|
رِوَڵىئافره‌ت له چیروَكه قورئانى یه‌كاندا(سوره‌تى قصص وه‌ك نموونه
|
ئه‌ندازیار
حسین نه‌جمه‌دین ره‌سول
چیروَكه قورئانى یه‌كان پانتایى یه‌كى فراوانیان له قورئاندا داگیر
كردووه و ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندى یه‌كانى ئه‌و به‌شه‌ى
قورئان كه له مه‌ككه دابه‌زیووه كه چیروَكى پێغه‌مبه‌ران(سه‌لامى
خوایان لى بێت) وگه‌لانى پێشووتر ده‌گێرِێته‌وه ،
ئه‌و چیروَكه قورئانیانه هوَكارێكى كاریگه‌ر بوون بوَدڵدانه‌وه‌و
تسبیتى پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى لێبێت)و موسڵمانان به گشتى چونكه له
وكاته‌دا (قوَناغى مه‌ككى) موسڵمانان به گشتى له حاڵه‌تى به‌هێزیدا
نه‌بوون له‌روى ده‌سه‌لاَته‌وه.
. ئه‌وه‌ى له‌م چیروَكه قورئانى یانه‌دا ده‌هاتنه خواره‌وه
ئاوێنه‌یه‌ك بوون بوَ نمایش كردن وخوێندنه‌وه‌ى قوَناغه‌كانى كارى
بانگه‌وازى پێغه‌مبه‌رانى پێشووترو ئه‌و گرفت و له‌مپه‌رِانه‌ى كه
ده‌هاته رێگاى بانگه‌وازه‌كه‌یان وه سه‌ره‌نجامى سه‌ركه‌وتن
وپیشتیوانى خوایى و به ئاكام گه‌یشتنى كارى پێغه‌مبه‌ران وچاكه كاران
.
ئه‌وه‌ى ده‌مه‌وێت لێره‌دا باسى بكه‌م رِوَڵى ئافره‌ته له چیروَكه
قورئانى یه كاندا كه ئه‌ویش به شێكى زوَرى بوَخوَى داگیر كردووه و
لێره‌دا له‌سه‌ر چه‌ند دیمه‌نیكى ئه‌و بابه‌ته ده‌وه‌ستین و سوره‌ى
قێێ وه‌ك نموونه هه‌ڵده‌بژێرین:
دیمه‌نى یه‌كه‌م /
دایك و خوشكى مو‌سا (سه‌لامى خوایان لى بێت ) :
به هوَى زوَردارى ودرِنده‌یى و ده‌سه‌لاَتى فرعه‌ون و دار‌و
ده‌سته‌كه‌ى له رِێگاى مامان و كه‌سانى تایبه‌تى كارى بوارى له‌دایك
بوون هه‌ر منداڵیك له ناو بنى اسرائیلدا له دایك ده‌بوو ئه‌وان
ئاگادارى بوون و بوَئه‌م مه‌به‌سته‌ش پلانێكى سته‌م كارانه‌یان ئاماده
كردبوو به‌مه‌به‌ستى مانه‌وه‌و درێژه پى دانى ده‌سه‌لاتیان ئه‌ویش
ئه‌وه بوو هه‌موو منداڵه كورِه‌كانیان سه‌ر ده‌برِى وكچه‌كانیان
ده‌هێشته‌وه (دیاره باسى ئه‌م بابه‌ته پێویستى به زیاتر هه‌یه
به‌لام ئێمه لێره‌دا مه‌به‌ستمان ئه‌م لایه‌نه نى یه ).وه‌ك یه‌كێك
له خه‌سڵه‌تى ده‌سه‌لاتى سته‌م كار كه هه‌میشه له پێناوى مانه‌وه‌ى
ده‌سه‌لاتى خوی‌دا هه‌موو رێگایه‌كى جه‌ورو ئازار ده‌خاته كار ،له
بار‌و دوَخێكى ئاوادا موسى (سه‌لامى خواى لىَبێت) له دایك بوو،دایكى
مو‌سا خه‌م و په‌ژاره داى گرت وه‌ترسى له چاره‌نوسى جگه‌ر گوَشه‌كه‌ى
هه‌بوووه‌ك قورئان ده‌فه‌رموێت ({وَأَوْحَيْنَا
إِلَى أُمِّ مُوسَى أَنْ أَرْضِعِيهِ فَإِذَا خِفْتِ عَلَيْهِ
فَأَلْقِيهِ فِي الْيَمِّ وَلَا تَخَافِي وَلَا تَحْزَنِي إِنَّا
رَادُّوهُ إِلَيْكِ وَجَاعِلُوهُ مِنَ الْمُرْسَلِينَ} (7) سورة القصص.
خودا وه‌حى ده‌كات بوَدایكى مو‌سا له كاتێكدا ئه‌و دایكه به‌شوێن
لانكه‌و جێگه‌ى ئارام‌دا ده‌گه‌رِا بوَكوَرپه‌كه‌ى وه رِێگه‌ى نیشان
ده‌دات بوَخستنه ناو ئاوى ده‌ریا،هه‌روه‌ك له ئایه‌ته كه‌دا هاتووه
وه‌عدى چه‌ند شتى تێدایه (له رابردووداهاتووى مه‌ترسه + بوَت
ده‌گێرینه‌وه + وه ده‌یكه‌ن به پێغه‌مبه‌ر ) .
له مه‌فهومى گشتى مروَڤدا شوین و لانكه‌ى ئارام سه‌ر زه‌وى و ووشكانى
یه نه‌ك ئاوى ده‌ریا به‌لام دیاره ویستى خوا جوَرێكى تره ،دایكى
مو‌سا كاره‌كه‌ى ئه‌نجام دا به‌لاَم هه‌روا به هه‌رِه‌مه‌كى نا به‌لكو
به ده‌سته‌به‌ر كردنى پێداویستى یه مروَی یه‌كانى ترله‌وانه‌ش
رِاسپاردنى خوشكى مو‌سا بوَچاودێرى كردنى براكوَرپه‌كه‌ى له دووره‌وه
به‌شێوه‌یه‌ك دار‌و ده‌سته‌ى فرعه‌ون به‌مه نه‌زانن وه‌ك قورئان
ده‌فه‌رموێت ({وَقَالَتْ لِأُخْتِهِ قُصِّيهِ
فَبَصُرَتْ بِهِ عَن جُنُبٍ وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ } (11) سورة القصص.
وة ئةويش ديسانةوة بة جوانى كارى خوَى ئةنجام داوة بوَية قورئان
دةفةرمويت (وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ) .
له گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ئاماده‌كاریى یه ئه‌نجامه‌كه‌ى
({{فَالْتَقَطَهُ آلُ فِرْعَوْنَ لِيَكُونَ لَهُمْ
عَدُوًّا وَحَزَنًا إِنَّ فِرْعَوْنَ وَهَامَانَ وَجُنُودَهُمَا
كَانُوا خَاطِئِينَ} (8) سورة القصص
ئه‌و منداڵه كه‌وته ده‌ست دار‌و ده‌سته‌ى فرعه‌و ن (دیاره ئیمه
مه‌به‌ستمان لێره رِوڵى خوشكه‌كه‌یه‌تى نه‌ك گێرِانه‌وه‌ى چیروَكه‌كه
).
لێره‌دا رِوَڵى كارامه‌یى ئه‌و ئافره‌ته (خوشكى مو‌سا ) ده‌رده‌كه‌وێت
بوَئه‌و ئه‌ركه‌ى له‌لایه‌ن دایكى یه‌وه پىَ ى سپێررابووئه‌ویش
به‌باشى ئه‌نجامى ده‌دات وبارى عاتفى وسوَزو خوَشه‌ویستى بوَبراكه‌ى
كارى سه‌ره‌كى لىَ تێك نادات وزوَر ژیرانه وه‌ك چاره‌سه‌ر بوَ ئه‌وان
پێشنیارى گونجاوده‌خاته رِوو ده‌ڵێت
({وَحَرَّمْنَا عَلَيْهِ الْمَرَاضِعَ مِن قَبْلُ فَقَالَتْ هَلْ
أَدُلُّكُمْ عَلَى أَهْلِ بَيْتٍ يَكْفُلُونَهُ لَكُمْ وَهُمْ لَهُ
نَاصِحُونَ} (12) سورة القصص.
ده‌بینین خوشكى مو‌سا (سه‌لامى خواى لىَ بێت) له‌و موقفه‌دا دور له
كاریگه‌رى عاتیفه مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى خوَى بیر نه‌چویه‌وه و
له‌هه‌مان كاتدا پاراستن و گه‌رِانه‌وه‌ى براكه‌ى بوَباوه‌شى سوَزو
خوَشه‌ویستى دایكى مسوَ َگه‌ر كرد.
دیمه‌نى دووه‌م/
دوو كچى شوان :
پاش ئه‌وه‌ى مو‌سا (سه‌لامى خواى لىَ بێت ) گه‌وره بوو وله‌ده‌ست دار‌و
ده‌سته‌ى فیرعه‌ون هه‌ڵهات وپاش برِینى رِێگایه‌كى دوور بینى له‌سه‌ر
ئاویك كوَمه‌ڵێك شوان مه‌رِو مالاَتیان ئاوداوه‌و له‌سه‌ر ئاوه‌كه
ماڵاته‌كانیان رِاگرتووه و له ولاوه‌ش بینى دوو ئافره‌ت به‌رى
ئاژه‌له‌كانیان گرتووه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ى شوانه پیاوه‌كان له‌سه‌ر
ئاوه‌كه‌ن ئه‌مان ناتوانن كارى ئاودانى مه‌رِو مالاَته‌كانیان بده‌ن
{وَلَمَّا وَرَدَ مَاء مَدْيَنَ وَجَدَ عَلَيْهِ
أُمَّةً مِّنَ النَّاسِ يَسْقُونَ وَوَجَدَ مِن دُونِهِمُ امْرَأتَيْنِ
تَذُودَانِ قَالَ مَا خَطْبُكُمَا قَالَتَا لَا نَسْقِي حَتَّى
يُصْدِرَ الرِّعَاء وَأَبُونَا شَيْخٌ كَبِيرٌ} (23) سورة القصص
مو‌سا (سه‌لامى خواى لىَبێت ) به بینینى ئه‌م دیمه‌نه رِاچه‌ڵه‌كى و
لاى دروست نه‌بوو به وشێوه‌یه كه پیاوه‌كان بونه‌ته رِێگر
له‌به‌رده‌م ئه‌و شوانه ئافره‌تانه تاكارى خوَیان ئه‌نجام بده‌ن
،بوَیه پرسیارى لىَكردن ئه‌وانیش شه‌رم كردن واى لىَ نه‌كردن كه
نه‌توانن وه‌ڵامى خاوه‌ن پرسیاربده‌نه‌وه نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌به‌ڵكو
له‌وه‌ش دوور تر هوَكارى ئه‌وه‌ى كه بوَچى ئه‌وان كارى شوانى ده‌كه‌ن
كه له بنه‌رِه‌تدا ئه‌وه كارى پیاوان بووه وده‌ڵێن (وَڕَبُونَا
شَیْخٌ كَبِیرٌ) واته باوكیان چووه‌ته ته‌مه‌نه‌وه له‌ناچارى وبىَ
كه‌سیدا ئه‌وان ئه‌م كاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌لام ئه‌وه‌ش نه‌بووه‌ته
هوَى ئه‌وه‌ى كه ئه‌وان تێكه‌لى نادروستى نه‌شیاو له‌گه‌ڵ پیاوه‌كان
دروست بكه‌ن . ئیتر مو‌سا كاره‌كه‌یان بوَئه‌نجام ده‌دات و
ماڵاته‌كه‌یان ده‌داته‌وه ده‌ستیان و ده‌رِوات ،لێره‌شدا جارێكى تر
رِوَلى یه‌كێك له‌و دوو ئافره‌ته دێته‌وه ئاراوه و به بىَ ئه‌وه‌ى
قورئان ناوى بهێنى چونكه په‌ند له مه‌وقفه‌كه‌یه نه‌ك ناوه‌كان
{فَجَاءتْهُ إِحْدَاهُمَا تَمْشِي عَلَى
اسْتِحْيَاء قَالَتْ إِنَّ أَبِي يَدْعُوكَ لِيَجْزِيَكَ أَجْرَ مَا
سَقَيْتَ لَنَا فَلَمَّا جَاءهُ وَقَصَّ عَلَيْهِ الْقَصَصَ قَالَ لَا
تَخَفْ نَجَوْتَ مِنَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ} (25) سورة القصص
ده‌بینین قورئان وه‌سفى ده‌كات به‌وه‌ى (تَمْشِی عَڵى اسْتِحْێاء)
به‌ڵام ئه‌و شه‌رم كردنه نابێته هوَكارى ئه‌وه‌ى كه نه‌توانێت
په‌یامه‌كه‌ى باوكى بگه‌یه‌نێت كه ئه‌ویش بانگ كردنى ئه‌و پیاوه بوو
بوَوه‌رگرتنى پاداشتى ئه‌و چاكه‌یه‌ى كه له‌گه‌ڵیاندا كردوویه‌تى ،
ئه‌و وه‌فاداریى و پىَ زانینه‌ش نیشانه‌ى زیندوى هه‌ست وكارێكى
مروَڤانه‌یه.
جاریكى تر رِوَڵى یه‌كێك له‌و كچانه دێته‌وه مه‌یدان كه پێشنیارى
گونجاو بوَباوكى ده‌كات و شه‌رم كردن وله‌رِوو دامان نابێته هوَكارى
پچر پچرِ كردنى ده‌ربرِینه‌كه‌ى و زوَر به جوانى وه‌ك قورئان توَمارى
كردووه ده‌ڵێت ({قَالَتْ إِحْدَاهُمَا يَا أَبَتِ
اسْتَأْجِرْهُ إِنَّ خَيْرَ مَنِ اسْتَأْجَرْتَ الْقَوِيُّ الْأَمِينُ
} (26) سورة القصص
كه پێشنیارێكه له رِوانگه‌ى بوونى علم و زانیارى به كاره‌كه
وبینینى دوو سیفه‌تى جوان له‌و پیاوه‌دا كه زوَر پێویسته بوَ ئه‌نجام
دانى ئیشه‌كه (شوانى ) ئه‌ویش( هێزو ئامانه‌ت پارێزى ) یه و باوكیشى
پێشنیاره‌كه قبول ده‌كات .
له‌ئه‌نجامدا ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ى بوونى چه‌ندین نموونه‌ى له‌م جوَره
له قورئاندا نیشانه یه بوَ بوونى قابلیه‌تى ئافره‌تان وتواناى
به‌شدارى سه‌رجه‌م بواره‌كانى ژیان بىَ ئه‌وه‌ى بنه‌ما گرنگه‌كانى
رِه‌وشت به‌رزى و پاكیزه‌كى له ده‌ست بده‌ن .
"به‌رڵرسی لقی سلیمانی رابیته‌ی ئیسلامی کورد
' له رۆژنامه‌ی ئاینده‌ی خوشکان بلاو کراوه‌ته‌وه |
|
|
|
|
|
| | |