|
ئاسانترین ڕێگا بۆ به‌رده‌وامی , خێری نه‌بڕاوه
... |
نیگار
حمد علی
1-چه‌ند قورئانیك بكه دیاری بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یخوێننه‌وه ..هه‌ركات
بیخوێننه‌وه یان بیده‌ن به‌كه‌سانی تر ..تۆ پاداشتت به رده‌وامه.
2-كورسه‌یه‌كی جوڵه‌دار بكڕه بۆ كه‌م ئه‌ندام ..یان گۆچانیك بۆ پیرێك
..به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی داراییان لاوازه ..یان بۆ نه‌حۆش خانه‌ێكی
بنێره ..بۆ هه‌ر به‌كارهێنانێكی خێرت بره‌ده‌وامه..
3-چه‌ند كتێبێكی به سوود بكڕه‌و بیده به‌وكه‌سانه‌ی ده‌یخوێینه‌وه
جا كتێبی دینی یان زانستی دڵنیابه هه‌موو ساتی پاداشت وه‌رده‌گری
.
4-له ِرێگه‌ی نامه یان ڕاسته‌وخۆ چه‌ند دوعا و یادی خوا هه‌یه
بینێره و بیكه دیاری .
5-بڕۆ سه‌ردانی زانكۆ .په‌یمانگا, به‌شی ناوخۆیی , قوتابخانه‌كان
بكه زۆرن ئه‌وانه‌ی پاره‌ی كڕینی پێداویستی خوێندنیان نیه و
باری ئابوری ماڵه‌وه‌یان ته‌واونیه ..تۆ یارمه‌تیان بده بۆ كڕینیان
.
6-سی دی به سوود و زانستی كوپی بكه‌و دابه‌شی بكه ..
7-ده‌توانی قورئان یان به‌رمال ..یان دوعایه‌ك یان وێنیه‌كی جوان
بخه‌یته ناو مزگه‌وتێكی تازه كراوه .. یان فه‌رشیكی ساده بخه‌یه
ناوی ..
8_كوپه‌ی ئاوی(براد) سارد بخه‌ره شوینه گشتیه‌كان زۆر جێی خۆی
ده‌گرێت .,
9-دره‌ختیك بروێنه هه‌ركه‌س له ژێر سێبه‌ری دانیشێ یان به‌ره‌كه‌ی
بخوا تۆ چاكه‌ت به‌ر ده‌كه‌وێ,
10-خه‌ڵكی فێری زانست و زانیاری بكه و ئه‌وه‌ی ده‌یزانی وه‌لاَم
به‌ره‌وه . 11-منالاَن باش په‌روه‌رده بكه.
12_ڕه‌وشتت جوان و شیرین بێ له‌گه‌ل كه‌سانی تر تا دوای مردنیش
دوعات بۆ بكه‌ن.
13-به‌رماڵی نوێژ كه بیكه‌یه دیاری دایكت یان كه‌سیكی تر هه‌تا
نویژی له‌سه‌ر بكا خیری تۆیه ,جگه له‌وه‌ی دڵی خۆش ده‌كه‌ی.یان
بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی بنێره یان قوتابخانه‌یه‌ك ..یان مزگه‌وتێك ..
14-ته‌نها مناڵیك, كه‌سێك فێری سوره‌تی كه‌وسه‌ر بكه و ئاسانه
له‌به‌ر كردنی وكورتترین سوره‌تی قورئانه یان فیری نویژ یان دوعا
یا ئایه‌تی كورسی .
15- نوسینی چه‌ند ئامۆژگاری و قسه‌ی جوان و په‌ندی به‌سود له‌سه‌ر
كاغه‌زی (A4) و هه‌ڵواسینی .
16-ئاسانكاری بۆ كاروباری هه‌ركه‌سێك كه داوای یارمه‌تی بكات .
17-لابردنی هه‌رچیه‌ك ببێته مایه‌ی ئازار‌و ناخۆشی كه‌سانی تر جا
هه‌ر كه‌سێ بێ ..
18_ دڵخۆش كردنی به‌رامبه‌ر به كردار و گوتار یان ته‌نها
زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كیش بێت .
19-بزانه خه‌ڵكانێك هه‌ن كێشه‌یان زۆره وه‌ك تۆ ده پێش خۆت دوعای
خێریان بۆ بكه.
20-كاتی ته‌نگانه زوو فریای خاوه‌نه‌كه‌ی بكه‌وه و تا ئه‌وپه‌ری
توانات یارمه‌تی پێشكه‌ش بكه.
*ده كه‌واته پێش ئه‌وه‌ی چاوه‌رێ بیت خیرت بۆ بكرێ دوای مردنت ,
ئیستا خۆت بیكه و چاوه‌ریی كه‌س مه‌كه..
..چونكه جگه له‌م ڕێگایانه زۆری تر هه‌یه بۆ ئه‌نجام دان ...وه‌ك
ئه‌وه‌ی دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته دوای خۆت بیده به‌یه‌كی
تر .. دڵنیابه تۆش به‌ر خێر و پاداشتی نه‌بڕاوه ده‌كه‌وی .یان چه‌ن
دانه‌یه‌كی لێ كۆپی بكه‌و دابه‌شی بكه و بیده به هه‌ر كه‌سێ
كه پێی ده‌گه‌ی ..
*پێشه‌وا شافیعی ده‌ڵێ:هه‌ركه‌س ده‌یه‌وێ خوای گه‌وره دڵی
ئاوه‌دان وڕووناك بكاته‌وه ئه‌وا با واز له‌و قسه‌و باسانه بێنێ كه
په‌یوه‌ندی به‌وه‌و ه نیه , وه دوركه‌وێته‌وه له هه‌ڵه‌و
تاوان,ته‌نها دڵ و ده‌رونی پڕبێت له خۆشه‌ویستی خوای به‌ئاگاو
پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی .
*وه هه‌میشه سوپاسی خوا بكه‌ین بۆ هه‌موو نیعمه‌ت و به‌خششه‌كانی
,,چونكه زۆرێك كه‌س و كۆمه‌ڵگه و هۆز و وولاَت لێی بێبه‌شن ..وا
ئێمه به ئاسانترین شێوه و خۆشترین ژیان گوزه‌رده‌كه‌ین ..ته‌نها
ئه‌وه‌نده‌مان به‌سه كه خوای تاك وته‌نها هیدایه‌تی داوین تا
به‌یكه‌وه ئامۆژگاری و یادخستنه‌وه‌ی یه‌كتر بكه‌ینه دیاری
ساته‌كانی ته‌مه‌نمان ..ده‌ی با هه‌موو بۆ هه‌موو چاكه‌كان
به‌رده‌وام بین ..هاكا ئه‌جه‌ل ڕێی پێ گرتین و كۆتایی هات به
هه‌ناسه‌مان . |
|
|
|
|
|
| | |