|
ڕێبوار
عه‌بدوڵای ده فژه‌ن: لێزان نێت بۆته ماڵی هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستان و
وه‌كو كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی كار ده‌كات |
|

هونه‌رمه‌ندی موزیكژه‌نی ده‌فژه‌ن ڕێبوار عه‌بدوڵا ماوه‌یه‌كی دوور و
درێژه خزمه‌ت به هونه‌ری موزیكی كوردی ده‌كات له ڕێگای ده فژه‌ننین و
سه‌ركه‌وتووانه كاری بۆ زۆرێك له هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژ كردووه و
جێی په‌نجه‌ی له‌م به‌رهه‌مانه‌دا دیاره، ئه‌و جگه له‌وه له ساڵی
1984 له دایك بووه و قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و
په‌یمانگای ته‌واو كردووه، ئێستاش قوتابی به‌شی موزیكی كولێژی
هونه‌ره جوانه‌كانه و به‌رده‌وامه له كاری هونه‌ری،
ئه‌ندامی كارای سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستانه، ئه‌ندامی گروپی
موزیكی ئاراسه، ئه‌ندامی ئۆركێسترای كوردستانه و ئه‌ندامی تیپی
موزیكی هه‌ولێره، حه‌زه‌كانی ئه‌و هه‌ر ته‌نها به‌مه نه‌هاتۆته دی،
به‌ڵكو چه‌ند جارێكیش به‌رهه‌مه موزیكییه‌كانی تۆمار كردووه و به
شێوه‌ی كلیپ بڵاوی كردونه‌ته‌وه، رێبواری ده‌ڤژه‌ن جگه له‌وه‌ی كاری
ده ڤژه‌نی ده‌كات، وه‌كو مامۆستا له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی
هه‌ولێر وانه‌ی موزیك ده ڵێته‌وه، به‌ڵام ئێستا له به‌ر خوێندن
له كولێژ كردوویته موڵه‌ت، رێبوار رووحی خۆی تێكه‌ڵ به جه‌سته‌ی
ده‌ڤ كردووه و رۆژنه عه‌شقی له‌گه‌ڵ ده‌كات و عه‌شق به هه‌وادارانی
دنیای موزیك پێشكه‌ش ده‌كات، رێبوار تا ئێستا ژیانی هاوسه‌ری پێك
نه‌هێناوه به نیازه كه خوێندنی ته‌واو كرد ژیانی هاوسه‌ری پێك
بێنێت .
له‌پێناو زیاتر ئاشنابوون به كار و چالاكییه‌كانی رێبوار عه‌بدوڵا
ماڵپه‌ری لێزان نێت به پێویستی زانی بۆ ئه‌مجاره خه‌مخۆری
هونه‌رمه‌ندێكی خه‌مخۆری هونه‌ری كوردی به‌سه‌ر بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
له دوایین كار‌و پرژه هونه‌رییه‌كانی ئاگادارتان بكاته‌وه، ئه‌ویش
هونه‌رمه‌ندی موزیكژه‌نی به توانا رێبوار عه‌بدوڵڵاه
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنی بۆ ئامێری ده‌ف له نێو ئه‌و هه‌موو
ئامێرانه‌ی دیكه، تایبه‌ت بۆ لێزان نێت گووتی نزیكه‌ی 10 ساڵه
ده‌ف ده‌ژه‌نم، ئه‌و كاته‌ی ئامێری ده‌فم هه‌ڵبژارد ژه‌نیاری
ده‌ف له باشووری كوردستان ژماره‌یان زۆر نه بوون، كه‌لێنێك هه‌بوو
له رِووی ئامێره ریتمیه‌كاندا و من به شێوه‌یه‌كی
هه‌ره‌مه‌كی ده‌ستم پێكرد، پاشان فێری شێوه زانستییه‌كه‌ی بوم،
بویه‌ش ده‌فم هه‌ڵبژارد، چونكه له‌گه‌ڵ هه‌ست و ناخی من نزیك
بووه با ڵای مناوه هاموو که س دابێت گوێ
له هه‌ستی خۆشی بگرێت ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی به‌چی له‌نێو هاورِێكانی
ناسراوه، گووتی له‌گه‌ڵ هاورێ نزیكه‌كانم زۆر ساده‌م، به‌ڵام
له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر زۆر كه‌م قسه‌ده‌كه‌م چونكه زور قسه‌كردن
توشی هه‌ڵه‌ت ده‌كات هه‌ڵه‌كردنیش بۆ هونه رمه ند له ساری ده
کاوێت پێم وایه
ده‌رباره‌ی
پرِۆژه‌ی هونه‌ری خۆی ڕایگه‌یاند به‌نیازم كلیپێك له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی
موزیكژه‌ن ئومێد باڵه‌بان بکه‌م، تیایدا من به ئامێری ده‌ف به‌شدار
ده‌بم و ئه‌ویش به ئامێری نه‌ی به هاوکاری ئاکۆ عومه ر.
ده‌رباره‌ی سه‌ردانی كردنی بۆ ماڵپه‌رِه‌كه‌مان هونه‌رمه‌ندی ده‌فژه‌ن
گوتی ماڵپه‌رِی لێزان نێت بۆته ماڵی هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستان و
وه‌كو كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی كار ده‌كات
ئێمه‌ش
به‌ناوی ماڵپه‌ری لێزان نێته‌وه ده‌ستخۆشی له ڕێبوار عه‌بدوڵای ده
فژه‌ن ده‌كه‌ین و هیوای كاری جوانتری بۆ ده‌خوازین . |
|
په یامنێر شۆخان به رزنجی
Shoxan@Lezan.Net |
|
|
|
|
|
|
|
| | |