|
نـه‌رویـج :
دۆزیـنه‌وه‌ی درهـه‌مێـكـی دێـریـنی ئـیسلامـيی ... |

هه‌واڵی دۆزینه‌وه‌ی درهه‌مێكی دێرینی ئیسلامی له‌ناوچه نیمچه
دوورگه‌كانی " هـوروم " ی ڕۆژئاوای ئۆسلـۆی پایته‌ختی نه‌رویج ,
كه مێژووه‌كه‌ی بۆ ساڵی " 805 " ی زایینی ده‌گه‌ڕێته‌وه ,
هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی له‌ناوه‌نده ڕۆشبیری و كولتوریه‌كاندا
نایه‌وه و سه‌رنجی زۆرێكیش له شوێنه‌وار ناسه‌كانی ئه‌و ووڵاته‌ی
بۆ لای خۆی ڕ‌اكێشا .
ڕۆژنامه‌ی " ئه‌فـتنبوستـن " یش
له‌سه‌ر پێگه ئه‌لیكترۆنیه‌كه‌ی خۆی بڵاویكرده‌وه كه ئه‌و
درهه‌مه زیــوه و پێده‌چێت سكه‌یه‌كی ئێرانیش بێت , جگه له‌وه‌ی
كه به‌كۆنترین پاره‌ی زیــو داده‌نرێت , كه تائێستا له نه‌رویجدا
دۆزرابێته‌وه .
به‌پێی ڕۆژنامه‌كه له‌ماوه‌كانی پێشوودا پاره‌ی تری دێرین
دۆزرابووه‌وه له ده‌وڵه‌تانی ئه‌سكه‌ندنافیدا , به‌ڵام
مێژووه‌كه‌یان بۆ دوای " 100 بــۆ 150 " ساڵ له‌دوای مێژووی ئه‌و
دراوه ده‌گه‌ڕێته‌وه .
ڕۆژنامه‌كه له " حسان خزاعی " ی توێژه‌ریشه‌وه له زانكۆی ئۆسلـۆ
بڵاویكرده‌وه كه ئه‌و درهه‌مـه هی سه‌رده‌می خه‌لیفه هاڕونه
ڕه‌شیده , كه به‌پێنجه‌مین خه‌لیفه‌ی عه‌باسیه‌كان و ناودارترینیان
داده‌نرێت , و سكه‌كه‌یشی هی شاری محمدیه‌ی ئێرانه .
له " یاساتر " ه وه |
|
bextewery.com |
|
|
|
|
|
| | |