|

جێی نووستنێك
لە (شیر و كەرستەی تیژكراو)
یەكێكە لەو
دیمەنە سەیرانەی كە مرۆڤ سەرسام دەكات، ئەمەش بەهۆی ئەوەی حاڵەتێكی
ترسناك دەبەخشێت بەبێ ئەوەی ئازاری هەبێت. ئەمە دیمەنێكە لە
میهرجانی (سیلفاجان) لە گوندی بتانال لە رۆژهەڵاتی كاكۆتا لە وڵاتی
هیندستانەوە وەرگیراوە، كاتێك پیاوێكی هیندستانی نمایشێكی تایبەت
دەكات. نمایشەكە بریتیە لە پاڵكەوتنی ئەو پیاوە لەسەر (شیر و شتی
تیژ، بە شێوەیەك ئەم شیر و كەرستانە جەستەی پیاوەكە نابڕێت كەچی
قوڕسایی پیاوەكە بە تەواوەتی دەكەوێتە سەر شیر و كەرستەكان)! بۆیە
دەبێتە دیمەنێكی سەیر و بە حالەتێكی سیحراوی دادەنرێت لەلایەن
دانیشتوانی ئەم گوندە! |