|
جه‌بار حه‌بیب بۆ لێزان نێت به‌م شێوه‌یه هاته
گفت و گۆ ..
زۆر جار بێ به‌رامبه‌ر و له سه‌ر ماڵی خۆشت توشی گرفت و سه‌ر ئێشه
ده‌بی!!!
چۆن بتبه‌خشم دوای ئه‌و هه‌موو ئازاره
چۆن بت به‌خشم بڕوات پێ بکه‌م دووباره
پێت وا نه‌بێ من که دیلت
بووم جارێ
به ئاسانی ده‌بمه دیلت ئه‌م جاره
ئه‌م تێکسته سه‌ر به گیچه‌ڵه
هی
منه ، دوو
هونه‌رمه‌ند ( کورده و موکریان ) ده‌یانه‌وێت بیڵێنه‌وه
هیچیان دایرێکت ئه‌م تێکسته‌یان له من
وه‌رنه‌گرتووه ..
ئه‌م تێکسته ئه‌وه‌نده
شیرین بووه
هه‌ر ووشه‌یه‌کی به مسقالێک زێر ده‌کڕێت ، بووه به خۆشه‌ویستێک
و ناکرێت ده‌ستی لێ هه‌ڵبگیرێت ڕۆژ به ڕۆژ شیرین‌تر ده‌بێت ، سه‌یر له‌وه‌دایه له
به‌ر مل ملانێ لا‌ی
منیش شیرین‌تر بووه ، خه‌ریکه خۆم ببم به گۆرانی بێژ و بیڵێمه
وه شه‌وی سه‌ری ساڵ من و هونه‌رمه‌ند کورده میوانی هونه‌رمه‌ندی
ناسراو زیاد ئه‌سعه‌د بوین ، من 11 تێکستم دا به زیاد بڕیار بوو دوو
له‌و تێکستانه بۆ کورده ئاواز بکات ، چوونکه پێشتر منیش گفتم به کورده دابوو
که من دو تێکستی بده‌مێ ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت نه من نه کورده بۆمان ڕون نه‌بوو
زیاد کام تێکست هه‌ڵده‌بژێرێت و ئاوازه‌که که‌ی له دایک ده‌بێت مانگێک دوای ئه‌م
سه‌فه‌ره ئه‌و میوانداریه خۆشه‌ی لا‌ی زیادی قسه خۆش و روح سوک ، شه‌وێک
هونه‌رمه‌ند زانا جه‌به‌لی په‌یوه‌ندی پێوه کردم
داوای تێکستێکی
به په‌له‌ی لێ کردم له به‌ر نزیک بونه‌وه‌ی سه‌فه‌ری بۆ ووڵاتی تورکیا منیش له
ناو که‌شکۆڵه‌که‌م گه‌ڕام به‌ڕێکه‌وت ئه‌م تێکسته‌م که‌وته به‌ر ده‌ست ( چۆن بت
به‌خشم ) له ڕێگای ته‌له‌فونه‌وه دام به زانا جه‌به‌لی به‌ڵام پێش ئه‌م تێکسته
بده‌م به زانا که‌مێک له کۆپله‌کانیم گۆڕی له بێ به‌ختی من ئه‌وه‌م له یاد
نه‌ما بوو ئه‌م تێکسته چه‌پکه گوڵێ 11 تێسکته
که ی
تره که له لا‌ی زیاد ئه‌سعه‌ده زۆر دو‌ریش نیه زیاد ئاوازی بۆ دانابێت بۆ کورده
، چه‌ند ڕۆژێک دوای ئه‌مه کورده پێی ڕاگه‌یاندم که زیاد ئاوازی بۆ ئه‌م تێکسته
کردووه واته ( چۆن بت به‌خشم) گوتی حه‌ز ده‌که‌م له شوێنێک گوێبیستی ئاوازه‌که
بیت.
یه‌کترمان بینی
و
ئاوازه‌که‌مان گوێ لێ‌بوو و ئاوازه‌که‌مان زۆر پێ خۆش بوو ، کورده‌ش سه‌رکه‌وتوانه
ئاوازه‌که‌ی ده‌گووته‌وه ماوه‌یه‌ک دوای ئه‌وه‌ی موکریان له هه‌ولێره‌وه
په‌یوه‌ندی پێوه کردم ووتی من موزیک ژه‌نم زانا جه‌به‌لی تێکستێکی له تۆ
وه‌رگرتووه به ناوی ( چۆن بت به‌خشم ) من تێکسته‌که‌م زۆر پێ جوان بووه ، چونکه
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی
ئازاره‌کانی منی تیا به‌دی ده‌کرێت له‌به‌ر ئه‌وه زانا تێکسته‌که‌ی داوه به من ،
وه موکریان پێی گوتم ده‌توانم هۆنراوه‌ی که‌سێکی تریش پێوه بلکێنم ؟ گوتم
نه‌خێر ! ده‌توانی به بێ ده‌ستکاری تێکسته‌که وه‌ک خۆی بڵێیته‌وه ، زانیم
کێشه‌یه‌ک دروست ده‌بێت ویستم ڕێگا چاره سه‌رێک بدۆزمه‌وه بۆ ئه‌م کێشه‌یه
په‌یوه‌ندیم به موکریانه‌وه کرد که
ده‌ست هه‌ڵگرێ له‌م تێکسته بۆ کورده ، وه من تێکستێکی جوانتر له
هه‌مان ڕتم بۆی
بنووسم گوتی به‌یانی ته‌له‌فۆنت بۆ ده‌که‌م وه‌ڵامت ئه‌ده‌مه‌وه ، به‌ڵام تا ئێستا
هیچ وه‌ڵامێکی نه‌داومه‌ته‌وه و پێ ده‌چێت ڕۆژ و مانگی بۆ له ڕاست و چه‌پ دابنێی
ده‌ست له تێکسته‌که هه‌ڵنه‌گرێت ، ئه‌وه‌ی زۆر سه‌یره به لامه‌وه زۆر جار
بێ به‌رامبه‌ر و له‌سه‌ر ماڵی خۆشت توشی گرفت ده‌بیت ، بۆ نموونه گۆرانی
تاکه‌ی بناڵم که هونه‌رمه‌ند زه‌که‌ریا ده‌یڵێته‌وه تێکستی منه و زه‌که‌ریا به
ناوی که‌سێکی تری کردووه ، ئه‌وه‌ی که تێکسته‌که‌ی به ناوی تاپۆ کراوه
خۆی
له
بێ
ده‌نگی
داوه بۆ یه‌ک جاریش کفره بڵێ ئه
م
تێکسته هی من نیه ، نه‌تبینم ڕۆژێ ماڵم وێرانه دیسان توشی
کێشه‌ی کردم له تایتلی کلیپه‌که گوایه زه‌که‌ریا ناوی منی له بیر چوه ، ئه‌ی
ناوی خۆی بۆ له بیر بو ؟ گۆرانی ئه‌ی شاری شارانم هه‌ولێر بێ ڕه‌زامه‌ندی من و
هونه‌رمه‌ند هه‌ردی سڵاح وێنه‌ی بۆ گیراوه و بڵاو کراوه‌ته‌وه بێ تایتل له‌وێش
مافم خواره‌وه ، دیاره زۆر زه‌حمه‌ت بووه ناوی خاوه‌ن تێکسته‌که بنوسرێ ، ؟ خۆ
برایاانی ده‌رهێنه‌ر و وێنه‌گر بیریان هێنده تیژ بووه ناوی خۆیان له بیر نه‌چووه
ئه‌مانه
و
زۆر سه‌رئێشه‌ی تریش.....
چیڕۆکه‌که درێژه . بۆم ناکرێ هه‌موو به چه‌ند دێرێک لێره دا ناوزه‌د بکه‌م ،
له‌گه‌ڵ ڕێز‌و خۆشه‌ویستی و لێبوردن ، من !هه‌میشه له خزمه‌تی هونه‌ری کوردی دام
سه‌رکه‌وتن بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز
...له‌گه‌ل رێز
و سوپاسی بێ
پایانم بۆ ماڵپه ری لێزان
نێت
جه‌بار
حه‌بیب |