|
رێستورانتی
"وال ئیستریت" ی شاری نیۆیۆرك ، بۆ به‌ده‌ستهێنانی ناسناوی "
گرانترین هه‌مبه‌رگری نیۆیۆرك"، هه‌ر هه‌مبه‌رگرێك به150 دۆلار
ده‌فرۆشێت.
له‌م باره‌یه‌وه یه‌كێك له به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی ئه‌م رستۆرانته
گووتویه‌تی :" له وال ئیستریت رۆژانی خۆش و ناخۆش هه‌یه. له
رۆژانی ئاسایی‌دا هه‌ر كه‌سێك ده‌توانێت به 4 دۆلار هه‌مبه‌رگرێكی
ئاسایی بكڕێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رۆژێكی خۆشتان هه‌بوو ده‌توانن له‌م
هه‌مبه‌رگره تایبه‌تییه بخۆن."
رێستۆرانته‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌مبه‌رگره جۆرێك قارچكی تایبه‌ت ،
په‌نیری گریل و سه‌وزی جۆراوجۆر داده‌نێت .
جێی ئاماژه‌یه ئه‌م رێستۆرانته له ماوه‌ی مانگێكدا نزیكه‌ی 20
تا 25 دانه له‌م هه‌مبه‌رگره له به‌شی تایبه‌تدا پێشكه‌ش به
مشته‌رییه‌كان ده‌كات ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه له‌و ماوه‌یه‌دا
سه‌دان هه‌مبه‌رگری ئاسایی ده‌فرۆشرێت. |