|
ئێمه‌ش هانده‌ری یانه‌ی هه‌ولیرین |

وه‌ک ئاشکرایه یانه‌ی هه‌ولیر له
سه‌رتا سه‌ری کوردستان هانده‌ریکی یه‌کجار زۆری هه‌یه به‌کورو به کچ
به پیر و به لاو هه‌مویان هانی ئه‌م یانه‌یه ده‌ده‌ن و پشتگیری لی
ده‌که‌ن یانه‌ی هه‌ولیر که یانه‌ی دایکه
ئیستا زۆر به ئه‌قلیه‌تیکی پیشه‌گه‌رانه بیرده‌کاته‌وه و ده‌شتوانم
بلیم ئیستا که‌وتۆته ناو قالبی پیشه‌گه‌ریه‌وه
به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ده‌سته‌یه‌کی هونه‌ری سه‌رکه‌وتو و سه‌رۆکیکی
سه‌رکه‌وتوی هه‌یه جگه له‌وه‌ش یه‌که‌م
یانه‌ی عراقیه که هه‌نگاوی نا بۆ هینانی یاریزانی پیشه‌گه‌ر وه
هانده‌ره‌کانیشی به شیوه‌یه‌کی پرۆفشنال
هانی یانه‌که‌ده‌ده‌ن .
به‌لام ئه‌وه‌ی جیگه‌ی داخه لای هانده‌ره ئافره‌ته‌کانی یانه‌ی
هه‌ولیر ئه‌وه‌یه که تا ئیستا به‌رپرسانی وه‌رزشی
یانه‌که بیری له ئیمه‌ی هانده‌ری ئافره‌ت نه‌کردۆته‌وه له هیچ
رویه‌که‌وه ، تا ئیستا له یاریگاکه که شوینی زیاتر
له 30.000 هانده‌ر ده‌بیته‌وه ، تا ئیستا بیری له‌وه نه‌کردۆته‌وه
که له‌و 30 هه‌زار شوینه 10 هه‌زار یاخود که‌متر
تایبه‌ت به ئافره‌ت بیت
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م کوردستانه و هه‌ولیر به‌تای به‌تی به
هه‌زاره‌ها ئافره‌ت خۆزگه ده‌خوازیت رۆژه‌ک له رۆژان
له نیو یاریگای شه‌هید فره‌نسۆ که تایبه‌ته به یانه‌ی هه‌ولیر هانی
یانه‌که‌ی بدات وه‌ک هه‌موو هانده‌رانی
یانه جیهانیه‌کانی تر
به‌راستی ئمه‌ش هه‌قی خۆمانه که ئه‌م داوایه له به‌رپرسانی
یانه‌که‌مان بکه‌ین له‌به‌ر ئه‌وه هه‌نگاو نان به‌ره‌و
پیشه‌گه‌ری ده‌بیت گشت خاسیه‌تیکی پیشه‌گه‌ری تیابیت
چگه‌له‌وه‌ش یانه‌ی هه‌ولیر تا ئیستا یانه‌یه‌کی ئافره‌تی نیه له‌رووی
تۆ پێ پیوه وه نازانم هۆکاری چیه که تا
ئیستا به‌رپرسانی یانه‌که بیری له‌مه نه‌کردۆته‌وه ، له گشت
ولاتانی جیهان وا باوه هه‌ر یانه‌یه‌کی پیشه‌گه‌ر
ده‌بیت کامل بیت له هه‌موو رویه‌که‌وه له‌روی یاری گا‌و هانده‌ران و
یانه‌ی ئافره‌تان به‌لام له‌ولاتی ئیمه
و لای یانه‌کانی ئیمه و لای هه‌ولیر به‌تای به‌تی بایه‌خیکی یه‌کجار
که‌می به‌وه داوه بگره له هه‌ندیک روه‌وه
هه‌ر بیریان لینه‌کردۆته‌وه ، بۆ یه ئیمه‌ش وه‌ک هانده‌ریکی یانه‌ی
هه‌ولیر مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه که وا
شان به‌شانی هانده‌ره کوره‌کانی یانه‌ی هه‌ولیر ئاماده‌ی یاریگا بین و
شوینی تایبه‌تمان بۆ ئامداده بکریت
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له یاریه گرنگه‌کان ئاماده‌ی بین بۆ هاندانی
یانه‌که‌مان
هیوادارم به‌رپرسانی یانه‌ی هه‌لوری به شیوه‌یه‌کی جدی کار لۆ ئه‌مه
بکه‌ن و شوینی تایبه‌ت به ئافره‌تان
دابین بکه‌ن چونکه ئیمه‌ش هانده‌ری یانه‌ی هه‌ولیرین و ئه‌مه‌ش مافی
سروشتی خۆمانه که شان به
شانی ره‌گه‌زه‌کانی تر ئاماده‌ی یاریه‌کان ببین و چونکه هیچمان
له‌وان که‌متر نیه یانه‌ی هه‌ولیریش تایبه‌ت
نیه به ره‌گه‌زیکی جیاواز به‌لکو یانه‌ی هه‌موو کوردیکی هه‌ر چوار
پارچه‌ی کوردستانه
سارا
هه‌ولیری
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
| | |