|

تامه‌زرۆبوون
له‌گه‌ڵ
دوکه‌ڵی جگهرهکهمدا
سه‌رجم ڕۆی بۆ
بیرکردنه‌وه له دواڕۆژی یه‌کتر
یان ده‌بێ له
عه‌شقدا نه دۆڕێین
یان ئه‌وتا
پیربونمان خۆش بوێت
له ڕوانینی
سه‌رنج راکێشی تۆدا
یان ده‌بێ
باوه‌شی ئه‌وینت خۆشبوێت
یان ده‌ست له
وشه‌ی فیراق هه‌ڵگره
له دوا ژوانی
یه‌کتریدا
یان ده‌بێ ماچی
لێوت لا شیرین بێ
یان ده‌بێ
قه‌ڵه‌می لێوت بگۆڕیت
له فارغۆنی
شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کاندا
که سه‌فه‌ره
دوره‌کانی ژیانمان کرد
یان ده‌بێ
هه‌میشه سه‌رت بنێیت به سنگهمهوه
یان
خهوهنوچکهی ئه‌وین واز لێبێنه
ده‌ستت بێنه
ڕۆشتنمان لێره بیرکردنی به‌رده
له جێگای خۆی
ڕاکردنمان به
ناو لمه‌کانی ئه‌م قه‌راغی به‌حره
هه‌وڵدانه بۆ
گه‌یشتن به له‌حزه‌کانی ئه‌به‌دیه‌ت
گه‌ر ده‌ته‌وێ
فێری ئامێز بیت
ده‌بێت به
حورمه‌ته‌وه گوڵ بۆن بکه‌یت
گه‌ر ده‌ته‌وێ
له ناز بگه‌یت
ده‌بێ فێربیت
چۆن شه‌رم له ئامێز بکه‌یت
ئه‌مه ئه‌و
ڕێگا سه‌خته‌ی ژیانه
یان ده‌بێ
کلیلی هه‌موو ده‌رگاکان له خۆت حه‌رام بکه‌یت
یان ده‌بێ ژور
به ژوری ئه‌م جه‌هه‌نه‌مه سه‌ردان بکه‌یت
ئه‌مه ته‌ره
بون نیه له ئاو هاورێ
ئه‌مه
چاوشارکێو ماڵه باجێنه نیه
ئه‌مه کوێستان
و گه‌رمیانی باڵنده‌کان نیه
ئه‌مه
دارخستنی له‌ش و لاری پاساریه گوڵێ
ئه‌مه خه‌ونی
وه‌دیهاتوه ئه‌زیزم
لێره‌وه ده‌بێ
فێربین دژ به مانای چی
له گه‌ڵ
شه‌پۆلی ئاودا
لێره‌وه ده‌بێ
هه‌میشه له هه‌وره بروسکه بڕوانین
لێره‌وه ده‌بێ
فێربین گریانمان له چی و خهندامان له چی
زه‌رده‌خه‌نه‌کانی مناڵی مانای چی بوون
وڕک گرتن له
تیلتیله چ حیکمه‌تێ بوو
گوێ
هه‌ڵده‌خه‌م له تۆ‌و له خۆم
هه‌میشه گوێ
ڕادێری ترپه‌ی دڵ و
هاتنی پایزه‌ی
وه‌رزین
ههڵدهوهرێین
و زهردهبین و
سارمامان ده‌بی
که چی باکمان نیه
ده‌ستی گه‌رمی
من و باوه‌شی ساردی تۆ
بورکانه
بورکان هاوڕێ
گوێ ڕادێرین
ئاوازێکی ئارام
خه‌یاڵمان له گه‌ڵ خۆی به‌رێ
تۆ هه‌میشه
هاوڕێمی ئه‌م تامازرۆبونه مانای چیه
که له تابلۆ
جوانه‌کانی هه‌ستێك ده‌ڕوانم
تۆ له گه‌ڵ
ڕه‌نگه‌کاندا تێکه‌ڵی
ئه‌م
حه‌سره‌ته مانای چی
خه‌یاڵ ئه‌مبا
له گه‌ڵ خۆی
له گه‌ڵ
سوتانی باڵی په‌پوله نه شاره‌زاکانی ئه‌وێنده‌ر
من ئه‌سوتێم و
تۆش بێ ده‌نگی
ئه گه‌ڕێم و
ئه گه‌ڕێم
شه‌و ته‌ره
ده‌که‌م له خۆم
بست به بستی
سه‌حراکان ئه‌پشکنم
وونی هاوڕێ
ویستمان بژین
چی ژیانێک
گوڵی ئێمه
هه‌میشه ئه‌ڕوانینه
ئه‌و دیو
په‌نجه‌ره‌کانی زه‌مه‌نه‌وه
بڵێی هه‌ورێ
بێت له کابوسی ڕقمان بشواته‌وه
سوێندت ئه‌ده‌م
له‌و ڕۆژه‌ی
بڕیارماندا یه‌کتر بدوێنین
تامهزرۆبونمان
زۆر لا شیرینه
ئه‌کرێ ترسمان
بشکێ
له ماچ
له فڕین
له ده‌ست گرتن
له فیراق
له هه‌مو شتێ
که ڕێگره له چونمان
بۆ
سهراب...........
ئه‌م پێکی
ژیانه چه‌ند تاڵه
ئه‌ی مه‌ست
ئه‌م مهستبونی
جوتبونه چه‌ند شیرینه
ئه‌ی له‌ش
ئه‌م هاواری
به‌یه‌ک گه‌یشتنه چه‌ند دوره
ئه‌ی حه‌سره‌ت
تامه‌زرۆت بووم
له‌و ڕۆژه‌ی
بومه هاورێی ساقی
له‌و کاته‌ی
کۆتره باڵ شکاوه‌که فڕی
له‌و گه‌ڵایه‌ی
ئاوڕی له دار نه‌دایه‌وه
له‌و چاوه‌ی
ڕێزی بۆ فرمێسک نه‌بو
له‌و ساته‌ی
که من و تۆی به یه‌ک ناسانت
تامه‌زرۆتم
.......
ئومێدی حاجی
دیسه‌مبه‌ری
2008
|