|
خۆزگه‌کانی من و تۆ
من هه‌ر ئه‌بێت بیر که‌مه‌وه
که تۆ سروه‌ی به‌ره‌بیانی
کازیوه بی و
نه‌سیمی مه‌وسمی ئێوارانی
عاشقان بی
ئیتر چۆن بیر ناکه‌مه‌وه،؛،
***
تۆ ئه‌زانی
که وه‌ک نه‌وره‌س
له که‌ناری سپێده‌یا تێپه‌ڕ
ده‌بی
گوڵه قژ زه‌رد و لێو
ئاڵه‌کانی
ئه‌م تاراوگه‌یه
له ئاستی تۆیا
بێ ڕه‌نگ و بێ بۆن ده‌بێ
هه‌ی مه‌حبوبه‌که‌ی (
ئا....گ)
ده‌نگی تۆ و جریوه‌ی
ئه‌ستێره‌کان
ئه‌مخه‌نه ناو کوچه‌کانی
تارمایی ئه‌ندێشه و
له وێستگه‌کانی یۆتۆبیای
شیعرا
جێم ده‌هێڵن،؛،
***
من هه‌ر ده‌بێت بیر که‌مه‌وه
به‌ر له‌وه‌ی په‌نجه‌کانم
پێنووس بگرێ
هه‌ستێک پێمده‌ڵێت بیر
که‌ره‌وه
ئه‌وه‌نه ڕوانیمه وێنه
نه‌رجیسێکانی تۆ
که خۆت تییایا له خاچ داوه و
به کزه‌ی ( با ) هه‌ڵه‌په‌ڕی
وه‌ک به‌فری شه‌وو
چاوه‌کانم کاڵ بوونه‌وه،؛،
***
ئه‌و کاتانه‌ی که له شیعرا
په‌یامێکی ئه‌رخه‌وانی
ئه‌درکێنی
من له سه‌وزی چاوی تۆیا
سارد و سڕی ئه‌م زستانه‌م
لێ ئه‌بێته به‌هارێکی پڕ
بارانی،؛،
***
من هه‌ر ده‌بێت بیر که‌مه‌وه
چونکه تۆ پێم ده‌ڵێیت بیر
که‌ره‌وه
تۆیه‌ک، که له هه‌ور ئه‌چی
له گه‌وهه‌ری ڕاموسان و
له تریفه‌ی مانگه شه‌و (
ته‌ڕ ) تری
ئیتر چۆن بیر ناکه‌مه‌وه
من هه‌ر ده‌بێت بیر
که‌مه‌وه،؛،.
***
له به‌ر باران له ناو بیرا
یان ڕووبارێ بمشواته‌وه
من ئه‌مه‌وێ له تۆیا بمرم
مردنێک، ئاسه‌وارم ته‌نها له
تۆیا جێ بمێنێت و
کفنه‌که‌شم جله‌که‌نی به‌ری تۆ
بێت
بۆ نازانی؟
( باران ئه‌مرێ تا گوڵ بژی )*
منیش با بمرم هه‌تا تۆ بژیت
ئه‌مسه‌ره‌و سه‌ری کێله‌که‌شم
با یاقووت و مه‌رجانه‌که‌ی
ملی تۆ بێت،؛،
***
من هه‌ر ئه‌بێت بیر که‌مه‌وه
تا زه‌ینم ئه‌بێت به زه‌ریا و
ئه‌ڕژێمه ناو دڵی تۆه
من هه‌ر ئه‌بێت بیر که‌مه‌وه
تا ڕووحم ئاوێته ئه‌بێ و
له تۆیا ئه‌توێمه‌وه،
یان تا ئه‌بم به چامه‌یه‌ک و
به زاری تۆ
ئه‌خوێنرێمه‌وه،؛،.
* نیوه دێڕێکی محه‌مه‌د
عومه‌ر عوسمانه
10/01/2009
گه‌شبیر ئه‌حمه‌د
به‌ریتانیا/ داربی
gashbir@hotmail.com
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------- |