|
ڕێبین ڕزگار و دی جه‌ی
. دی جه‌ی نازناوه‌که‌ته . ئه‌ی ناوی ڕاسته‌قینه‌ت
چییه؟
. ناوم سورێن به‌کره
. بۆچی به دی جه‌ی ناسراویت؟
. له‌به‌رئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنم به
کاری هونه‌ری ڕاپ ئه‌و ناوه‌م بۆ خۆم هه‌ڵبژارد. زۆر که‌س ئه‌پرسن ئه‌و
ناوه مانای چییه یاخود ئه‌ڵێن دی جه‌ی ئه‌وه‌یه که موزیکی پێ دروست
ئه‌کرێت، به‌ڵام ئه‌و دی جه‌ییه‌ی من ئه‌وه نییه به‌ڵکو کورتکراوه‌ی
دوو ناوی کوردییه که خۆم هه‌ڵمبژاردووه.
. ئه‌توانیت که‌مێک باسی دی جه‌یمان بۆ بکه‌یت؟
. به‌ڵێ، من له دایکبووی ساڵی هه‌زار و نۆسه‌د و
نه‌وه‌دم له شاری سلێمانی. ئێستا ئه‌خوێنم له په‌یمانگای مامۆستایان،
به‌شی وه‌رزشی. هه‌تا بتوانم کاری باش ئه‌که‌م بۆ پێشکه‌وتنی ڕاپی
کوردی.
. سه‌ره‌تای گۆرانی گووتنت بۆ که‌ی
ئه‌گه‌ڕێنیته‌وه؟
. له ساڵی دوو هه‌زار و پێنجه‌وه ده‌ستم کردووه
به گۆرانی گووتن. تا ئێستا به‌شداریم له ده کۆنسێرتی ڕاپ و هیپ هۆپ
کردووه له شاری سلێمانی.
. چی وای لێکردیت هونه‌ری ڕاپ هه‌ڵبژێریت؟
. که‌می هونه‌ری ڕاپ له ناو هونه‌ری کوردی‌دا. منیش
حه‌زم به‌و هوه‌نه‌ره تازه‌یه کرد که بیهێنمه ناو هونه‌ری
کوردییه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ستایلێکی تازه‌یه بۆ کورد و کوردستان.
. به ڕای دی جه‌ی ڕاپ له کوردستان گه‌یشتووه‌ته
چ ئاستێک؟
. له ساڵی دوو هه‌زار و پێنج بۆ دوو هه‌زار و شه‌ش
خه‌ڵک له کوردستان به ته‌واوی به ڕاپ ئاشنا نه‌بوون. نه‌یانده‌زانی
ڕاپ چییه. وایانده‌زانی ڕاپ گووتن ئه‌وه‌یه که له فیلمه‌کاندا
ده‌یانبینی وه‌کو سجن و دزی و تلیاک فرۆشتن ئه‌و جۆره کارانه،
هه‌ربۆیه‌ش وایان ده‌زانی که ئێمه‌ش له‌و کارانه ده‌که‌ین. به‌ڵام
ئێمه وه‌ک ده جه‌ی و سی جه‌ی به کاره‌کانی خۆمان وامان کرد که
خه‌ڵک ئه‌و بیره‌مان لێنه‌که‌نه‌وه و ئێستا ڕێزمان لێده‌گرن. ئێستا
ڕاپ بووه‌ته هونه‌رێکی زۆر بڵآو له کوردستان.
. ستایلی جل و به‌رگ تا چه‌ند گرنگه لای دی جه‌ی؟
. ستایلی جل و به‌رگ گرنگه لام به‌ڵام به
شێوه‌یه‌کی جوان نه‌ک به‌شێوه‌یه‌ک ته‌قلیدی بێت. هه‌ر جلی هیپ هۆپ
له‌به‌ر ناکه‌م به‌ڵکو ستایلی تریش له جل و به‌رگمدا ئه‌بینرێت.
ئه‌توانم بڵێم زیاتر گرنگی به جوانی کاره‌کانم ئه‌ده‌م.
. په‌یڤی کۆتاییت چییه؟
. له کۆتاییدا سوپاسی تۆی به‌ڕێز ئه‌که‌م کاک
ڕێبین. سه‌رکه‌وتن بۆ لێزان.نێت ئه‌خوازم. هیوادارم ئه‌وه‌ی هونه‌ری
ڕاپ به کارێکی ناشرین ئه‌زانێت، با جوان له هونه‌ره‌که بکۆڵێته‌وه
ئه‌وکات قسه‌ی له‌سه‌ر بکات. دووباره سوپاس بۆ ئێوه و هه‌موو
خوێنه‌ران.
هاوڕێ و براتان ده جه‌ی
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ڕێبین ڕزگار و سی جه‌ی
. چۆنێتی دروستبوونی په‌یوه‌ندی نێوان تۆ و دی جه‌ی
چۆن بوو؟
. ئێمه له مناڵییه‌وه هاوڕێین و یه‌کتر
ئه‌ناسین. له ساڵی هه‌زار و نۆسه‌د و نه‌وه‌د و نۆ ده‌ستمان کرد به
کاری هونه‌ری.
.
سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنتان به کاری هونه‌ری چۆن بوو؟
. سه‌ره‌تا وه‌ک کۆنسێرت دواتر له چه‌ند
ڤێستیڤاڵدا به‌شداریمان کرد. دواتر له ساڵی
دوو هه‌زار و دوو بووم به که‌مانچه‌ژه‌ن. وه‌ک سۆڵۆش خۆم کارم
کردووه. به‌ڕاستی که‌مانچه‌ژه‌نین کارێکی زۆری ئه‌وه‌ێت بۆ ئه‌وه‌ی
تیای قوڵ بیته‌وه. به‌ڵام به داخه‌وه من به‌رده‌وام نه‌بووم
له‌سه‌ری و وازم لێهێنا. له‌هه‌مان کاتدا سودێکی زۆرم لێبینی و گوێم
به موزیکژه‌نین ئاشنا بوو. دواتر له ساڵی دوو هه‌زار و پێنج له‌گه‌ڵ
دی جه‌ی هه‌وڵی هێنانی ستایلێکی نوێمان دا ئه‌ویش ڕاپ و هیپ هۆپ بوو.
یه‌که‌م ڤێستیڤاڵیشمان له ساڵی دوو هه‌زار و شه‌ش له هۆڵی سه‌نته‌ری
گه‌نجانی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
. هۆی بڵاونه‌کردنه‌وه‌ی کۆنسێرته‌کانتان به‌شێوه‌ی
ڤیدیۆ چییه؟
. هۆکاری تایبه‌تی خۆی هه‌یه. یه‌ک له‌وانه
ئه‌وه‌یه که کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی بتوانین
کۆنسێرتی ڕاپ و هیپ هۆپ بڵآو بکه‌ینه‌وه، چونکه شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی
ئاهه‌نگه‌که که‌مێک جیاوازی پێوه دیاره وه‌ک له کۆنسێرت و ئاهه‌نگی
ئاسایی. هۆکاری دووه‌م ئه‌وه‌یه که نیوه‌ی ئاماده‌بوانی
کۆنسێرته‌که‌مان کچن و پێمان خۆش نییه له ڕێی کۆنسێرت و کامێرای
ئێمه‌وه کێشه‌یان بۆ دروست ببێت.
. ئه‌توانیت سی جه‌ی به‌و که‌سانه بناسێنیت که
ناتناسن؟
. ناوم ئه‌ژی ڕه‌شید. له ساڵی هه‌زار و نۆسه‌د و
هه‌شتاو نۆ له شاری سلێمانی له دایک بووم. هه‌موو کارکردن و حه‌زی من
بۆ ستایلی نوێ و کوردستان و گه‌نجان بووه. حه‌ز و ئاواتی من گۆڕینی
عه‌قڵی کۆن و ناساندنی هونه‌ر به زمانی کوردی به نه‌ته‌وه‌ی تر. که
هه‌رچه‌نده لێمان تێنه‌گه‌ن به‌ڵام گوێمان لێ‌بگرن.
. هۆی نیشته‌جێ بوونتان له هه‌ولێر چییه؟
. سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی کاره تازه‌کانمم که له
هه‌ولێر به‌ڕێوه ئه‌چن.
. ئه‌توانیت که‌مێک له‌سه‌ر ئه‌لبومه‌که‌تان
بدوێیت؟
. تێکستی گۆرانییه‌کان زۆربه‌ی هی خۆمانن و تێکستی
خۆشه‌ویستییه. شێوازی گووتنه‌که R & B.
ناوی ئه‌لبومه‌که‌شمان . Happy Birthday
به‌م زووانه بڵاوئه‌کرێته‌وه و ئیشی باشی تیا کراوه.
. دووا په‌یڤت چییه؟
. سوپاس بۆ تۆ و ستافی لێزان.نێت .. هیوادارین
خوێنه‌ران ئه‌م بابه‌ته‌یان به دڵ بێت. سوپاس بۆ هه‌موو لایه‌ک.
ئاماده‌کردن:
په یامنێری
لێزان نێت -
ڕێبین ڕزگار . نه‌رویژ
rebin-kurd@lezan.net |