|
دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ل نوسه‌ری ته‌فسیری ئاسان مامۆستا
بورهان حه‌مه ئه‌مین |
دیمانه
: رابه‌ر عوزێر/ سلێمانى
له دیمانه‌یه‌كى تایبه‌تى رۆژنامه‌ى یه‌كگرتوو (مامۆستا بورهان حه‌مه
ئه‌مین) نووسه‌رى ته‌فسیرى ئاسان و ئه‌ندامى دامه‌زرێنه‌رى حیزبى
یه‌كگرتوو گله‌یى و گازنده‌ى خۆى له كه‌ناڵه راگه‌یاندنه‌كان ده‌كات،
ـ مامۆستا
بورهان حه‌مه ئه‌مین) نووسه‌رى ته‌فسیرى ئاسان چۆن بیناسین؟
+ ناوم (بورهان حه‌مه‌ئه‌مین)ـه و، خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هیدم
ده‌رچووى (دار المعلمین) و (28ساڵ) مامۆستا بووم، یه‌ك له دواى یه‌ك (متتبع)
خزمه‌ته‌كه‌یان بۆ حیساب كردووم و، دوایى گه‌رِاومه‌ته‌وه سه‌ر كار
ئه‌و ماوه‌یه‌شیان به خزمه‌ت بۆ حیساب كردم، له ئه‌نجامدا خۆم
خانه‌نشین كرد و (38ساڵ) خزمه‌تیان بۆ حیساب كردم، له ساڵى (1968)
نسیبم كه‌وته خاڵۆزایه‌كى خۆم كه تا ئێستاش له‌ژیاندا هه‌ر
به‌رده‌وامین به‌یه‌كه‌وه و، خواى گه‌وره‌ش چوار كورِ و كچێكى پێ
به‌خشیوین.
ـ ئایا مامۆستا ژیانى لاوى چۆن به‌سه‌ر بردووه؟
+ له‌رِاستیدا هه‌ر له مانگى ره‌مه‌زانى شه‌شى سه‌ره‌تاییه‌وه روومان
كرده مزگه‌وت و نوێژ و عیباده‌ت، دیاره كه روومان كرده مزگه‌وتى (كانى
ئاسكان) له‌گه‌ڵ چه‌ند قوتابیه‌ك هاتوچۆمان ده‌كرد و مزگه‌وت سه‌رنجى
رِاكێشاین و هاتوچۆكه‌مان زیاتر بوو، له‌و كاته‌وه ئیلتیزاماتى دینیم
زیاتربوو، ئیتر خۆم لادا له‌و شتانه‌ى كه مرۆڤى موسڵمانى پێ عه‌یبدار
ده‌بێت. ئه‌و كاتانه‌ى كه له (دار المعلمین) بووم زۆر حه‌زم له
خوێندنه‌وه‌ى كتێبى دینى بوو، له‌خوا به‌زیادبێ كاتى لاویم له‌وه‌دا
سه‌رف كردووه.
ـ مامۆستا بورهان سه‌ره‌تاى ساڵه‌كانى شه‌سته‌كان
چۆن ده‌ستى پێكرد؟
+ من سه‌ره‌تاى لاویم بوو ئه‌و ساڵانه ئه‌و كاتانه حه‌ماسێكى
نه‌ته‌وه‌یى و قه‌ومى هه‌بوو به‌تایبه‌تى كه ئێمه نزیكى مه‌عه‌سكه‌ر
بووین، كه پاركى ئازادى ئێستابوو، پاركى ئازادى ئێستا مه‌عه‌سكه‌ر بوو
و به‌چاوى خۆمان ده‌مانبینى كه ئه‌و هێزه چۆن زوڵم و سته‌میان له
هاوڵاتیان ده‌كرد، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه‌ش ره‌د فیعلمان بۆ دروست بوو،
ئه‌وه‌ش واى لێ كردین كه ئێمه‌ش چیمان له‌ده‌ست دێت بیكه‌ین و درێغى
نه‌كه‌ین، بۆ نموونه له چایخانه‌دا داده‌نیشتین و گوێمان له رادیۆ
ده‌گرت، ئه‌و رادیۆیه كار و چالاكى سوپاى باس ده‌كرد، منیش
هه‌ڵده‌ستام وایه‌ره‌كه‌یم قه‌تع ده‌كرد و ده‌مكوژانده‌وه، كه پێشیان
زانیم خه‌ریك بوو ره‌میم بكه‌ن، ئه‌وكاته یه‌كێك فریام كه‌وت و وتى بۆ
ره‌مى ده‌كه‌ن؟ كێ ئه‌ڵێ ئه‌م بووه، دیفاعى لێ كردم و رزگارم بوو،
به‌ڵام هه‌ر رق و حیقدێكمان لا دروست بوو به‌رامبه‌ر ئه‌و
عه‌سكه‌رانه‌ى هاتوچۆی مزگه‌وتیان ده‌كرد و نوێژیان نه‌ده‌كرد و بێ
ئه‌ده‌ب بوون و رقیان له كورد بوو، رۆژگارێكى سه‌ختمان به‌سه‌ر ده‌برد،
جارێكى تریشیان هه‌ر به‌هه‌مان شێوه یه‌كێكى تریان ویستى په‌لامارم
بدات له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به هه‌رِه‌شه‌كردنه‌وه سه‌یرم ده‌كرد، دووباره
یه‌كێكى تر خوا بۆى ناردم و رزگارى كردم، به‌و شێوه‌یه ئێمه هه‌ر
ئاوا ژیانمان به‌سه‌ر ده‌برد تا ئازارى ساڵى (1970)، دواى (11ى
ئازار)یش به ده رۆژ نه‌ورۆز هاته پێشه‌وه من له ده‌ره‌وه‌ى شار
مامۆستا بووم، له‌گه‌ڵ هاورِێكانمدا قوتابیه‌كانمان برد و چووینه سه‌ر
لوتكه چیایه‌ك و له‌وێ ئاگرى نه‌ورۆزمان كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك
بزانێت كه دانیشتوانى ده‌ره‌وه‌ى شاریش ئاگرى نه‌ورۆز ده‌كه‌نه‌وه،
جا سه‌یر له‌وه دابوو كات دره‌نگى كرد و بانگى ئێواره‌مان دا و
له‌گه‌ڵ مامۆستا و قوتابیه‌كاندا به جه‌ماعه‌ت نوێژى ئێواره‌مان
ئه‌نجامدا، دوایى گه‌رِاینه‌وه بۆ ناو دێ. دواتریش هه‌روه‌كو كوردێكى
خۆشه‌ویستى میلله‌ته‌كه‌ى له دڵیدا هه‌یه هه‌رچه‌نده من خۆم
نه‌چوومه پاڵ هیچ لایه‌نێكى سیاسیى ئه‌و كاته، به‌ڵام له ساڵى
(1971) هه‌ستم به برایه‌كى خۆم ده‌كرد له مزگه‌وتى (كانى ئاسكان)دا
نامیلكه و كتێب ده‌هێنێته ماڵه‌وه، كه باس له جوانى و پاكى ئاینى
پیرۆزى ئیسلام ده‌كات و، ئه‌وه سه‌رنجى راكێشام، له‌و كاتانه‌دا ئه‌و
كتێبانه‌ى كه ئه‌و ده‌ستى ده‌كه‌وت من ده‌مخوێنده‌وه، منیش رۆژێكیان
خۆم پێ نه‌گیرا و له براكه‌مم پرسى، باشه تۆ ئه‌م كتێبانه‌ت له كوێ
ده‌ست ده‌كه‌وێت؟ ئه‌ویش له وه‌ڵامدا پێى وتم مامۆستایه‌ك هه‌یه
خه‌ڵكى خورماڵه و ناوى مامۆستا (سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین)ـه
ئه‌و ئه‌م كتێبانه‌م ده‌داتێ و، هه‌وڵ ده‌دات كه بۆ خوێندن نه‌چم بۆ
په‌یمانگاى هونه‌ره جوانه‌كان كه ئاواتى خۆمه، منیش پێم وت كه
كارێكى باش ده‌كات بۆ به قسه‌ى ناكه‌یت، بۆ ئه‌م كتێبه به‌سودانه
ناخوێنیته‌وه، ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا وتى تۆ بیانخوێنه‌وه له‌باتى من،
براكه‌م جه‌ختیشى له‌سه‌ر چوونى بۆ په‌یمانگاى هونه‌ره جوانه‌كان
ده‌كرده‌وه، براكه‌م گوێى له مامۆستاكه‌ى نه‌گرت، به‌ڵام من له خوا
به‌زیادبێت گوێم بۆ گرت، ناسینى من و مامۆستاش لێره‌وه ده‌ستى پێ كرد
كه زووزوو قسه‌ى بۆ ده‌كردم و باسى دینى بۆ ده‌كردم، قسه‌كانى زۆر
تازه و خۆش بوون، مامۆستا له ئامۆژگاریه‌كانیدا ئامۆژگارى ده‌كردین
كه دینى ئیسلام خه‌ریكه له‌ناوبچێت و ده‌بێت چۆن له سه‌رده‌مى
پێغه‌مبه‌رe لاوان توانیان دین سه‌ربخه‌ن، ئێستاش ده‌بێت ئه‌م دینه
هه‌ر ئێوه سه‌رى بخه‌ن و له‌ناو نه‌چێ، له‌دواى ئه‌وه من خۆم
گواسته‌وه بۆ خورماڵ و مامۆستاش خۆى گه‌رِایه‌وه بۆ خورماڵ، رۆژانه
له‌وێ زیاتر یه‌كتریمان ده‌بینى و كتێبى ده‌دامێ و ده‌مخوێنده‌وه،
له‌وانه (مژكرات الدعوه والداعیه) و (اێول الدعوه)ى مامۆستا (عبدالكریم
زێدان) و، چه‌ندین كتێب و نامیلكه‌ى زۆر به‌سودم ده‌خوێنده‌وه و سودى
زۆرم لێیان وه‌رگرت، تا ساڵه‌كانى (1974) شه‌رِى به‌عس له‌گه‌ڵ
میلله‌تى كوردا ئیتر ئێمه هاتینه‌وه بۆ سلێمانى و لێك جیابووینه‌وه،
ئه‌وان چوون بۆ ئێران و دوایى وه‌زع باش بوو دووباره ئه‌وان
گه‌رِانه‌وه، شاد بووینه‌وه به‌یه‌كتر، مامۆستا له‌خوا به‌زیادبێت
كۆڵى نه‌دابوو، غه‌مى هه‌موو كاته‌كانى ژیانى بوو، دواى گه‌رِانه‌وه‌ى
مامۆستا ده‌ستى كرد به گه‌رِان به هه‌موو شاره‌كاندا هه‌وڵیدا
دووباره ئاینى ئیسلام بڵاو بكاته‌وه، چونكه له سه‌رده‌مى به‌عسدا
ته‌نزیمى هه‌موو وه‌ستابوو و نه‌شده‌كرا بانگه‌وازى ئیسلام بووه‌ستێت،
هه‌ندێ له برایانمان وا تێگه‌یشتبوون كه بانگه‌وازى ئیسلام وه‌كو
ته‌نزیمى ده‌بێت رابوه‌ستێ، ئه‌وه كێشه‌ى بۆ دروست كردین، به‌ڵام به
هاوكارى مامۆستا و چه‌ند برایه‌كى دڵسۆز هه‌وڵمان ده‌دا كه كارى خۆمان
بكه‌ین و كار نه‌وه‌ستێنین، هه‌رچه‌نده ژماره‌شمان كه‌م بوو ئه‌وانه‌ى
یه‌كتریمان ده‌ناسى، به‌ڵام له‌خوا به‌زیادبێت خوشك و برایه‌تیه‌كه‌مان
زۆر پته‌و بوو له‌و سه‌رده‌مه‌دا، هه‌وڵێكى زۆریشمان داوه ئه‌و كاڵ و
كرچیه‌ى ئێستا هه‌یه بیبه‌ینه‌وه دۆخى جارانى خۆى.
ـ هۆكارى نه‌مانى ئه‌و رۆحی برایه‌تیه بۆ چى
ده‌گێرِیته‌وه؟
+ هۆكارى زۆره، هۆكارى مه‌شغه‌ڵه‌تى دونیایى و سیاسى، له‌ناو حیزب‌دا
گرنگیى زیاتر دراوه به لایه‌نى سیاسى وه‌ك له لایه‌نى دینى، یه‌كێكى
تر له‌و هۆكارانه كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن وا له ئینسان ده‌كات كه
مه‌شغوڵ بێت پێوه‌یى و، له ئیلتیزامات و عیبادات كاڵ بێته‌وه، واقیعى
كۆمه‌ڵگاكه‌مان وایه ئه‌گه‌ر بێت و ئینسان ئێستا گه‌شتێك بكه‌یت
به‌نێو بازارِدا، به‌رِاستى كار ده‌كاته سه‌ر ناخى هه‌ندێكمان كه
كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان چى لێهاتووه هه‌ندێك دیمه‌ن ده‌بینى له‌گه‌ڵ
كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه‌دا ناگونجێ، ئه‌مانه هه‌مووى هۆكارن كه رۆحى
برایه‌تى و هاوكارى نه‌مێنێ، به‌ڵام ده‌كرێ موعالوجه و چاره‌سه‌ر بكرێ
و به خۆماندا بچینه‌وه، به زووترین كات فریاى خۆمان بكه‌وین.
ـ به‌رِێزت ده‌ڵێیت ده‌بێت فریاى خۆمان بكه‌وین، چۆن
فریاى خۆمان بكه‌وین؟
+ ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین بگه‌رِێینه‌وه بۆ چه‌مكه ئیمانیه‌كان و
كامێراى شاراوه‌ى خوا، كه واهه‌ست بكه‌ین خواى گه‌وره كامێراى
شاراوه‌ى خۆى له‌سه‌رمانه و چاودێریمان ده‌كات له هه‌موو چركه‌یه‌كدا.
ـ مامۆستا ئه‌مانه‌ى باست كرد هیچى له‌ناو
یه‌كگرتوودا پلانى بۆ دانراوه بۆ جێ به‌جێ كردنیان؟
- به‌ڵێ، له‌ناو ریزه‌كانى یه‌كگرتوودا به‌تایبه‌تى ئه‌میندار خۆى و
شوراى گشتى غه‌مێكى گه‌وره‌ى ئه‌وانیشه، بێگومان شوراى گشتیش له خوشك
و برایانى زۆر دڵسۆز پێكهاتووه، كه هه‌ندێكیان له دامه‌زرێنه‌رانى
ئه‌م حیزبه‌ن و ئه‌وانه‌یشى له دواى كۆنگره‌ى پێنجه‌مه‌وه
ده‌رنه‌چوونه‌ته‌وه ئه‌ندامن له شوراى گشتى، كه ئه‌مه‌ش له‌ناو
شورادا باس كراوه و هه‌وڵى چاره‌سه‌رى دراوه.
ـ مامۆستا پێتوانیه ئه‌مه زیانێكى گه‌وره
بگه‌یه‌نێت به یه‌كگرتوو، گه‌ر كارى بۆ نه‌كرێت؟
+ ئینشاڵڵا زیان نادات، چونكه غه‌مى گه‌وره‌مانه، به‌تایبه‌تى له
شوراى گشتى و كاریشى بۆ كراوه، هه‌ندێ ناوه‌ندى بانگه‌وازیش دروست بوو
ئینشاڵڵا زوو زاڵ ده‌بین به‌سه‌ریدا، سه‌ركه‌وتنى ئه‌م كاره‌ش له‌وه‌دا
ده‌بینین كه برایانى ته‌نزیمیمان زۆر به‌ده‌م داواكه‌مانه‌وه هاتوون
و كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، چونكه یه‌كگرتوو هه‌ڵقوڵاوى ئاینى پیرۆزى
ئیسلامه.
ـ مامۆستا وتت له سه‌رده‌مى به‌عسدا په‌یوه‌ندیت
نه‌كردووه به هیچ لایه‌نێكى سیاسییه‌وه، داوایان لێ نه‌كردوویت یان
خۆت ئاره‌زووت لێى نه‌بووه؟
+ له راستیدا من له‌و كاتانه‌دا قوتابى بووم و، ته‌نها رێكخراوێكیش
هه‌بوو ئه‌ویش یه‌كێتى قوتابیان بوو، كه په‌یوه‌ندیان پێوه كردم و
بچمه رێكخراوه‌كه‌یانه‌وه، به‌ڵام من ره‌تم كرده‌وه و پێم
راگه‌یاندن كه حه‌زده‌كه‌م به‌گشتى كاربكه‌م بۆ میلله‌ته‌كه‌م و
كۆمه‌ڵگاكه‌م، ئه‌و رێكخراوه‌ش به‌رِاستى ئیلتیزاماتى دینیان كه‌م بوو،
ئه‌وه‌ش واى كرد كه لێیان دوور بكه‌ومه‌وه، ئه‌گه‌ر له‌و كاتانه‌دا
رێكخراوێكى ئیسلامى كوردى هه‌بووایه ده‌چوومه لایه‌وه.
ـ مامۆستا كه‌ى په‌یوه‌ندیت كردووه به یه‌كگرتووى
ئیسلامییه‌وه؟
- من یه‌كێكم له دامه‌زرێنه‌رانى یه‌كگرتوو و له پێش یه‌كگرتووشدا
ئێمه له قوتابخانه‌كه‌ى ئیخواندا پێگه‌یشتووین، له ساڵى
(1971)ـه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌میندار هێناومانه، پاش لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى ورد
و دانیشتنێكى چرِوپرِمان ئه‌میندار داواى كرد كه رێكخستنێكى ئیمانى
كوردى رابگه‌یه‌نین، مامۆستا پێى راگه‌یاندین كه راتان چییه له‌سه‌ر
ئه‌م رێكخستنه داواشى له (مامۆستا عادل) كرد كه خوا عه‌فوى بكات
كۆچى دوایى كردووه ده‌مانه‌وێت خۆمان رابگه‌یه‌نین راى جه‌نابت چییه؟
به‌رِێزیشى له وه‌ڵامدا (22) خاڵى ئیجابى و (22) خاڵى سه‌لبى بۆ
خستینه رِوو، مامۆستاش پێى وت راى شه‌خسیى خۆت چییه؟ ئه‌ویش وتى: "من
هیچ ناڵێم، خۆتان له خوا به‌زیادبێت له عه‌قڵێكى كامڵ دان و،
ده‌توانن خۆتان برِیارى خۆتان بده‌ن". ئێمه‌ش دانیشتنێكى خۆمان ئه‌نجام
دا و به كۆى ده‌نگ برِیارماندا خۆمان رابگه‌یه‌نین، له‌و كاته‌شدا
ژماره‌مان ده‌گه‌یشته نزیكه‌ى (50-60) كه‌س له خوشكان و برایان.
ـ دواى ئه‌وه‌ى یه‌كگرتووتان راگه‌یاند چ كێشه‌یه‌ك
هاته به‌رده‌متان؟
+ كاتێ كه ئێمه خۆمان راگه‌یاند شه‌رِى براكوژیى (بزووتنه‌وه‌ى
ئیسلامى و یه‌كێتى) له ئارادا بوو، زۆریش نه‌ناسراو بووین، واشیان
ده‌زانى ئێمه‌ش باڵێكى سیاسین له باڵێكى ئه‌وان یان له‌وانین، تا له
ئێمه تێگه‌یشتن كاتى زۆرى ویست، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆر شتمان
له‌ده‌ست دا، له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌تایبه‌تى كتێبى چاكمان هه‌بوو
بردیان و فه‌وتا، كێشه‌ى زۆرمان هاته به‌رده‌م، به‌ڵام له‌خوا
به‌زیادبێت سه‌ركه‌وتوو بووین. هه‌ندێك لایه‌نیش له ئێمه
تێنه‌گه‌یشتبوون و برایانمانیان ئازار ده‌دا تا له كاتى
هه‌ڵبژاردنه‌كانیش باره‌گاكانیشمان سوتێنرا و مزگه‌وتمان لێ قه‌ده‌غه
كرا، به‌هه‌ر هۆكارێ بێت لێمان قه‌ده‌غه‌كرا، له‌گه‌ڵ ئه‌م رێگریه
زۆرانه‌شدا راگه‌یاندنه‌كانیشمان توانیویانه ئه‌م بۆشاییانه‌مان بۆ
پرِ بكه‌نه‌وه، هه‌ندێك جاریش هاوڵاتیان سه‌یرى راگه‌یاندنمان ناكه‌ن
به‌بیانوى ئه‌وه‌ى كه ئه‌م كه‌ناڵه مۆركى حیزبێكى پێوه دیاره به‌بێ
ئه‌وه‌ى تاقی بكه‌نه‌وه، ئه‌خوازین له خواى گه‌وره كه رۆژێك بێت
مزگه‌وت رۆڵى جارانى خۆى بگێرِێت و، ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت كه
مزگه‌وت هه‌ر شوێنى عیباده‌ت نییه، به‌ڵكو شوێنى چاره‌سه‌ركردنى
كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و عه‌شایه‌رى بووه، چه‌ندین لایه‌نى سیاسیمان
هه‌یه كه بۆ خۆیان دانیان به‌وه داناوه له ناو مزگه‌وتدا كارى
سیاسیان ئه‌نجام داوه، ئه‌خوازین مزگه‌وت ئه‌و گورِوتینه‌ى جارانى پێ
ببه‌خشرێته‌وه.
ـ دواى راگه‌یاندنى یه‌كگرتووى ئیسلامى، یه‌كێتى
نیشتمانى چۆن مامه‌ڵه‌ى ده‌كرد؟
+ گێره و كێشه‌ى زۆرمان هاته به‌رده‌م له سه‌ره‌تاوه، به‌ڵام
ورده‌ورده كه لێمان تێگه‌یشتن ئێمه حیزبێكى ئیسلامى و میانرِه‌و و
ئاشتى خوازین، زۆر پێیان باش بوو به‌تایبه‌تى سكرتێرى گشتى یه‌كێتى
(مام جه‌لال)، به ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتووى راگه‌یاند بوو "ئێوه
نه‌بوونایه له‌ناو كوردستان و له كارى سیاسی‌دا ده‌بووایه خۆمان
هاوشێوه‌یه‌كى ئێوه‌مان دروست بكردایه".
ـ له سه‌ره‌تاى راگه‌یاندنى یه‌كگرتوودا هاوكارى
داراییتان چۆن ده‌ست ده‌كه‌وت؟
+ ئێمه ئه‌و خوشك و برایانه‌ى كه به‌یه‌كه‌وه بووین هه‌ر كامێكمان
داهاتى خۆى چه‌ندبووایه (5%)ى بۆ حیزب داده‌نرا، جگه له‌وه‌ش
چه‌نده‌ها كتێب و نامیلكه‌مان به‌چاپ ده‌گه‌یاند و سوودمان له
داهاته‌كه‌ى وه‌رده‌گرت.
ـ باس له خوشكێكى مامۆستا بورهان ده‌كرێت كه زێرِ
و زیوى خۆى بۆ ئه‌م حیزبه فرۆشتووه، ده‌كرێت بزانین تا چه‌ند ئه‌م
هه‌واڵه راسته؟
+ به‌ڵێ، ئه‌و خوشكه‌م ناوى (دڵسۆز)خانه، له خوا به‌زیاد بێت یه‌كێك
بوو له‌و ئافره‌تانه‌ى له هه‌ره پێشه‌وه بووه كه باڵاپۆشى بووه،
ئه‌و كاته من له هه‌ڵه‌بجه له ماڵێكدا ده‌ژیام، ئه‌و خوشكه‌م
له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا هات بۆ سه‌ردانیم و پێى راگه‌یاندم كه
زه‌ویه‌كى باوكمان هه‌یه و من ئه‌م زێرِ و زیوانه‌م ناوێ له ده‌ستما
بێت، له كاتێكدا ژیانى تۆ له ناخۆشیدا بێت، ئه‌مانه ده‌فرۆشم و
له‌سه‌ر زه‌ویه‌كه‌ى باوكم خانوویه‌ك دروست ده‌كه‌م بۆ خۆت و
هاورِێكانت، تۆ وه‌ره‌وه بۆ ئه‌و خانووه، شوكر بۆ خودا له ماوه‌ى سێ
مانگدا ئه‌و خانووه ته‌واوبوو و چووینه ئه‌و خانووه نوێیه‌وه.
ـ دیاره مامۆستا ده‌ستى نووسینى هه‌یه و
توانیویه‌تى له رێى نووسینه‌وه خزمه‌تى باش بگه‌یه‌نێت، ده‌كرێ
بزانین مامۆستا تا ئێستا چه‌ند به‌رهه‌مى خۆى هه‌یه؟
+ سه‌ره‌تاى ده‌ست پێكردنى نووسینم له (جزء عم)ـه‌ه‌وه بوو، پاشان
سوره‌تى (ابراهیم) كه هاورِێیه‌كم بۆى ده‌خوێندمه‌وه و منیش ته‌فسیرم
ده‌كرد و، چاپمان كرد و بڵاومان كرده‌وه. پاشانیش ژیاننامه‌ى
پێغه‌مبه‌ران و ناودارانى ئیسلامم نووسیه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه
ئه‌مانه هه‌موویان به‌رنامه‌ى رادیۆ بوون كه خۆى ده‌دا له (100)
ئه‌ڵقه به چاپ نه‌گه‌یه‌ندران و فه‌وتان، پاشان پێشنیارم خسته
به‌رده‌م مامۆستاى ئه‌میندار كه ته‌فسیرى هه‌موو قورئان بكه‌ین و
دابه‌شیشمان كرد به‌سه‌ر سێ به‌شه‌وه، به‌شى سه‌ره‌تا بۆ (مامۆستا
سه‌لاحه‌دین) و، به‌شى ناوه‌رِاست بۆ (مامۆستا حه‌سه‌ن شه‌مێرانى) و،
به‌شى كۆتایى بۆ به‌نده، به‌ڵام مامۆستا ئه‌میندار و مامۆستا حه‌سه‌ن
به‌هۆى سه‌رقاڵیانه‌وه نه‌یانتوانى به‌شه‌كانى خۆیان ته‌واو بكه‌ن و
دایانه‌وه ده‌ستى من و داوایان لێ كردم كه به‌شه‌كه‌ى ئه‌وانیش
ته‌واو بكه‌م، له‌خوا به‌زیادبێت له‌ماوه‌ى ساڵ و نیوێك (ته‌فسیرى
ئاسان)م ئاماده كرد و دامه ده‌ست چه‌ند مامۆستایه‌كى به‌رِێز و
خۆشه‌ویست، كه به‌سه‌ریدا بچنه‌وه، زۆریان پێ باش بوو و له ساڵى
(2000) چاپی یه‌كه‌ممان به‌ئه‌نجام گه‌یاند و كه‌وته بازارِه‌وه،
له‌خوا به‌زیادبێت ئاره‌زوو مه‌ندێكى زۆرى هه‌بوو و له بازارِدا
نه‌ما، بۆیه لێژنه‌یه‌كیترمان بۆ پێكهێنا و چاپى دووه‌ممان به‌ئه‌نجام
گه‌یاند، سوپاس بۆ خوا تاكو ئێستا كه من و تۆ به‌یه‌كه‌وه گفتوگۆ
ده‌كه‌ین پێیان راگه‌یاندووین كه چاپى حه‌ڤده‌یه‌م له چاپدایه و
هه‌ر چاپێكیش (5000) نوسخه‌ى لێ چاپ ده‌كرێت.
ـ مامۆستا ئایا داهاتى ئه‌م ته‌فسیره‌ى به‌رِێزت بۆ
كێیه؟
+ ئه‌و ته‌فسیره وه‌قفى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستانه و، (80%)ى بۆ
یه‌كگرتووه و (20%) بۆ كتێبخانه‌ى رۆشنبیره، كه به‌چاپى
گه‌یاندووه.
ـ مامۆستا چۆن ده‌رِوانێته كتێبخانه‌ى كوردى؟
+ له سه‌ره‌تاى پێش راپه‌رِین كتێبخانه‌ى كوردى زۆر لاواز بوو، به‌ڵام
سوپاس بۆ خوا له دواى راپه‌رِینى (1991) كتێبخانه‌ى كوردى به‌ره‌وپێش
چوونێكى باشى به‌خۆیه‌وه بینى له هه‌موو بابه‌ته‌كان و له هه‌موو
بیرورِا جیاوازه‌كان، به‌ڵام ئێستا من واده‌بینم نووسه‌رمان زۆره و
خوێنه‌رمان كه‌مه، ئه‌مه‌ش خۆى بۆ خۆى كێشه‌یه كه خوێنه‌ر نه‌مێنێ
له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا، ده‌بێت زیاتر گۆرِانكارى رووبدات له
نووسینه‌كانمان و داهه‌وڵ بده‌ین خوێنه‌ر زیاد بكه‌ین.
ـ مامۆستا به راى به‌رێزتان هه‌ردوو حیزبى
باڵاده‌ست چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حیزبه ئیسلامیه‌كاندا ده‌كه‌ن؟
- له راستیدا من حه‌زده‌كه‌م لێره‌وه پێیان رابگه‌یه‌نم كه حیزبه
ئیسلامیه‌كان سه‌ر به هیچ حیزبێك نین له ده‌ره‌وه‌ى كوردستان و،
هه‌ڵقوڵاوى ئه‌م میلله‌ته مه‌زڵومه‌ن و، پێشیان ده‌ڵێم ئینسان هه‌تا
سه‌ر كورسى بۆ نامێنێته‌وه هه‌روه‌ك چۆن خۆمان بینیمان (سه‌دام)
له‌ناوچوو، چۆن باسى فیرعه‌ونمان بۆ ده‌كرێ و، ناشزانم ئینسان ئه‌م
دنیایه‌ى بۆ چییه، پێم خۆشه كه زیاتر و چاكتر له حیزبه
ئیسلامیه‌كان تێبگه‌ن و بزانن ئاواته‌خوازی چین.
ـ ئایا ئه‌و دوو حیزبه گرنگى ده‌ده‌ن به ئیسلام؟
+ له رووكه‌شدا به‌ڵێ، هه‌روه‌ك چۆن ده‌بینین و ده‌بیستین له بۆنه
ئاینیه‌كاندا بۆنه‌ى خۆیانیان هه‌یه و به‌شدارى ده‌كه‌ن، به‌ڵام
ئه‌وه‌شمان بیرنه‌چێت ئێستا له كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه‌دا ده‌ستێك هه‌یه
ده‌یه‌وێت له رێى قوتابخانه‌كانه‌وه ئاینى ئیسلام له‌ناوبه‌رێت،
واته دین له قوتابخانه‌كاندا نه‌هێڵن، كه به‌پێچه‌وانه‌ى شه‌رق و
غه‌ربه‌وه ئه‌مان ده‌جوڵێنه‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه پێت ده‌ڵێم له
وڵاتى ئه‌ڵمانیا ئێستا وانه‌ى ئایین له قوتابخانه‌كاندا ده‌ڵێنه‌وه،
ئه‌وه‌ى زۆر ئێمه‌ى نیگه‌ران كردووه ئه‌وه‌یه هه‌ندێك له‌وانه
كورِه شێخ و مه‌لا و سه‌یدن، خۆزگه ئه‌خوازم كه له سه‌رده‌مى
ئه‌ماندا ئه‌وه رووى نه‌دایه و ئه‌مان زیاتر هاوكارى ئاینى ئیسلامیان
بكردایه و نه‌یان هێشتایه ئه‌و ده‌سته ده‌ره‌كییه بێته ناوه‌وه.
ـ مامۆستا بورهان چۆن ده‌رِوانێته راگه‌یاندنه
كوردیه‌كان؟
+ وه‌ڵا با به‌رِاستی قسه بكه‌ین و بێ په‌رده و بێ هیچ پێچ و
په‌نایه‌ك بێت، راگه‌یاندنه كوردیه‌كان به‌تایبه‌تى هه‌ردوو حیزبى
باڵاده‌ست راگه‌یاندنه‌كانیان حه‌یابه‌ره‌ن، نموونه‌شم بۆ ئه‌م قسه‌یه
برایه‌كم له ئه‌ڵمانیا ژیان به‌سه‌رده‌بات و بۆى گێرِامه‌وه رۆژێكیان
میوانى ئه‌وروپى ده‌بێت و له‌و كاته‌دا (تیڤى)یه‌كه‌ى له‌سه‌ر یه‌كێك
له كه‌ناڵه كوردیه‌كان ده‌بێت، میوانه‌كه‌ى پێى راده‌گه‌یه‌نێت
ئه‌مه چییه ئه‌م میلله‌ته به‌رده‌وام ره‌شبه‌ڵه‌ك و
هه‌ڵپه‌رِكێیانه؟ ده‌ڵێى هیچ كێشه‌یان نییه و هه‌میشه له خۆشیدان؟
ئێمه‌ش خۆزگه به ئێوه ده‌خوازین. هه‌روه‌ها له بۆنه ئاینیه‌كان
به‌رِاستى نین و كامێراكانیان لاده‌ده‌ن له جه‌ژنه دینیه‌كان، پێم
سه‌یره ئاوا بیرده‌كه‌نه‌وه، به‌رِاستى پێویسته گۆرِانكارى ریشه‌یى
له‌و بواره‌دا بكه‌ن.
ـ مامۆستا پێتوانیه ئه‌مه ده‌ستێك بێت بۆ
له‌ناوبردنى ئاینى ئیسلام؟
+ وه‌ڵا ناوى بنێیت ده‌ست یاخود په‌روه‌رده‌كاره‌كه‌ى، گرنگ ئه‌وه‌یه
شته‌كه له‌به‌ر چاودایه پێویسته گۆرِانكاریه‌كى ریشه‌یی له‌و
بواره‌دا به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نن، جێى خۆشیه‌تى له رێى
رۆژنامه‌كه‌تانه‌وه سوپاس و رێزى كه‌ناڵى ئاسمانى نه‌ورۆز بكه‌ین، كه
هه‌وڵى داوه به‌رنامه‌ى ئاینى و وتارى هه‌ینى زانایان په‌خش بكات و،
سوپاس بۆ خواش كه‌ناڵى ئاسمانى په‌یام و سپێده ورده‌ورده وێنه‌ى
راسته‌قینه‌ى ئه‌م میلله‌ته به جیهان ده‌گه‌یه‌نن.
ـ مامۆستا چۆن ده‌رِوانیته كه‌ناڵه ئیسلامیه‌كان؟
+ ئه‌وانیش ماویانه و، گرنگى ته‌واویان نه‌داوه به ئاینى پیرۆزى
ئیسلام، یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ش من واى بۆ ده‌چم كه‌م ده‌رامه‌تى بێت،
هۆكارى هونه‌ریش له‌پشتیه‌وه هه‌یه، به‌ڵام پێم خۆشه لێره‌وه پێیان
رابگه‌یه‌نم كه سود له كه‌ناڵه ئاسمانیه ئیسلامیه‌كان وه‌ربگرن
تاوه‌كو به هاوشێوه‌ى ئه‌وان كاربكه‌ن.
ـ مامۆستاى به‌رِێز دوا وته‌ت چییه بۆ خوێنه‌رانى
رۆژنامه‌كه‌مان؟
+ من له كۆتاییدا سوپاستان ده‌كه‌م و هیلاك و ماندووبوون
له‌گه‌ڵماندا، له رِاستیشدا رۆژنامه‌ش ده‌توانێ ده‌ورى خۆى هه‌بێت بۆ
گۆرِانكارى له مرۆڤدا، پێویسته هه‌وڵ بده‌ین ئه‌و شتانه‌ى كه
ده‌نووسرێت سودیان لێ وه‌ربگرین و كاریان بۆ بكه‌ین و، بتوانین ئاینى
ئیسلام به‌شێوه‌ى راسته‌قینه‌ى خۆى بگه‌یه‌نین و، سه‌ركه‌وتووبن..
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
| | |