|
بۆخۆت ون کرد؟
له‌یادمه‌که‌پێت ئه‌وتم بیرت بردۆته‌وه‌تاسه‌م
فه‌رموت تابلۆی بێده‌نگیتم هه‌رناوی تۆیه پێناسه‌م
گه‌لێک هیوات به‌دڵ به‌خشیم دڵنه‌واییت ئه‌دامه‌وه
داگیرسا مۆمی شادبه‌ختیم به‌ده‌ستی خۆت کوژانته‌وه
بێ ناسنامه‌ی ئه‌م ئه‌وینه‌دڵت له‌ناسۆر پڕکردم
که‌بێ ده‌نگم وامه‌زانه‌بێ شنه‌ی یادی تۆ مردوم
ئێستا ئه‌ژیم له‌وڵاتێک تاریکه‌شه‌قامه‌کانی
یادی تۆدێ ده‌ستم ده‌گرێ بۆخۆت ونکردبه‌نه‌زانی
سروه‌دڵخۆش
---------------------------------------------------------------------------
شه‌وی ڕابردوو
به‌یادی شه‌وی ڕابردو له‌خه‌ڵوه‌تدا ئه‌توێمه‌وه
که‌سه‌رگه‌رمی خۆشی بوین و ئاوی لێومان ئه‌خوارده‌وه
یه‌کمان له‌ئامێزئه‌گرت وئاوێته‌ی جه‌سته‌ی یه‌ک ئه‌بوین
کاتی خۆشمان ئه‌برده‌سه‌رشه‌و و ڕۆژمان پڕله‌ئه‌وین
سه‌د،مه‌خابن که‌له‌م شه‌وه‌غه‌رقی حه‌سره‌ت و شیوه‌نم
به‌جێتهێشتم به‌بێ نه‌وا شێوا ڕووخسار و دیمه‌نم...
سروه‌دڵخۆش
---------------------------------------------------------------------------
تێرۆر
گیانه‌که‌م ئیتر له‌مه‌و دوا به‌تۆ ئه‌ڵێم تیرۆرستی
ئه‌زانی بۆ وات پێ ئه‌ڵێم؟؟؟؟
چون تیرۆران خوێنی زۆر له‌خه‌ڵکیان مژی
به‌ڵام خۆ تۆ تیرۆرست نیت
به‌بیانوی خۆشه‌ویستی
هاتی لێوی منت مژی،،،،،
وا ئێستاکه‌ش ترسم هه‌یه‌که‌بۆت ڕێکه‌وت له‌مه‌نزڵم
خۆ کوژ بیت و بته‌قییه‌وه
وێرانی که‌یت ماڵی دڵم..
سروه‌دڵخۆش
tamanek.bewafaiy@yahoo.com
---------------------------------------------------------------------------
تۆبێ خه‌میت
کوڕی بێ خه‌م واز بهینه
دڵشکاوم مه‌م دوێنه
به‌نیازی دڵی من مه‌به
گۆشه‌گیری عه‌شقتم مه‌که
هه‌رگیز دڵم به‌تۆ ناده‌م
یه‌خه‌م به‌رده‌ڕووت تێ ناکه‌م
قه‌ت بیر له‌من مه‌که‌ره‌وه
دڵت بێ خه‌م ببه‌ره‌وه
دڵنیابه‌تۆم خۆشناوێ
بۆڕێم پێ ئه‌گری گشت تاوێ.
سروه‌دڵخۆش
---------------------------------------------------------------------------
ماچ
زه‌رده‌ی تیشک له‌چاو ون بوو
وا تاریکستان خۆی کێشا
چاوه‌ڕێبه‌که‌ئه‌م ماچه‌م
به‌هه‌ورێکدا به‌تۆ بگات
ماچی ته‌ڕم وه‌کو باران
وه‌ک شه‌ونمێکی به‌یانی
لێوه‌کانی تۆ ئاو ئه‌دات
به‌وێنه‌ی خونچه‌ی نیهانی...
--------------------------------------------------------------------------- |