
هونه‌رمه‌ندی لاوی ده‌نگ خۆش سۆران سه‌فیر ده‌رباره‌ی ئه‌لبومه
تازه‌که و گشت کاره تازه‌کانی خۆی به‌م شێوه‌یه بۆ لێزان نێت
هاته دوان ...
ئێستا خه‌ریکی زیاتر له 7 گۆرانیم به‌ڵام
ئه‌وانه‌ی ئێستا حازرم کردوون ته‌نها 2 گۆرانی وه‌ک ڕێکلام پێش
سی دی بڵاو ده‌که‌مه‌وه ، په‌نا به‌خوا کاتێک بگه‌ڕێمه‌وه
کوردستان سه‌رقاڵی ته‌واو کردنیان ده‌بم ئه‌گه‌ر حکومه‌تی
هه‌رێم له‌سه‌ر بڕیاری هاوکاری کردنم مابێت ، به‌ڵام ئه‌و 2
گۆرانیه هاوکاری هیچ لایه‌نێکی پێوه نیه و خۆم زیاتر له
ده هه‌زار دۆلارم لێ سه‌رف کردووه تا ئێستا ، ده‌مه‌وێت
بڵێم هۆنراوه‌کانم زۆر به مانان و له جێی خۆیانن و هی
مامۆستا جه‌بار حه‌بیبن و ئاوازه‌که‌یان به‌شێکی هی هه‌رێم
سه‌ڵاح و به‌شه‌که‌ی تری هی خۆمه و دابه‌شکردنی موزیکیش
،سوهاد ساکاریه‌کانی.
کلیپم
بۆ یار یار ئه‌نجام داوه و به ته‌مام یه‌کێک له‌و گۆرانیه
نوێیانه‌ش
له ووڵاتی سووید کلیپ بکه‌م له داهاتوودا ، به‌ڵێ
.یار
یار له هه‌موو که‌ناڵه‌کان بڵاو ده‌کرێته‌وه و هه‌روه‌ها
یه‌کێک له‌م گۆرانیه ئاوازه‌که‌ی هی هونه‌رمه‌ند هه‌رێم باڵه‌بانه.
|