سه‌ره‌تا گۆرانی کوردی جیهانی حه‌یران ڤیدیۆ کلیپ هۆنراوه‌ دیمانه‌ لینک نوکته و قسه‌ی نه‌سته‌ق‌ په‌یوه‌ندی

Browse artist list: A | B | C | D | E | F | G | H | I | J | K | L | M | N | O | P | Q | R | S | T | U | V | W | X | Y | Z

سیریل ئاماژە بۆ ئەوەدەکات کە درۆ ئازاری دەدات - دیمانه‌

خاتوو سیریل کە بۆ جاری یەکەم دەرکەوت لەسەر شاشەی مێدیاکان و بەتایبەت لە ماڵپەڕی لێزان.نێت، بە یەکەم بەرهەمە کلیپی بە ناوی ئازارت دام کە لە ئاواز و تێکستی شێرە ــە، توانی زۆرێک لە بینەر بۆلای خۆی ڕابکێشێت. وەک گوێبیستی سۆزی دەنگی دەبین خاتوو سیریل پڕ بە هەستەوە ئەم بەرهەمی پێشکەش کردووین، جا بۆ ئەم مەبەستە ئێمە وەک ماڵپەڕی لێزان.نێت بە پێویستمان زانی دیمانه‌یەک لەگەڵ ئەم خاتوونەدا سازبکه‌ین، تاکوو ئاشقانی دەنگی وەڵامی ئەو پرسیارانەی لایان قەتیسماوە بۆیان ڕوونبێتەوە.

 

لە سەرەتای دیمانەکەماندا بەم شێوەیه‌ سیریل ـمان هێنایە دواندن و بە ڕوویەکی خۆشەوە و بە دڵێکی گەورەوە وەڵامی پرسیارەکانی دەداینەوە...

 

لێزان.نێت: ناوی "سیریل" بۆ و واتای چییە؟
سیریل:
من ناوم سروە ـیە بەڵام خانەوادەکەم هەردەم بە سیریل بانگم دەکەن، دەتوانین بڵێین سیریل نازناوی سروە ـیە.

 

لێزان،نێت: سروە یاخوود سیریل چۆن پێناسەی خۆی دەکات؟

سیریل: دەتوانم پێناسەیەکی کورت بە دەستەوە بدەم ئەویش کەسێکی سادە و هەست ناسکم.

 

لە میانەی دیمانەکەماندا بەڕاشکاوانە پرسیمان:
لێزان.نێت: چی وای لە سیریل کرد کەوا ماڵپەڕی لێزان.نێت هەڵبژێرێت بۆ بڵاوکردنەوەی کارەکانی؟

سیریل: لێزان.نێت یەکێکە لە ماڵپەڕە سەرکەووتووەکان لە بواری هونەریدا، هەربۆیە هەڵم بژارد بۆ بڵاوکردنەوەی کارەکانم بۆ یه‌کام جار.

 

ئەو پرسیارەی لە دڵی ئێمە و بینەراندا زۆر پێویستی بەوەڵام بوو بەم شێوەیە پرسیمان:

لێزان.نێت: دەکرێت بزانین چی ئازاریداویت؟ وەک لە کلیپەکدا گەلێک ئازاردراوانە دەیتە بەرچاومان؟

سیریل: ئەوەی من ئازار دەدات درۆیە...

 

وەک دەزانین ئێستاکە زۆرن ئەو کەسانەی کار بۆ هونەری کوردی دەکەن هەر بۆیە پرسیمان:

لێزان.نێت: سیریل دەیەوێت لە نێو هونەری کوردیدا چی بکات؟

سیریل: منیش دەمەوێت بە هۆی کارە هونەریەکانمەوە ئەو کەلێنانەی هەیە لە هونەری کوردی پڕی بکه‌ینه‌وه‌.

 

زۆر جار جوانی بۆ ئەوکەسه‌ی دەردەکەوێت دەبێتە مەرجێک بۆ سەرنج ڕاکێشانی بینەرانی هەر بۆیە پرسیمان:
لێزان.نێت: شۆخ و شەنگی لای سیریل چی دەگەیەنێت؟

سیریل: شۆخ و شەنگی لای من ڕۆحیەتێکی پاک دەگەیەنێت.

 

لە ئێستادا وتنەوەی گۆرانیە کۆنەکان یاخوود فۆلکلۆریەکان بۆتە دیاردەیەکی شایستە لای گۆرانی بێژەکان بۆیە ئێمەش وەک ماڵپەڕی لێزان.نێت ویستمان بپرسین:

لێزان.نێت: گەر سیریل یەکێک لە گۆرانیە فۆلکلۆریەکان بڵێتەوە، کام گۆرانیە دەستنیشان دەکات؟

سیریل: حەز بە گۆرانی خوالێخۆش بوو، هونەرمەند ئیبراهیم خەیات دەکەم گۆرانی چاوەکانت

 

وەک ئێوەی بینەر دەزانن کلیپە کوردیەکان بەرەو نوێکاری چوون و کلیپی خاتوو سیریل ـش ئەم نوێکاریەی پێوە دیارە هەر بۆیە ئەم پرسیارەمان لێ کرد و وتمان:

لێزان.نێت: لە ئێستادا کلیپە کوردیەکان چۆن دەبینیت؟

سیریل: تێکەڵکردنێکی گەلێک جوان هەیە، ئومێد دەکەم کە بەرەو باشتر و جوانتر بڕوات.

 

ئێمە هەردەم وەک ماڵپەڕی لێزان.نێت جەخت دەکەینەوە لەسەر مافەکانی ئافرەتان و جێگادەستیان لەناو کۆمەڵگاکەماندا و بەتایبەت لەنێو هونەری کوردیشدا، دەربارەی ئەمە پرسیمان:

لێزان.نێت: ڕۆڵی ئافرەتانی کورد چۆن دەبینیت لە نێو هونەری کوردی لە ئێستادا؟

سیریل: خۆشحاڵم کە بەو شێوە بەرفراوانە ئافرەتانی کورد دەبینیم لە نێو هونەری کوردیدا و ئومێدەوارم بەرفرانتر ببێت.

 

دوابەدوای گشت ئەم پرسیارانە هاتینە سەر چەند پرسیارێکی تاکەکەسی، ئێمە خاتوو سیریل ـمان ئازادکرد لە وەڵامدانەوەی پرسیارەکانمان، بەم شێوەیە پرسیمان:

 

لێزان.نێت: خاتوو سیریل لە کام شارەی کوردستان لە دایک بووە؟

سیریل: من لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی مامۆستایان چاوم بە دوونیا هەڵهێناوە.

 

لێزان.نێت: سیریل ژیان هاوسەری پێکهێناوە:

سیریل: پێشتر، بەڵێ.

 

لێزان.نێت: گەر جارێکی دیکە پڕیاری هاوسەرگیری بدەیتەوە، ئەو مارجانەی تۆ هەتە چین بۆ هاوسەرەکەت؟

سیریل: مەرجێکی سادەو ساکار و گرینگم هەیە، ئەویش ڕێز گرتنە لە هاوڕێکانم.

 

لێزان.نێت: دەکرێت بزانین سیریل چەند ساڵە لە خەریبیە و لە کوردستانی شیرین دوورە؟

سیریل: من ١٩ نۆزدە ساڵە لە وڵاتی سوید نیشتەجێم و لە کوردستان دوورم.

 

لێزان.نێت: سیریل لەگەل خوێندن و قوتابخانە چۆنە؟

سیریل: من خوێندنم تەواو کردووەو، ئێستا کاری وەرگێڕی دەکەم لە نێوان زمانی سویدی و کوردی.

 

لێزان.نێت: ئاو شتانەی سیریل دڵخۆش و دڵناخۆش دەکات کامانەن؟

سیریل: میوزیک پانتاییەکی زۆری هەیە لە نێو دڵم و دڵ خۆشکەرم دەکات هەردەم، هەروەها وەک پێشتر ئاماژەم پێدا درۆ گەلێک دڵناخۆشم دەکەت بەداخەوە.

 

وەک دەبینین خاتوو سیریل لە کلیپەکەیدا چەندین ستایلی جیاواز و قەشەنگ پیشان بە بینەرانی خۆی دەدات هەر بۆیە پرسیمان:

لێزان.نێت: حەز بەکام ستایلی جل و بەرگ دەکەیت؟

سیریل: من وەک ستیال لەگەڵ وەرزەکانی ساڵدا دەڕۆم.

 

 

لە کۆتایی دانیشتنەکەماندا لەگەڵ خاتوو سیریل دا چووبوینە نێو قوڵای باسەکەمانەوە بەڵام، بەداخەوە کات بواری نەداین زێدەتر دابنیشی و پرسیاری زێدە تر لەم خاتوونە ڕووخۆشەدا بکەین، هەربۆیە بەڵێن دەدەین لە داهاتوودا چەندین هەواڵی دیکە لەمەڕ کارەکانی ئەم خاتوونە بە ئێوەی خۆشەویست دەگەیەنین. لە کۆتایدا بە زەردەخەنەیەکەوە وتتمان:

لێزان.نێت: سیریل گیان ئێمە لە کۆتایدا هیچمان نەماوە جگە لە دەستخۆشی کردن لە بەڕێزتان و هیوای بەردەوامی لە کارەکانتدا، تۆ پەیڤێکت ماوە بۆ ئێمە؟

سیریل: لە کۆتایدا جگە لە سوپاس بۆ تۆو ماڵپەڕی لێزان.نێت کە ئەم دەرفەتەتان بۆ ڕەخسانم، هیچ پەیڤێکم نیە جگە لەوەی ئومێدەوارم هەردەم خزمەت بە هونەری کوردی بکەن.

 


ئامادەکردن:
هێمن کارێزەیی
Hemen@Lezan.Net

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵگره‌ لێزان نێت بکه‌ به‌ ده‌ستپێکی خۆت ئه‌م لاپه‌ره‌ کۆپی بکه‌ ئه‌م لاپه‌ره‌ دابخه‌