|
نه که ی ئیتر ناوم بێنیت
له و ڕۆژهوهی یه کمان ناسی
هه رچی وێنه و شیعرو یادم هه یه
که له لا ی تۆ ماونه ته وه
له چا وانتا کۆ بوونه وه
ده ریان بێنه ، بیان دڕێنه
له بیریان که ، بیسوتێنه
له هه رچ کۆ ڕو کۆ مه ڵێکدا
باسی شیعرو وێنه و یاد بوو
نه که ی ئیتر ناوم بێنی
خۆت به مه عشوقێ بزانی
تۆ چۆن وه فاو بۆ حه زی شێت
به دهستی خۆت له پڕ دۆڕان
ئه وهی ویستت خۆت پێت خۆشبوو
هه تا توانیت دڵمت ڕهنجان
هه ر به وحه زه شێته ی خۆتا
ڕێبگره به ر بۆ ڕۆژانی پێش ناسینمان
بڕۆرهوه ...
هه رگیز هه رگیزبۆ لای من
مه گه ڕێرهوه ...
بڕۆ ئیتر سه رت داخه
لێوه کانت مه بزوینه
بۆ ئاهێکی ساڵانی زووت
به رامبه ری ئاوێنه ی ژووره
ته نیاکه ت ڕابوهسته و
بێوه فای له سه رو چاوتاببینه
بڕۆ ئیتر.....
باسی عه شق و جیابوونه وه وازلێبێنه
له تۆوهبوو بێوه فای بوو به ژان و
ڕژایه ناورۆحی ژیان
هه رچی ڕویدا هه ربۆ خۆت بووی
بۆیه ژانم هێند گه وره یه
ته نیایی لێم بوو به سه ره تان
چۆن بۆم ئه کرێ ... چۆن ئه نوسرێ
بۆ باڵای تۆ دوو وشه ی جوان
بۆ ته مه نی ئه و عه شقه مان
دوو مۆمی دڵ چۆن ئه توانم داگیر سێنم
که عه شق بڕوای نه بێ پێتان
ئیتر بڕۆو هه ر مه مبینه
له هه رچ شوێنێک منت بینی
ڕووت وهر گێرهو ڕووم تێ مه که
وا بزانه قه د نه م دیوی نه م ناسیوی
له م ژیانه...
که دڵ وه فای خۆی له دهست دا
عه شق خۆی سه ری خۆی ئه خواو
بۆ دیدارت نایه ته وه ....
له دوای کۆچی ئه م عه شقه وه
چۆن بۆم ئه کرێ ، من هه ڵبه ستێک
بهۆنه وه
داچۆ ڕابێ له خه م و ژان
له دوا وشه ی خوا حافیزی و
دهست لێک به ردان...
ئیتر مه یه و جارێکی تر مه م دوێنه
له سه ره ڕێش هه ر مه م بینه
وهک بۆم نوسیت له دوا نامه و
قه د له بیرم ناچێته وه
چی یادگاری خۆشمان هه بوو
له دڵما سه وز نابێته وه
بۆ تۆ ئیتر باشتر وایه
من له بیر خۆت به ریته وه
هه رچی وێنه وشیعرو یادم هه یه
که له لای تۆ ماونه ته وه
له چاوانتا کۆ بوونه وه
ده ریان بێنه ، بیان دڕێنه
له بیریان که ، بیسوتێنه
شه ماڵ ئه حمه د بچکۆل ..... سوید
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------- |