سه‌ره‌تا گۆرانی کوردی جیهانی حه‌یران ڤیدیۆ کلیپ هۆنراوه‌ دیمانه‌ لینک نوکته و قسه‌ی نه‌سته‌ق‌ په‌یوه‌ندی

Browse artist list: A | B | C | D | E | F | G | H | I | J | K | L | M | N | O | P | Q | R | S | T | U | V | W | X | Y | Z

ڕۆژبه ‌گۆرانی یه‌که‌می و به‌ناوی کۆچ خۆی له‌دڵی جه‌ماوه‌ر کرده‌وه‌.. بزانین ڕۆژبه‌چیمان بۆ باس ده‌کات؟

. ڕۆژبه‌مانای چییه‌؟
. ڕۆژبه‌به‌مانای که‌سێکه‌که‌هه‌موو ژیانی باش و به‌خته‌وه‌ر بێت.

. ڕۆژی له‌دایکبوونی ڕۆژبه‌که‌ی بوو‌؟
. له‌وه‌رزی زستان له‌ساڵی هه‌زار و نۆسه‌د و هه‌شتاو حه‌وت له‌کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات شاری سنه‌له‌دایک بووم و هه‌ر له‌وێش گه‌وره‌بووم.

. ئێستا دانیشتووی کوێیت؟
. ئێستا له‌تاران ئه‌ژیم.

. که‌مێک باسی خێزانی خۆتمان بۆ ده‌که‌یت؟
. به‌ڵێ.. من له‌خێزانێکی هونه‌ری گه‌وره‌بووم. دایکم شاعیر و نوسه‌ره‌. هه‌موو برا و خوشکه‌کانیشم ئیشی هونه‌ری ئه‌که‌ن.

. له‌بواری خویندن و خوێندنگه‌له‌کام پله‌یه‌یت، یان کار ده‌که‌یت؟
. من ته‌نها کاری موزیک ده‌که‌م. من ئیشی سه‌ره‌کیم وه‌کو ئاوازدانه‌ر و موزیک دابه‌شکردنه‌. هه‌ندێک گۆرانیم دروستکردبوو، پێم وابوو ته‌نها خۆم ده‌توانم ئه‌و هه‌سته‌ی که‌له‌بیرۆکه‌ی خۆمدا هه‌یه‌له‌وتنی گۆرانیه‌کاندا به‌کاربهێنم.

. چۆن ده‌ستت به‌گۆرانی وتن کرد؟
. دایکم و خوشکم گه‌وره‌ترین هانده‌ری من بوون. به‌ڵام هه‌موو مامۆستاکانم و هاوڕێکانم هه‌میشه‌پشتگیرییان کردوم و هانیان داوم که‌گۆرانی بڵێم.

. ئایا گۆرانی کۆچ یه‌که‌م به‌رهه‌می ده‌رکه‌وتووته‌؟
. وه‌کو گۆرانیوتن و ده‌رکه‌وتن به‌ڵێ، به‌ڵام پێش گۆرانی کۆچ ئیشم بۆ گۆرانیبێژانی کورد و فارس کردووه‌وه‌کو دابه‌شکردنی موزیک و ئاوازدانان. لاوانه‌ئه‌لبومی کۆتایی هونه‌رمه‌ند ژاڵه‌(کامه‌وڵآته‌که‌ی منه‌؟) که‌چوار ئاواز و ته‌واوی ئیشی دابه‌شکردنی ئه‌لبومه‌که‌ی ئیشی من بوو. ئه‌لبومی ساڵی دوو هه‌زار و نۆی هونه‌رمه‌ند عه‌تا قه‌ره‌داغی ( جوانه‌له‌تۆ ) که‌ته‌واوی ئیشی دابه‌شکردنی موزیک له‌لایه‌ن من بوو. ئه‌لبومی داهاتووی هونه‌رمه‌ند حه‌مید حه‌میدیان (4fire) که‌پێنج کاری ئه‌لبومه‌که‌ی ئیشی ئاواز و دابه‌شکردنی موزیکی له‌لایه‌ن منه‌. هه‌روه‌ها چه‌ند ئه‌لبومێکی تر که‌لێره‌جێی نابێته‌وه‌ناویان بهێنم.

. بیرۆکه‌ی دروستکردنی گۆرانی کۆچ بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌؟
. هۆنراوه‌ی ئه‌و گۆرانییه‌له‌لایه‌ن دایکم (سیمین چایچی) نوسراوه‌، من زۆرم حه‌ز لێکرد. پێم وابوو که‌هه‌ڵبه‌ستێکی زۆر به‌هه‌سته‌و هه‌موو که‌سێک له‌ی تێده‌گات. هه‌ربۆیه‌ئاوازم بۆ دانا، دابه‌شمکرد و وتم.

. له‌کوێ گۆرانی کۆچ تۆمارکرا و کلیپتان بۆ دروست کرد؟
. له‌شاری تاران تۆمارمان کرد و له‌شاری سنه‌له‌گه‌ڵ‌کاستێکی تارانی کلیپمان بۆی دروست کرد.

. ئایا ڕۆژبه‌خۆشه‌ویستی هه‌یه‌؟ به‌داخه‌وه‌ڕۆژبه‌نه‌یتوانی وه‌ڵاممان بداته‌وه‌!! پێی وتین ..
. ئه‌م پرسیاره‌زۆۆۆر تایبه‌ته‌..

. ئه‌ی ئه‌توانین بڵێین ئاشقیت؟ ئه‌مجاره‌وه‌ڵامی بۆمان ئاماده‌کردبوو !! پێی وتین ..

. تا ئێستا هونه‌رمه‌ندت بینیوه‌ئاشق نه‌بێت؟؟

. زیاتر غه‌‌مباریت یان دڵخۆشیت؟
. من هه‌موو هه‌ستێک له‌کاتی خۆیا هه‌مه‌، به‌ڵام زیاتر مرۆڤیکی غه‌مبارم.

. چی ڕۆژبه‌دڵته‌نگ ده‌کات و چی دڵخۆشی ده‌کات؟
. درۆکردن دڵته‌نگم ده‌کات. خۆشه‌ویتی مرۆڤ به‌رزترین شته‌که‌دڵخۆشم ده‌کات.

. بۆ یه‌که‌م به‌رهه‌م که‌پێی ده‌رکه‌وتیت به‌گۆرانی خاو و خه‌فه‌ت بوو؟
. پێم وابوو که‌ئه‌م به‌رهه‌مه‌له‌گه‌ل زۆربه‌ی سه‌لیقه‌کان ئه‌گونجێت.

. ئه‌ڵێن ده‌نگت بۆ گۆرانی هه‌ورامی زۆر شییاوه‌، وایه‌؟
. من گۆرانییه‌کی هه‌ورامیشم له‌کاره‌کانمدا وتووه‌. گۆرانی هه‌ورامی به‌ڕاستی گه‌نجینه‌یه‌که‌بۆ موزیک و هونه‌ری کوردی، که‌پێویستی به‌لێکۆڵینه‌وه‌و په‌ره‌پێدان هه‌یه‌. به‌ڕاستی موزیکی هه‌ورامان ناسنامه‌ی موزیکی کوردییه‌.


. پرۆژه‌ی دروستکردنی ئه‌لبومت به‌ده‌سته‌وه‌یه‌یان نا؟
. به‌ڵێ.. ئه‌لبومه‌که‌م ئاماده‌یه‌. خۆی له‌نۆ تراک گرتووه‌. ئاواز و دابه‌شکردنی موزیکی هه‌موو گۆرانییه‌کان خۆم کردوومه‌. سه‌رجه‌م گۆرانییه‌کان له‌تاران تۆمار کراون.

. ئێمه‌ش لێمان پرسی، ئایا ئه‌توانین بزانین که‌ی ئه‌گاته‌ده‌ست بیسه‌ران؟ وه‌ڵامێکی دڵخۆشکه‌ره‌ی پێ بوو !! وتی..

. له‌وانه‌یه‌پێش نه‌ورۆز بڵآوبکرێته‌وه‌.

. هیچ پڕۆژه‌ی کلیپ کردن یان هه‌ر پڕۆژه‌یه‌کی ترت نییه‌له‌کوردستانی باشوور؟ دیسان نه‌یتوانی وه‌ڵاممان بداته‌وه‌.. ئێمه‌داوای لی ئه‌که‌ین که‌هه‌موو پرسیاره‌کانمان به‌ڕاستی وه‌ڵام بداته‌وه‌..
. گۆرانی دووه‌مم که‌کلیپ ده‌که‌م به‌هه‌ردوو زاراوه‌ی سۆرانی و کرمانجییه‌. بۆ ئه‌وه‌ی له‌کوێ و کێ بۆم ئه‌کات به‌کلیپ با هه‌روا بمێنێت.

. زیاتر گوێگری کام گۆرانیبێژی کوردیت که‌له‌ژیاندان؟ کاک ڕۆژبه‌لێره‌ش خۆی له‌پرسیاره‌که‌مان دززیه‌وه‌!!
. هه‌موو گۆرانیبێژانی کورد لای من ڕێزیان هه‌یه‌. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من له‌گه‌ل زۆربه‌یان ئیش ئه‌که‌م و ئه‌یانناسم با ناوی که‌س نه‌ڵێم باشتره‌.

. جوانترین ئۆتومبیل لای تۆ چییه‌؟
. BMW

. خێزانت پێکهێناوه‌؟
. نا. من به‌ته‌نها ده‌ژیم

. خۆشترین خواردن لای تۆ چییه‌؟
. سۆزی (قۆرمه‌شه‌بزی فارسه‌کان) و حه‌لاو ( خواردنێکی سنه‌ییه‌)

. ئه‌گه‌ر خێزانه‌که‌ت نه‌توانێت ئه‌و خواردنانه‌ئاماده‌بکات که‌لای تۆ خۆشترینه‌، چی ده‌که‌یت؟ ( ئێمه‌پێمان وت که‌واته‌ئه‌و ژنه‌ی ده‌بێته‌خێزانت شه‌نسی هه‌یه‌) ..
. پێم وانییه‌بتوانم ژنێک په‌یدا بکه‌م که‌بتوانیت خواردن له‌من خۆشتر دروست بکات. من هه‌موو خواردنێک به‌خۆشترین جۆر دروست ده‌که‌م.

. سوپاست ئه‌که‌ین بۆ دروستکردن و سازدانی ئه‌م دیمانه‌یه‌له‌گه‌ڵ تۆ خۆشه‌ویست ڕۆژبه‌گیان. دوا په‌یڤت چییه‌بۆ ماڵپه‌ڕی لێزان.نێت و خوێنه‌ران ..

. منیش زۆر سوپاسی ئێوه‌ئه‌که‌م که‌بۆ زانیاری زیاتری خه‌ڵک له‌ئیشی هونه‌ر تێده‌کۆشن. هیوای سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم. چاوی خوێنه‌ران ماچ ده‌که‌م ..


ئاماده‌کردنی/ ڕێبین ڕزگار ... نه‌رویژ
Rebin-Kurd@lezan.net
 

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵگره‌ لێزان نێت بکه‌ به‌ ده‌ستپێکی خۆت ئه‌م لاپه‌ره‌ کۆپی بکه‌ ئه‌م لاپه‌ره‌ دابخه‌