|
لانه‌ی ئازار
خێوه‌تمان ڕوی له‌بایه
مناڵمان چاو به‌گریان
ده‌ست له‌وهه‌ورانه مه‌ده‌ن
نه‌با دایكه‌نه باران
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
ماڵمان له‌سه‌ر ڕوباره
سه‌وڵی ده‌ستمان شكاوه
سه‌رچاوه ئازارمه‌ده‌ن
شه‌پۆلانی به‌تاوه
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
باڵمان لای باڵنده‌یه
چاومان لای دارستانه
گه‌ڵا هه‌ڵمه‌وه‌رێنن
وه‌رین پیشه‌ی خه‌زانه
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
چاومان فێره گریانه
دڵمان لانه‌ی ئازاره
ڕێگه له‌خه‌فه‌ت مه‌گرن
دڵ بێ خه‌م بێقه‌راره
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
ڕه‌شبه‌ڵه‌ك بۆئازار بگرن
ئاوازی خه‌فه‌ت لێ ده‌ن
شایی بۆسه‌فه‌ر ڕێك خه‌ن
پێكی فرمێسك تێكه‌ن
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
بۆگریان چاومان ئه‌گری
سه‌رمان به‌سه‌فه‌رمه‌سته
خانه‌خوێی ژانه دڵمان
ناڵه‌مان بووه به به‌سته
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
ماڵ بۆچۆڵی واڵاكه‌ن
ده‌رگا له‌خه‌نده داخه‌ن
بچنه پێشوازی ئازار
فه‌رشی گوڵ بۆخه‌م ڕاخه‌ن
ڕێباز عوسمان عزیز
ستۆكهۆڵم
|