
پیاوێك 30 ئۆتۆمبێلی مۆدێل كۆن كۆده‌كاته‌وه
تاریق خزر دزه‌یی گه‌نجێكی دانیشتووی هه‌ولێره‌و
له‌ساڵی 1968 دا له‌و شاره له‌دایكبووه‌و له‌ساڵی
1996 دا روویكردۆته ده‌ره‌وه‌ی وڵات، دوای
به‌سه‌ربردنی 10 ساڵ له‌هه‌نده‌ران ساڵی 2006
به‌یه‌كجاری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شاری هه‌ولێر.
یه‌كێك له‌خولیاو ئاره‌زووه‌كانی تاریق
كۆكردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی فۆلكلۆری و ئۆتۆمبێلی
مۆدێل كۆنه‌و ئێستاش خاوه‌نی چه‌ندین ئۆتۆمبێلی
كۆن و ده‌گمه‌نه كه‌ته‌مه‌نی هه‌ندێكیان زیاتر
له 70 ساڵه.
سه‌باره‌ت به‌حه‌زو ئاره‌زووه تایبه‌تیه‌كانی،
تاریق بۆ PUKmedia دواو وتی: سه‌ره‌تای
كۆكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی مۆدێل كۆن و كه‌لوپه‌لی
كه‌له‌پووریم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوای هاتنه‌وه‌م
بۆ كوردستان و ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا خاوه‌نی
زیاتر له 30 ئۆتۆمبێلی كۆن و كلاسیكی بووم به‌ڵام
به‌هۆی بێ جێگایی و نه‌بوونی شوێنی تایبه‌ت بۆ
راگرتنیان ئێستا ته‌نها (10) ئۆتۆمبێلی كۆنم ماوه.
سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی په‌یداكردنیان، تاریق
ئاشكرایكرد كه‌ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له‌شاره‌كانی
به‌غداو موسڵ و كه‌ركوك و دیاله‌و شاره‌كانی
دیكه‌ی عیراق به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی و رێگه‌پێدراو
به‌ده‌ست كه‌وتووه‌و كڕیونی.
تاریق وتی: "ئه‌و ئۆتۆمبێله كۆنانه‌ی كه‌من
هه‌مه له‌جۆره‌كانی (شیڤرۆلێت و فۆردو ڤۆڵكس واگن
و مه‌رسیدس و هێلمه‌ن و ئۆپل و ویستن) و جۆری ترن
و ساڵی دروستكردنیشیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی
1930 و 1934 و 1947 و 1955 و 1956 و 1957 و
تازه‌ترین مۆدێلیشیان كه‌من هه‌مه مه‌رسیدسێكه
مۆدێل 1984 – ه".
سه‌باره‌ت به‌نرخیشیان وتی: "نرخی ئۆتۆمبێله‌كان
له (3000 تا 10000) دۆلاره".
تاریق ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه یه‌كێك له‌و
ئۆتۆمبیلانه به‌ده‌ستی خۆی دروستیكردووه كه‌رووی
ده‌ره‌وه‌ی له‌دار دروستكراوه‌و بزوێنه‌ره‌كه‌شی
هی ئۆتۆمبێلێكی مۆدێل كۆنه.
وتیشی: "جگه له‌ئۆتۆمبێلی كۆن من كه‌لوپه‌لی كۆن
و فۆلكلۆری وه‌كو (ئامێری قه‌وان و جه‌نجه‌ر و
رادیۆ‌و ئامێری تۆماركردنی كۆن و سه‌ماوه‌رو
كۆمه‌ڵێك شتی دیكه‌ی كۆنیش كۆده‌كه‌مه‌وه‌و
له‌به‌رنامه‌شمدایه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك هاوڕێیه
شاره‌زاكانم ده‌ست به‌نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله
كۆنه‌كانم بكه‌م به‌شێوه‌یه‌كی باشتر".
له‌كۆتاییشدا تاریق دزه‌یی ده‌یوت: "داوا
له‌حكومه‌ت ده‌كه‌م كه‌هاوكاریم بكات و پارچه
زه‌وییه‌كم بۆ دابین بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم ئه‌و
ئۆتۆمبێل و كه‌لوپه‌له كۆنانه بپارێزم یا
پێشانگایه‌كی تایبه‌تی فۆلكلۆرم بۆ بكه‌نه‌وه
|