|

ئەوەی ئەم
حاڵەتە ببێنێت باوەڕ ناكات چونكە حاڵەتێكی سەیری هەیە و ناچێتە
ئەقڵی مرۆڤەوە. بەڵام راستەقینەی ئەم پیاوە ئەفسووناویە ئەوەیە
دەتوانێت لە زەوییەوە دوور بكەوێتەوە و تەنیا هەر شتێك هەبێت خۆی
پێوە بگرێت ناكەوێت. وەكو ئەوەی ئەم پیاوە لەسەر مانگ بێت.
ئەمەش هۆكارێكی زانستی لە پشتەوەیە، چونكە جەستەی ئەم پیاوە بە
شێوەیەكە هێزی راكێشانی زەوی بێ هێزە بەرامبەری، دوای چەند
پشكنینێكی زانستی بۆیان دەركەوتووە كە جەستەی ئەم پیاوە كێشی
راكێشانی تێدا بێهێزە، بۆیە دەتوانێت ئەم جۆرە نمایشە ئەنجام بدات،
بەبێ كەوتن! ئەو پیاوە خەڵكی وڵاتی (هەنگاریا)یە و تەمەنی (43)
ساڵە، پێشتر كاری لەم جۆرەی ئەنجام داوە و بۆتە پیاوێكی سیحراوی،
كەچی ئەوەی هەیەتی تەنیا لاوازی راكێشانی زەویە بەرامبەر بە جەستەی
ئەم پیاوە سەیرە. |