
دانیشتووانی شاری سیرانج له‌ئه‌نده‌نوسیا (ده‌كه‌وێته
خۆرئاوای جاكارتای پایته‌خت) پێیانوابوو كه‌ئاسمان پاره
ده‌بارێنێت، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش خه‌ڵكی شاره‌كه هه‌موویان
روویانكرده شه‌قامه‌كان بۆ كۆكۆدنه‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌ی كه
له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كه‌وه فڕێده‌درایه خواره‌وه.
ئه‌و فڕۆكه‌یه كه چوار جار به‌سه‌ر یاریگای تۆپی پێی ئه‌و
شاره‌دا سوڕایه‌وه، زیاترله 100 ملیۆن دراوی ئه‌نده‌نووسی
بڵاوكرده‌وه له‌میانه‌ی پڕوپاگه‌ندكردندا بۆ نووسه‌رێكی
تازه‌ی ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر بابه‌تێكی ده‌رباره‌ی (هانده‌ره‌كان
له‌به‌ڕێوه‌به‌ردنی كاردا)، ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌شی كه
له‌فڕۆكه‌كه‌وه به‌ردرایه خواره‌وه نزیكه‌ی 11 هه‌زارو 200
دۆلار بووه.
پێشتر پۆلیسی جاكارتا رێگه‌یان به‌فڕۆكه‌كه نه‌دابوو
كه‌له‌سه‌ر ئه‌و شاره پاره‌كه بڵاوبكاته‌وه، بۆیه
فڕۆكه‌كه ناچاربوو له‌چوار سوڕانه‌وه‌دا به‌سه‌ر ئه‌و
یاریگایه‌دا ئه‌و بڕه‌پاره‌یه فڕێبداته خواره‌وه.
|