
له‌ڕێوڕه‌سمێكی گه‌وه‌ره‌داو به‌به‌شداری زیاتر له‌هه‌زار كه‌س
له‌هه‌ردوو سه‌ری میترۆكه‌وه، رۆژی ١٤/٦ له شاری نۆرنبێرگی
ئه‌ڵمانیا یه‌كه‌مین ( ئوبان- میترۆ) ی ژێر زه‌وه‌ی به بێ
شۆفێر به‌فول ئۆتۆماتیك له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ڵمانیا كه‌وته كار.
ئه‌م پڕۆژه‌یه ماوه‌ی زیاتر له ٣ ساڵ كاری تیا‌كراوه
ئه‌گه‌رچی زیاتر له‌ساڵێك به هۆكاری هونه‌ری كاره‌كانی
وه‌ستابوو، دواجار پڕۆژه‌كه به‌سه‌ركه‌وتوویی گه‌یشته
ئه‌نجام.
ئه‌م ئوبانه كه به‌ئوبانی 3 ناسراوه، به‌هۆی چڕی دانیشتوانی
ئه‌و ناوچه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی كه پیايدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، 300
هه‌زار هاوڵاتی سود له‌خزمه‌تگوزاری گواستنه‌وه‌ی وه‌رده‌گرن.
ئه‌م ئوبانه بڕی ٦١٠ ملیۆن يۆرۆی تێچووه‌و ته‌نها له
وێستگه‌كانی سواربوون و دابه‌زین نه‌بێت هیچ شه‌قام و گه‌ڕه‌ك
و شوێنێكی گشتی هه‌ڵنه‌كه‌نراوه، واته له ژێر زه‌ویدا كاری
تیا‌كراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی بیه‌ڵن هیچ خانوو و ماڵ و شه‌قامیك
تێكبچێت یان هه‌ستی پێ بكه‌ن له‌كاتێكدا كه وێستگه‌كانی ئه‌م
ئوبانه به‌ژێر شه‌قام و ماڵ و گه‌ڕه‌ك و بازاڕه‌كاندا تێده
په‌ڕێت، ئه‌م ئوبانه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه به شێوه‌ی
ئه‌زموونی بێ ئه‌وه‌ی بیه‌ڵن نه‌فه‌ر سواربێت كاریان پێكردبوو.
مانگی رابردوو یه‌ك رۆژ به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌زموونی خستیانه كار،
له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردووش‌دا ته‌نها له كۆتایی هه‌فته‌دا
رێگه‌یان به‌خه‌ڵكدا تا به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌زموونی سواری بن.
له هه‌مووی گرنگتر ئه‌م ئوبانه بێ شۆفێره و له‌كات و ساتی
خۆیدا ده‌ڕوات و ده‌گات و ده‌رگا داده‌خاو ده‌یكاته‌وه، ئه‌م
ئوبانه به‌رده‌وام له درێژبوونه‌وه‌دا ده‌بێت.
ئولریش مالی پارێزگاری شاری نۆرنبێرگ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی به
ده‌ستكه‌وتێكی مه‌زن ناو برد‌و سوپاسی هه‌موو ئه‌و ماڵ و
گه‌ڕه‌كانه‌شی كرد كه رێگه‌یان دابوو تا ئه‌و پڕۆژه
خزمه‌تگوزاريیه سه‌ر بگرێت، هه‌روه‌ها سوپاسی كۆمه‌ك و
هاوكاری كۆمپانیای ئه‌لكترۆنی به‌ناوبانگی (سیمنس) ی كرد كه
له‌و داهێنانه‌دا ده‌وری بینیوه.
ئه‌م ئوبانه له‌ڕێگه‌ی ژورێكی عه‌مه‌لایه‌ته‌وه
چاودێریده‌كرێت، هاووڵاتیان كه سوارده‌بن به‌تايبه‌تی منداڵان
ده‌چنه پێشه‌وه تا هه‌ست بكه‌ن خۆیان لێی ده‌خوڕن، ئه‌م
پڕۆژه‌یه یه‌كێكه له‌و هه‌زاران پڕۆژانه‌ی ئه‌ڵمانیا كه
به‌پێی نه‌خشه‌و پلانی كورتخایه‌ن و درێژخایه‌ن نه‌خشه‌ی بۆ
داڕێژراوه‌و كاریگه‌ریيه‌كی زۆریشی هه‌یه له‌سه‌ر باری ئابوری
و ئاینده‌ی ئه‌و وڵاته. |