|
منداڵێك
له ناو ته‌ندور دۆزرایه‌وه
له
گوندێكی سه‌ر به قه‌زای سێمێل كچكێی سێ ساڵان له ناو
ته‌ندوری نان برژاندن دۆزرایه‌وه.
له گوندی "قه‌سرێزدین" كه ده‌كه‌وێته دووری 2
كیلۆمه‌تر له رۆژئاوای سێمێل، كچێكی سێ ساڵان به
ناوی "چیمه‌ن" دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 12 سه‌عات بێ
سه‌رو شوێن بوو، دواجار له ناو ته‌ندور دۆزییانه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه باوكی چیمه‌ن بۆ "ئاژانسی په‌یامنێر"
گوتی:" نۆی به‌یانی دوێنێ كچكه‌كه‌م ون بوو ، به‌ڵام
بۆ دۆزیینه‌وه‌شی بنكه‌ی پۆلیس و خه‌ڵكم ئاگادار
نه‌كردبۆوه، جگه له‌مه‌ش پێشبینی ئه‌وه‌مان
نه‌ده‌كرد كه چووبێته ناو ته‌ندور و له وێ خه‌وت
بێت، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له خه‌و هه‌ڵسا بانگی
ئێمه‌ی كرد كه له ناو ته‌ندور دا خه‌وتووه.
|