|

بۆ کچێکی بێ ئەمەک.
شیعری : محەمەد شکاک
Shkak91@hotmail.com
(پێشکەشە بەو کەسانەی لە ژێر عەبای بەرژەوەندی خۆیان حەشار داوە و
لەگەڵ نەمانی بەرژەوەندیش خۆیان وون دەکەن و ئەوانیش نامێنن)
گیانە بە بیرت دێت کە پێت ووتم
من لە هیچ کەسێکی کە ناکەم
هەموو جار ئەوەت گووت کە
هەرگیز من تۆ لە بیر ناکەم
لە بیرت دێت هەموو ڕۆژێک
لە هەموو سات و لە هەموو کات
وەکو گورگێک لە پیستی مەڕ
درۆت ئەکرد بە شێوەی ڕاست
دەتگووت من وەک ئەم کەسە نیم
کە تۆ نەفرەتی دەکەی
من و ئەو زۆر لەیەک دوورین
تۆ کەی باوەڕ بە من دەکەی.
هەر ئەو قسە بریقانەت
وای لێکردم خۆتشتم بوێ
وای لێکردم لە دووری تۆ
چاوەکانم نەچنە خەوێ
هێدی هێدی دڵی شێتم
کەوتە دوای دڵێکی ڕەش
دلێک پڕ لە کینە و لە ڕق
دڵێک لە سۆز وهەست بێ بەش
نازانم نەفرەت لەچی کەم
کە تۆی بە ژیانم ناساند
خۆ تەنها بەرژەوەندی بوو
کە من و تۆی بەیەک گەیاندن
تۆ منت کردە پردێک و
بەسەر ڕوحمدا تێپەڕی
بەرەو خۆشی و حەزی ژیان
گوڵێک بووی لێم هەڵوەری
دوای ئەوەی کە پەڕیەوە
کارت بەو پردە نەما
ئاواتەکانت هاتە دی و
پردی بەرژەوەندیش ڕووخا
لە دڵی تۆ من کۆیلە بووم
لە دڵی منیش تۆ سەروەر بووی
من چەند بۆت بەوەفا بووم
تۆش دە هێندە بێ وەفا بووی
ئەی ئەو کەسەی هەموو کاتێ
دڵی شێتم بانگت دەکا
ئەی ئەو کچە بێ ئەمەکەی
ڕووح هەموو کات ماچت دەکا
لە هەر کوێ بی
لەسەر زەوی یان لە ئاسمان
لە باوەشی هەر عیشقێک بی
لەخۆشی بی یان لە سوتان
گوێم لێبگرە
ڕاستە بە بێ تۆ هەڵناکەم
بەڵام دڵنیابە ئەمجارە
قەت بە قسەی دڵم ناکەم
عیشقی دڵم وانەی نەفرەت
بۆ دڵی ماندووم باس دەکا
با لە بری خۆشەویستی
ئەمجارە نەفرەتت بکا
تۆ ڕویشتی بە جێت هێشتم
بۆ هەمیشە لە دڵمدا کۆچکرد
ئەو ئەوینەی پێشتر هەم بوو
ئە مێستاکە هەمووی مرد
ئەو وێنانەم هەمووی سوتاند
کە بە دیاریەوە دەگریام
ئەو شیعرانەم هەمووی دڕی
کە بۆ دێڕ دێڕی دەسوتام
ئەی ئەو کچەی عاشقمت کرد
شێتت کردم شیعرت بە من ناساند
ئەی ئەو کچەی بە ڕۆیشتنت
دڵ و گیان و ژیانمت تاساند
لە مڕۆ بە دوا من و شیعر
لە یەکتر جیا دەبینەوە
هیچی تر بەیەکەوە
چیرۆکی خەمم نانوسینەوە
تۆ فێری شیعرمت کرد
تۆ شیعرت بە من ناساند
بۆیە لەگەڵ یادگاریەکان
ناسنامەی شاعیریشم سوتاند
----------------------------------
قەسیدەی بیرەوەری عیشقمان......د
محەمەد شکاک
Shkak91@hotmail.com
کە یەکەمجار یەکمان بینی
تۆ لەو بەر شەقامەکە بووی
وەکو لاو لاوێکی ناسکی جوان
بە کراسە زەردەکەت ئاڵا بووی
دڵم هەمیشە لەلای ئەو ماڵەیە
کە یەکەم ژوانمان تیای بەست
چەندە لەیەکتری ئاڵایین
چەندە لێوی یەکمان گەست
ناوی ئەو سەیرانگایەت بیرە
کە چەند چاکەی کرد لەگەڵمان
چەند جوان میهرەبان بوو
چەند خۆشی کردە دڵمان
هەموو ڕۆژانی هەینی
من و تۆی پێک شاد دەکرد
ئەفسوس بۆ ئەو ڕۆژانەمان
بە ڕۆیشتنت هەمووی مرد
ئەی ئەو ماڵەت لە بیرە
کە دواین باوەشمان لێکدا
بە فرمێسک و هەنسکی چاومان
بەرگی لێک نزیک بوونمان فڕێدا
ڕۆیشتی و بەجێت هێشتم
دوێزمەی کۆچ و سەفەر فڕاندتی
منی کوشت و تۆی زیندان کرد
لەتاواندا دڵمان بە زمان هات و قیژاندی
چەندە جوان بووین بە یەکەوە
کە ئاوازی عیشقمان دەژەنی
چەندە ناسکتر بوین لە گوڵ
بە ناسکی خۆی گوڵ پێمان پێ دەکەنی
چەندە جوان بوون ئەو شەوانە
بە ماچبارانی یەک دەنوستین
عیشق کڕنۆشی دەبرد بۆمان
خۆشەویستیش حەسودی پێ دەبردین
چەندە خۆشبوو بەیەکەوە
لە کانگای دڵێکی عاشقی شێتەوە
بە یەک زمان زۆر بە پاکی
ئەو شیعرەمان دەگوتەوە
(دڵم دڵتە (*)
دڵت دڵمە
بە دڵ دڵم
دڵتی دەوێ
دڵت نەبێ
دڵم لە لێدان دەکەوێ)
گەر شەوانە شەوشادێکت لێ نەکردبام
تابەیانی پاسەوانی مۆبیلەکەم دەبووم
نەدە خەوتم شەکەت و ماندوو دەبووم
دەمگوت تا SMSی نەگا نا نــــوم
هەموو SMSەکانت وەک ناوی خۆم
لە دڵما جێگیر بووە
چیت نوسیوە لەسەرەتاوە
هیچیم لە بیر نەچووە
لە SMSێکتدا نوسیویستە
حەمە منت خۆشدەوێ؟؟؟؟
زوو وەڵامم بــــــــدەوە !!
دوای چاوم ناچێتە خەوێ
ئەگەر چی هەرگیز نەمویست
وەڵامی ئەو پرسیارەت دەمەوە
نەمویست دووبارە بیرەوەری
خۆشەویستیمت بۆ هەڵدەمەوە
بەڵام دیارە گومان دووبارە
یەخەی تۆی لێمگرتەوە
ئەو خۆشەویستیەی هەمە بۆت
گومان لەبیرتی بردەوە
ئاسمانت دیوە چەند عاشقە
بە تریفەی مانگە شەو
ئەی ڕێبوارێکی ماندووت دیوە
چاوەکانی چەند عاشقە بە خەو
شەو چەند عاشقە بە ڕووناکی
مناڵ چەند عاشقە بەدایکی
پێشمەرگە چەند بە ووڵاتی
فیدارکار چەند بە خاکی
ئەوە وەڵامی منە ئازیز
ئەوانە هەمووی بکە کۆ
ئینجا باوەِر دەکەیت و
دەزانی من چەند ئاشقم بە تۆ
نەک تەنها تۆ
دڵم عاشقی ووڵاتێکە
کە سەدان میل لە من دوورە
بەڵام چونکە تۆی تیا دەژی
بۆیە دڵم بۆ ئەوێش مەجبورە
لێم ببورە ووڵاتەکەم
جاران دەمگووت لە ڕێ ی ووڵات
فیداکارم خوێن دەڕێژم
گیانمی بۆ دەکەمە خەڵات
بەڵام ئێستا فیداکارێکی خائینم
وا دەڕۆم و بە جێت دێڵم
بۆ ووڵاتی خۆم دەچمەوە
ڕێگای دووری ئەو دەکێڵم
دەڕۆم تا دەگەمەوە ئەو ووڵاتە
ئەو ووڵاتە بۆمن ژیانە ،نانە، خەوە
ئەگەر دەتەوێ ئەو ووڵاتە بناسی
ئەو ووڵاتە دڵــــــــــــــــــــــــی ئەوە
گیانە تا ئێستاش پێم سەیرە
چۆن ئاوا زوو خۆشم ویستی
لەگەڵ یەکەم نیگا شێتت
بروسکەی عەشقم لێ بیستی
ووتیان چۆن ئەو کچەت خۆشویست
هەرچەندی بیردەکەین گەلێک نامۆیە
منیش ووتم چاو جوان گفت خۆشە بۆیە
دڵیشی لێ فڕاندم شاجوانی شاری کۆیە
(*)کۆپلەیەک شیعرم بەکارهێناوە لەگەڵ ڕێزم بۆ شاعیرەکەی لەبەر
ئەوەی ناوەکەیم نەزانی تا .ئاماژە بە ناوەکەی بکەم
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

....قەسیدە
شیعر بۆ ئەو
محەمەد شکاک
Shkak91@hotmail.com
.پێشکەشە بەکەسەی کە (چرپە) ی لە هەموو دەنگێک خۆشترە
من لێرە بە شیعر بۆتـــــــۆ
رۆِژگارم بە ڕێدەکـــــــــەم
تۆش لە پاداشتیــــــــــدا
پێم دەبەخشی ئازار و خـــەم
فێری غروری مەبـــــــــــە
تۆ بە ئیشقی منەوە جوانــــی
ئەگەر عیشقی من نەبـــــوایە
تۆ چۆن دەبووی بە گـــــۆرانی
تۆ بەعیشقی منەوە ناســــرای
هەر لەبەر ئەوەش خۆشەویستی
چونکە هەموو خەڵکی دەزانـــن
تۆ بۆ دڵی من پێویســـــــتی
وامەزانە توڕە بوون و سەرشێتیت
عیشقت لە دڵما کاڵکـــاتەوە
دڵڕەقی و بێوەفایشــــــــت
تۆ لە دڵما ڕەش ناکاتــــەوە
ئەوەی کردم لە ڕابـــــــردوو
هەمووی بەقوربانی خۆت بــێ
هەرچی کردم بۆ چاوانـــــت
لەهەمووی گردنت ئازا بێـــت
ئەوە کردم لە ڕابــــــــردوو
من دەڵێم هێشتا کەمــــــــە
ئەوەی من کردم بۆت،چارەگیکی
ئەو عیشقەنیە کە بۆ تۆ هەمـە
تۆم گەیاندە ئاواتی خـــۆت
تاکو دڵشادت بکەم لەژیـــان
تۆش لە پاداشتیـــــــــدا
منت خستە ناو خەم و گریان
ئەوەی کە بوو لە ڕابــــردوو
بۆئەوە نەبوو تێگەشتـــــم
بەڵام ئەوەی کردم بــــــۆت
کردمە یەکەمین دیاری عیشقم
عیشق باجێکی زۆر گەورەیـە
من وا ئامادە بیــــــــدەم
عیشقی تۆ وا خــــــەزان بێ
ئەبێ دڵمی بۆ دەرکـــــەم
چۆن فێرت کەم تا تێبەگـەی
تۆ تائێستاش هەر تێناگـەی
بێباکەنە دێیت و دەچـــــی
هەست بە عیشقی دڵم ناکەی
من وا لێرە بە سۆزی تــــۆ
تەلاری عیشق دروست دەکەم
بەڵام قسەکانت وەک ڕەشەبا
هەمووی دەڕوخێنیـێَ لێـــم
بەڵام هەرگیز وامەزانـــە
قەت بێزار بـــــــــــم
لە دروستکردنی ئەوتەلارە
هەرگیز پەشیمان نابـــم
دەڵێن مرۆڤ ئەگەر هــەوڵ بدا
قەڵای هیوا بنیات دەنــــــێ
من واخەریکم بنیاتی نێـــــم
تخوا تۆش پیای پێ مەنــــێ
من وا خەریکم دروستت کــەم
تۆش ئاوا دەمڕوخێنـــــــی
بەقسەی ڕەق و نــــــاخۆش
دڵی ماندووم دەڕەنجێنــــی
بەدەستی کێ پەروەردە بـووی
تۆ دەڵێ ی کچی ئاسنــــــی
لەگفت و لفت پڕ گومانــــی
بۆیە ئاواش وا ڕەق دڵـــــی
ئەگەر هاوکارم نـــــــــی
بۆ بنیاتی قەڵای عیشــــق
لێم گەڕێ خۆم دروستی کـەم
پێم مەبەخشە ئـــازار و ڕق
چۆن من ناوی خۆم دەزانــــم
ئاواش دەزانم ڕۆژێـــــک دێ
ئاه و حەسرەتی من ڕێگـــرن
بۆیە قەبریش هەڵتناگـــرێ
بەڵام نا نا گیانە دڵتەنگ مەبە
من ئەوەندە تۆم خۆش دەوێـــێ
بۆیە دەست بۆ خوا بەرزدەکــەم
پێ ی دەڵێم لە ئاهی من بتبورێ
چونکە هیوام بەوە هەیـــــــە
لەو دونیا پێت بگەمـــــــەوە
چونکە خوای گەورە دەڵـــــێ
ئەگەر دووکەس یەکیان بــوێ
من پێکەوە حەشریان دەکەمەوە
گرنگ نیە لە هەر کوێ بــــم
لەبەهەشت یا جەهەنەم بــم
چونکە لەوێ لەگەڵمـــــدای
لەهەر کوێ بێ ئارام دەگــرم
من پاداشتی چاکەم نـــاوێ
پاداشتی خۆشەویستیم دەوێ
پاداشتی چاکەم مــــەدەوە
بێنە خۆشەویستیم بــــدێ
ئەوەی پیشتر من بۆتۆم کرد
هەمووی بەدەست مێشـک بوو
ئەوەش هەر ماندو بونێک بو
ئەمێستاکە وا بەسەر چــوو
ئەگەر تۆ ڕاستت دەکەیت و
وادەزانــــــی قەرزداری
لە پاداشیتدا بـــــدەوە
قەرزەکانی دڵـــــداری
ئەگەر باسی قەرزی دڵ کەین
هێندە زۆر و زۆر قــــەرداری
بۆیە هەمیشە لەبەرامبـەر
ووشەکانم شەرمــــەزاری
ئەوەی کە بوو لە ڕابــردوو
لەبیری کــــــــــــــە
باسی ئاوات و حەزی خۆتم
هەرگیز و هەرگیز بۆمـەکە
پێم مەڵێ زۆرت بۆ کـردم
هیچم نەکــــــــردووە
هێشتا هیچ نیــــــــە
لەبیری کــــــــــــە
وەرە ئەوەم پـــــێ بڵێ
زۆرت بۆم کرد لە عەشقـا
وەرە داوای لێبوردن کــە
وەرە بڵێ تکایە تکــــا
لێم ببورە ئازیزی مـــن
نەوەک ئاه و داخی تــۆ
بمسوتێنێ لەلای خــودا
ئەوا ئێستا ڕۆمانی خـۆم
وا خەریکم دەنوســـمەوە
لەسەرەتا باسی تۆیـــە
تاکو کۆتایی بونەمــەوە
چیت بەرامبەرم کـــــــــردووە
هەمووی لە ڕۆمان بــــاس دەکەم
با هەموو خەڵــــک بتخوێننـەوە
بەڵام نا ،بە بێ وەفا ناوت نابەم
بەڵکو خەڵک وەکو مــــــــــن
وەک چاوانیان خۆشیان بوێــــی
تەنانەت ئەوانەش خۆشیان بوێی
کەوا ئێستا ڕقیان لێـــــــــی
ببورە لەو ڕِۆمـــــــــــــانە
زۆر ناڕاستی تیــــــــادەکەم
بەڵام چی بکەم ناچـــــــارم
خۆباسی دڵ ڕەقیت ناکـــــەم
چۆن دڵم دێ ناشرینت کــــەم
چونکە ڕۆمان خەڵک دەیبیــنێ
ئەگەر بزانن ئاوای لەگەڵ مـن
هەرگیز خەڵک ناوت نایەنــێ
تەنها باسی عیشقت دەکـــەم
باسی ئێش و ئازار ناکـــــەم
هەتا بژیم لە ژیانـــــــــدا
بە بێ وەفا ناوت نابــــــەم
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کۆتر
محەمەد شکاک
Shkak91@hotmail.com
!!پێشکەشە بەو ئازیزەی کە لێوەم دوورە
دوێنێ وەکو هەموو جارێک
لە تەنیای دانیشتبــووم
کۆترێکی سپی جــــوان
لە تەنیشتما نیشتـەوە
وامەزانی ئەوە تــــۆی
بۆیە بەگریانەوە
ئامێزم کرد بە ئامێزیا
تێر تێر گوشیم
بە فرمێسک بارانەوە
هەرچی گلەیی دڵم بوو
بۆیم باسکرد!!
ئەگەرچی ئەوە تۆش نەبووی
بەڵام دەزانم خوا ئاگای لە منە
ئاگاداری سوتان و کەف و کوڵی دڵمە
بۆیە وامزانی خوداش
بەزەیی پێم هاتۆتەوە و
بۆیە بۆ دڵنەوایی من
!!!تۆی کردووە بە کۆتر و بۆی هێناوم
|