|
له
شاری "ئوریسا"ی وڵاتی "هیندوستان"، ژنێكی (30 ساڵه)
دوای ئه‌وه‌ی عاشقی مارێكی كوبرا بوو، ماره‌كه‌ی به
هاوسه‌ری خۆی هه‌ڵبژارد.
له
گوندێكی نزیك شاری "ئوریسا"، ژنێكی (30 ساڵه) له
بۆنه‌یه‌كدا و به ئاماده‌بوونی (2) هه‌زار كه‌س
مارێكی كوبرای به هاوسه‌ری خۆی هه‌ڵبژارد و هه‌ر
له‌ویشدا خۆی لێ ماره بڕی.
هه‌روه‌ها بوكێ خان له وه‌ڵامی په‌یامنێره‌كان كه
لێیان پرسی "چۆن توانی عاشقی مارێك بێت؟" گووتی :"
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یا كه مار نه‌ده‌توانێت قسه بكات و
نه له هیچ شتێك تێده‌گات، من و ئه‌و له شتێك‌دا
گونجانمان هه‌یه و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه كاتێك قاپێك
شیری بۆ داده‌نێم زۆر به جوانی دێت و شیره‌كه
ده‌خوات".
جێی ئاماژه‌یه له هندوستان زه‌واجی ئاژه‌ڵ له‌گه‌ڵ
مرۆڤ شتێكی زۆر ئاساییه‌ٍٍٍ به شێوه‌یه‌ك كه
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كچێكی 19 ساڵه له شاری
بوبانیشوار سه‌گه توكنه‌كه‌ی خۆی به هاوسه‌ری خۆی
هه‌ڵبژارد. |