|
كه‌سێك
بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه جیهانی دڵمی داگیر كردووه
بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه هه‌موو به‌ره‌به‌یانئك وه‌ك
بولبول
ئه‌خوێنێبه گوێما ئه‌ڵێت خۆشم ئه‌وێیت
بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه هه‌موو شه‌وێك سوارچاكی
خه‌ونه‌كانمه
بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه له جێی دايك و باوك و خوشك و
برامه
بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه تێكه‌ڵی گشت
هه‌سته‌كانمه
بۆ ئه‌و كه سه‌ی كه ئاوێته‌ی خوێن‌و گیانمه
بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه له ئاسمانه‌وه خۆشه‌ویستیم
به سه‌ردا ئه‌بارێنێت
بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه تا ئێستا نه‌م توانیوه ناوی
بنێم
گه‌ر پێی بڵێم دڵ ئه‌ترسم بوه ستێت
گه‌ر پێی بڵێم مانگ ئه‌ترسم هه‌ور دایپۆشێت
گه‌ر پێی بڵێم ڕۆژ ئه‌ترسم زوو شه‌و دابێت
گه‌ر پێی بڵێم گوڵ ئه‌ترسم زوو وشك بێت
نا هیچ ناوێكی بۆ دانانێم چونكه ئه‌زانم
هه‌رچی بنوسم پێنوسه‌كه‌م ڕازی نابێت
ووشه‌كانیشم لێم ئه‌تۆرێن په‌نجه كانیشم
ڕه‌نجاو ئه‌بن
پێم ئه‌ڵێن تۆ زاڵمیت ئێستاش به‌قه‌ت
دڵۆپێك له ده‌ریا وه‌سفی ئه‌وت نه‌كردوه
منیش ناتوانم ئاوا زۆردار‌و كه‌م ته‌رخه‌م بم
بۆیه خۆشه‌ویستم جارێ ئاوا بێ ناو بمێنه‌ره‌وه |