دیمانه‌ لینک هۆنراوه‌ڤیدێۆ کلیپگۆرانی کوردیسه‌ره‌تا
 

A » B » C »D » E »F » G » H » I» J » K » L » M » N »O »P» Q » R »S» T» U»V »W» X» Y» Z

دوای ئەوەی بۆ ماوەیەك بێدەنگ بوو و لە كاری هونەری دووركەوتەوە، جارێكی دیكە هونەرمەندی لاو كاروان كامیل بە سیدییەكی نوێ دەگەڕێتەوە كە 10 گۆرانی لە خۆ دەگرێت و جارێكی دیكە بەم بەرهەمەوە دەگەڕێتەوە نێو دونیای هونەر، سەبارەت بەم كارە نوێیەی هونەرمەند كاروان كامیل بە گوڵانی راگەیاند كەوا تێكستی گۆرانییەكان هی شاعیران( كەریم بەدەل، محەمەد شێرزاد، بەڕەڤان حوسێن، نەسرەت محەمەد، تیرێژ)ن و ئاواز و تێكستی یەكێك لە گۆرانییەكانیش هی خۆیەتی،ئاوازی گۆرانییەكانی دیكەش هەر یەكە لە (ئیدریس بەدەل، نیگاركامیل، بەڕەڤان حوسێن، نەسرەت محەمەدو دۆگۆ و تیرێژ دایانناوە و دابەشكردنی مۆسیقاش لە لایەن دۆگۆ و لەڤەند دەمیر باش كراوە و لە دوو ستۆدیۆی وڵاتی توركیا گۆرانییەكان تۆمار كراون و كەناڵی ڤین تیڤی بەكاری بەرهەمهێنانی هەستاوە و بە هاوكاری دەرهێنەر هۆزان محەمەد (دەنگێ نازك) كە یەكێكە لە گۆرانییەكانی بەرهەمەكە بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ تۆمار دەكات، كاروان كامیل، هەروەها ئەوەشی گوتی:
كە هەر یەكە لە هونەرمەندان (حەسەن شەریف) و (هاكان) بەیەكەوە كاریان پێشكەشی كردووە و تائێستاش هیچ ناوێكی بۆ بەرهەمەكەی دانەناوە و بڕیار وایە لە ماوەیەكی نزیكدا لە كوردستان .بڵاوبكرێتەوە

 Gulan Media

www.Lezan.Net<2007-2008 © ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌یه‌ پارێز را‌ وه بۆ