منداڵی فرمێسک
گه‌ر بوونی خه‌یاڵ ڕوو له
ژووری خه‌یاڵم دەکا
به بۆنی مه‌ست دەبم خۆشم له خۆم
وون دەکا
سه‌راپای هه‌ست و سۆزم
ئاوێته‌ی گریان دەکا
تێکه‌ڵی وی دەبم فرمێسکی ڕوح
دەست پێ‌دەکا
ئه‌وسا به‌رەو ته‌نیایی
دەرۆم دەدوێنم خۆم
جانتا دادەگرم له ناڵه‌ی
ئازاری خۆم
هه‌ر دەرۆم دەرۆم زامی دڵ
دەم‌گرێنێ
فرمێسکی تۆ دەرژێتێ نێو جام،
جام دەبرژێنێ
گه‌ردوون بۆ زوو دەوری منداڵیم
پێ‌دەکه‌ی ؟
تا خیرا بۆ دەردو عه‌زاب
گه‌ورەم بکه‌ی؟
قاقا و بزەم بۆ زوو له زیزو
دوور دەکه‌ی؟
تا دڵ زوو ئاواڵیی فرمێسکی ژیان
بکه‌ی ؟
بۆ ڕۆژێ بزە دەخه‌یه سه‌ر لێو
تا هه‌ڵخه‌له‌تینی من به
لێو ؟
گه‌ر نایڵێی خه‌ندە بێ بدوێنێ
لێو
بۆ دیڵێی فرمێسک بێ به‌گرێنێ
لێو ؟
گه‌ر دەم‌ژێنی ، بۆ
دەم‌برژێنی ؟
گه‌ر دەمهێنی ، بۆ
دەم‌خنکێنی ؟
بۆ کاتی دیم گریان دێته پیشوازم؟
بۆ ڕۆژی کوێرم گۆچان دەگرێ
دەستم؟
فرمێسک دەدوێنم مه‌ست دەگرێ
دەستم
ئه‌و هاته پیشوازم بۆیه هه‌ر
به‌و مه‌ستم
من و تۆ پێکه‌وە رێبواری رێی
دەردین
هه‌ر دەرۆین و دەگرین بۆیه
هاو‌دەردین
دڵ بزمار کراوین به چاویش
برژاوین
بۆیه من و تۆ منداڵی فرمێسکی
رەژاوین