|
.هونەرمەندی
دراما و شانۆ کەمال چالاکله دیمانهیهكی تایبهت
بۆ لێزان نێت هاته گفتوگۆ
|

.هونەرمەندی
دراما و شانۆ کەمال چالاکله دیمانهیهكی تایبهت
بۆ لێزان نێت هاته گفتوگۆ
)
کەمال
رەحیم)
ناز
ناوی هونەری، کەناوبانگێکی زۆر گەورەی پێ بڕاوە و بەتایبەتی لەناو
جەماوەری هونەردۆست بە
(کەمال
چالاک)
ناسراوە،
(چالاک)
وەک
هونەرمەندێکی خاوەن ئەزموونی لە بواری
(دراما
و شانۆ)ی
کوردی، وەک کەسێکی دیار و توانیویەتی بە شێوازێکی جوان کار بۆ
نواندن بکات لەکارە درامیەکان و شانۆیەکاندا، لە میانەی
.دیمانەیەکدا
بۆ ماڵپەری
(لێزان
نێت)
بەم
.شێوەیە هاتە ئاخاوتن و وەڵامی چەند
پرسیارێکی دایەوە
شۆخان :
سەرەتا مامۆستا
کەمال لە ئەحواڵی جەنابت دەپرسین و هیوادارین سەلامەت و لەشە ساغ
بیت؟
.کەمال
چالاک
:
زۆر سوپاس رێزو خۆشەویستیم بۆ هەموو
خەڵگی کورد لە هەر شوێنێکی دنیا هەن، بەتایبەتی ئەوانەی رێز لە
هونەر و هونەرمەند دەگرن
شۆخان :
دوایین
کاری دراما کە بەشداریت تێدا کرد، لە بەشی یەکەمی زنجیرە درامای
گەردەلول بوو لەساڵی
(2005)،
بۆچی ماوەیەکە دەرناکەوی؟
کەمال چالاک
:
من لەو کاتەوە کە ئێوە باسی لێوەدەکەن
بیچ کار و بەرهەمی هونەریی نەبووم و بەشدارییم هەبووە، بۆ نموونە
بەشدارییم کردووە لە چەند کارێکی شانۆیی کە
.دیارترینیان
شانۆگەری
(مەملەکەتی
عیللەت)
بوو،
هەروەها ئێستا بۆ چەند کارێکی تریش پێشنیارییان پێداوم لە
داهاتوودا کارییان لەسەر ئەکەم
شۆخان :
پێت وایە ئاستی
کۆمیدیا وەک پێویست هەنگاوی باشی هاویشتبێ؟
کەمال چالاک
:
لەوڵاتی ئێمە هونەرمەندی باش و
لێهاتوومان زۆرە، توانای باشیان تێدایە و هونەرمەندی کۆمیدی زۆر
لێهاتوومان تێدایە، بەڵام رووانینی خەڵکی ئێمە بۆ کۆمیدیا وەک
پێویست نیە، بەداخەوە لەوڵاتان هونەری کۆمیدیا بە چاوێکی زۆر بەرز
سەیر دەکرێت، بۆ نموونە هونەرمەندێکی وەک
(میستەبین)
ئێستاکە لە وڵاتی بەریتانیا بە قەدەر
.هەموو
دونیا شانازی پێ دەکەن، بۆ خۆیان بۆ وڵاتەکەشیان شانازی پێوە دەکەن
شۆخان :
کۆمەڵێک دراما
لەلایەن دەرهێنەرەکانەوە لەم ساڵانەی داهاتوو هاتونەتە بەرهەم،
بۆچونت بۆ ئەو کارە درامیانە چۆنە؟
کەمال چالاک
:
بەشیوەیەکی گشتی کار باش کراوە و
هەوڵدانێک هەیە، دیارە دەرهێنەرەکانی ئێمە ئەوەندە ئیمانیەتە و
پێداویستیان لەبەردەست دایە و کورد گوتنەی
(دەبێ
.بەقەدەر
بەرەکەی خۆمان قاچ راکێشین)،
دوایش ئێمە پێویستە لەبری رەخنەی لابەلا و روخێنەر بەشێوەی تر دەست
خۆشیان لێ بکەین بۆ ئەوەی ئەوان بەردەوام بن
شۆخان :
لە نێو
کارە هونەریەکانت زیاتر لە گەڵ هونەرمەند
(ماهیر
حەسەن)
دەردەکەوی و
بەیەکەوە رۆڵەکان زۆر بە جوانی دەبینن، ئەو گونجانە چۆنی پێناسە
دەکەی؟
کەمال چالاک
:
من کارکردن لە گەڵ هونەرمەندی خۆشەویست
(ماهیر
حەسەن)
زۆر
ئاسوودەم و زوو لەیەکتر تێ ئەگەین و زۆرجار توانیومانە بەیەکەوە
کارە هونەریەکە زیاتر
.شەوق
و زەوقی تێ بکەین؟ بەتایبەتی لەبەشی
(کۆمیدیا)کەی
دا، جگە لەوەش لەگەڵ زۆربەی هونەرمەندانی تر من کارم کردووە و
شانازییان پێ ئەکەم
شۆخان :
وەک هونەرمەندێکی
بواری نواندن، ئاستی هونەری گۆرانی کوردی چۆن پێناسە ئەکەی و رات
چۆنە بەرامبەر هونەرمەندانی گۆرانیبێژی ئێستا؟
کەمال چالاک
:
من بە شێوەیەکی گشتی هونەری گۆرانییم
خۆشەدەوێت، من گوێ لە هونەرمەندانی کۆچکردوو و مامۆستایانی پێشتر
ئەگرم چێژ لە دەنگیان وەر ئەگرم بەتایبەتی
(تاهیر
تۆفیق، عەلی مەردان، حەسەن زیرەک، ئیبراهیم خەیات)
زۆری
تر، ئەوانەی ئێستاش گوێ بۆ هەندێکیان ئەگرم بەتایبەتی ئەوانەی کاری
جوانیان کردووە، لەوانە
(.بەهجەت
یەحیا، زیاد ئەسعەد، عەدنان کەریم)
زۆر
جەز بەدەنگیان ئەکەم و دەست خۆشی لەکارەکانیان ئەکەم
.کەمال
چالاک
:
دهمهوێت له كۆتاییدا دهستخۆشی له
لێزان نێت بكهم كه ههمیشه خزمهتی هونهری كوردی داوه بهو
هیوای بهردهوامی
شۆخان :ئێمهش
بهناوی ماڵپهڕی لێزان نێتهوهزۆر سپاسی بهڕیزتان دهکهین بۆ
ئهم لێدوانانهتان
|
|
Shoxan@Lezan.Net |
|
|
|
|
|
| | |