|
لێزان نێت له‌باره‌ی به‌رهه‌می گۆرانیبێژان ده‌کۆڵێته‌وه و
رای چه‌ند گۆرانیبێژ و شاعیرێکی وه‌رگرتووه |
ساڵانه
له هه‌موو وڵاتێک هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژ به‌هاوکاری موزیکژه‌ن و
ئاوازدانه‌ر و شاعیرانه‌وه و ستۆدیۆکانی تۆمارکردن، چه‌ندین به‌رهه‌م
پێشکه‌ش ده‌که‌ن، به‌رهه‌می باش به‌رهه‌م دێت، له‌هه‌مان
کاتیش به‌رهه‌می خراپ.لێزان نێت به‌پێویستی
زانی ڕای چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکی گۆرانیبێژی
کورد و شاعیرێکی به‌ئه‌زموونی ئه‌و بواره، له‌باره‌ی به‌رهه‌مه‌کانی
ساڵی 2009 وه‌ربگرێت.
هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ رۆژ که‌ریم له‌م باریه‌وه گووتی:
هه‌ندێک کار له‌ساڵی (2009) زۆر باش بوون، به‌ڵام کارێکی زۆری تێ بوو
زۆر زۆر خراپ بوون، له‌کلاسی گۆرانی گوتن کردیانه کلاسی شێوه‌کردن،
به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا چه‌ند ئه‌لبوومێکی باش بڵاوکرایه‌وه،
له‌هونه‌ر هه‌موو که‌س ئازاده، به‌ڵام هه‌ندێک ده‌ستووری هونه‌رو ئسوڵ
هه‌یه، به‌داخه‌وه‌هه‌ندێک شتی ناشرین بڵاوبووه‌وه، جاران هه‌ندێک
حیسابات له‌هونه‌ر ده‌کرا، وه‌کو کلتوور، که‌سایه‌تی و چه‌ند شتێکی تر،
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و به‌هایه نه‌ما، کێشه‌که له‌وه‌یه خه‌ڵک
ئازاده هه‌ر کارێکی هونه‌ری ده‌کات، به‌ڵام ده‌بێت ده‌سه‌ڵات رێگه
به‌و شتانه نه‌دات، مه‌به‌ستم له‌ده‌سه‌ڵات به‌چی داینێن.
ئێمه به‌و هه‌موو هه‌وڵ و کۆشمان دا و زۆربه‌مان کارمان کرد تا چه‌ند
کارێکی باش بکه‌ین و زۆر هه‌وڵ بده‌ین، به‌تایبه‌تیش هونه‌رمه‌ندانی
ئه‌وروپا، به‌ڵام له‌کۆتاییدا هه‌ندێک که‌س هاتن شێواندیان، پێشتر
هه‌ڵیان ده‌سنگی، به ڵام
ئێستا یه‌کسه‌ر پێت ده‌ڵێن هونه‌رمه‌ند و یه‌کسه‌ر کلیپ و
گۆرانییه‌کانت بڵاو ده‌کرێته‌وه، له‌سه‌روی هه‌موو ئه‌وه‌ش ده‌سه‌ڵات
هاوکاریان ده‌کات.
هیوادارم که‌سانێک بێن ئه‌و هه‌ڵانه چاک بکه‌ن له(2010) که
له(2009) ڕووی داوه، ئه‌و هونه‌ره‌ی
که‌کورد ئێستا شانازی پێوه‌ده‌کات، هه‌مووی پێشتر له ئه‌وروپا ده‌ستی
پێکردووه و زۆر گرینگه ئه‌و شته بزانن.
هونه‌رمه‌ندی سترانبێژ نازدار وه‌ک
ئافره‌ته‌ک ل دۆر ڤی بابه‌تێ ئاخفت و گوت:
ئه‌ز ده‌ستخوشی ل هه‌می هونه‌رمه‌ند، هۆزانڤان، ئاوازدانه‌ر، موزیکژه‌ن
و ده‌رهێنه‌رێن کورد ل هه‌ر چار پارچێن
کوردستانێ دکه‌م. بو من هێشتا گه‌له‌کا مای ئه‌ز سه‌ر کارێ
هونه‌رمه‌ندان و سترانبێژان ب ئاخفم ، به‌لێ وه‌که‌هونه‌رمه‌نده‌کا
ئافره‌ت ئه‌ز گه‌له‌ک که‌یف خوش و سه‌ربه‌رزم کو هه‌وه‌ئه‌ز بو ڤێ
چه‌ندێ دیاری کریمه. ژ لایێ مه‌ئێک پارچا کوردستانێ یا ئازاده، به‌لێ
هونه‌رمه‌ند دبیت کارێ هونه‌ری بو چار پارچێن کوردستانێ بکه‌ت.
ئه‌و به‌رهه‌مێن د سالا 2009 دا به‌رهه‌م هاتین گه‌له‌ک زور بوون، سالا
2009 باش ده‌رباز بوو، به‌لێ بو هنده‌ک سترانبێژا نه‌خێر چونکی کارێن
باش گه‌له‌ک نه‌کرینه، ئه‌م دبیت چاڤه‌رێ وێ چه‌ندێ ژی بین کو د ناڤ
مله‌ته‌کێ وه‌کی کوردا به‌رهه‌مێن باش و خراپ دێ هه‌بن.
ئه‌م نابیت وێ چه‌ندێ ژی بیر که‌ین کو د سالا 2009 دا ژماره‌کا زورا
ئافره‌تان هاتنه‌ناڤ گوره‌پا هونه‌رێ کوردی‌دا، ئه‌ڤه‌ژی جهێ خوشحالیێ
یه‌بو کوردا، هه‌رچه‌نده‌هونه‌رمه‌ندێن ئافره‌تێن باش و خراپ ژی
هه‌بوینه، به‌لێ هه‌می مروڤه‌ک ئه‌ڤه‌ر هه‌ول بده‌ت دێ باشتر ببیت، من
گه‌له‌گ گه‌لگ پێ خوشه‌کو ژماره‌کا پترا ئافره‌تان بهێن سترانا بێژن
وه‌که‌ئافره‌تێن هه‌ر ملله‌ته‌کێ دی نه‌ترسن و خزمه‌تی د ڤی بواریدا
بکه‌ن.
من ئێک په‌یڤا هه‌ی بو هه‌می تیڤی و رادیۆیا، پێتڤیه‌به‌رهه‌مێن هه‌موو
هونه‌رمه‌ندا به‌لاڤ نه‌که‌ن.
ل دوماهیێ ژی هیڤیا سه‌رکه‌فتنێ ل هونه‌رمه‌ندێن هه‌رچار پارچێن
کوردستانێ دکه‌م و هیڤیدارم خزمه‌ته‌کا بێتر ب ملله‌تێ خو بکه‌ن.
هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ نه‌ریمان
بابان له‌م باریه‌وه گووتی:
ساڵی (2009) خراپترین و فاشیلترین ساڵی هونه‌ری گۆرانی گوتنی کوردی بوو،
(2009) ساڵێک بوو زۆر له‌هونه‌رمه‌نده کچه‌کان له‌ش و لاری خۆیان
نمایش ده‌کرد، تیڤییه کوردییه‌کان ته‌نها له‌به‌ر جه‌سته‌یان
کاره‌کانیان نیشان ده‌دان بێ ئه‌وه‌ی گوێ به‌ده‌نگ و تێکستی
گۆرانییه‌کان بده‌ن. ئێمه چه‌ند ساڵه‌له‌ناو ئه‌وروپا شه‌و رۆژ کارمان
ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌لبوومێکی باش پێشکه‌ش بکه‌ین به‌هونه‌ری گۆرانی
کوردی، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌و زۆریش به‌داخه‌وه که ئه‌و ماندووبوونه‌و
ئه‌و ره‌نجه‌ی چه‌ند ساڵێکی ئێمه‌هه‌مووی به‌ماوه‌ی یه‌ک ساڵ له‌ناو
چوو، ئه‌ویش ساڵی (2009) به‌تایبه‌ت چه‌ند که‌سانێک هاتن و هه‌موو
شتیان تێک دا به‌کلیپ و تێکستی گۆرانییه‌کانیان و به‌ئاوازی زۆر
سه‌قه‌ت و خراپ. هیوادارم که‌سانی رۆشنبیر و ده‌سه‌ڵاتدار سه‌یرێکی
ئه‌م دۆخه خراپه هونه‌رییه کوردییه‌ی ئه‌مڕۆ بکه‌ن و چاره‌سه‌رییه‌ک
بدۆزنه‌وه.
هونه‌رمه‌ندێ سترانبێژ هه‌ڤاڵ ئیبراهیم ب ڤی ره‌نگی هاته‌ئاخافتن:
د سالا 2009 دا به‌رهه‌مێن باش هه‌بوونه، به‌رهه‌مێن ناڤه‌ند و خراب
ژی هه‌بوونه، ئه‌ز بینم ره‌وشا هونه‌ری هه‌ر وه‌کی چه‌ند سالێن
بوریه‌ئانکو به‌رهه‌مێن زور باش نه‌بوینه، ئه‌و ژی ژ به‌ر لایه‌نێ
مادیێ هونه‌رمه‌ندان و نه‌بونا کۆمپانیایێن پرۆفیشنالێن هونه‌ری، د
سالا 2009 دا هن ئه‌لبوومێن جوان به‌لاڤ بون کو کولیتا وان باش بون
ئه‌گه‌ر گه‌ل سالێن چویی به‌راورد بکه‌ین، هڤیدارم سال ب سال
به‌رهه‌مێن باشتر و جوانتر به‌رهه‌م بێن، به‌لێ دشێم بێژم هه‌می
ئه‌لبومێن سالا 2009 باش نه‌بون. هڤیدارم بێتر گرنگی ب تشتێن جوان
بێته‌دان، ب تایبه‌ت ژی نابیت فۆلکلۆری تێک بده‌ین، ئه‌گه‌ر ئه‌م
نه‌شیاین ب ره‌نگه‌کێ باشتر بێژینه‌ڤه.
شاعیر جه‌بار حه‌بیب وه‌کو که‌سێکی شاره‌زا له‌بواری تێکستی گۆرانی
له‌م باریه‌وه گووتی:
ئه‌و گۆرانیانه‌ی که‌وا ڕه‌سن و مۆرکی
کورده‌واریان پێوه دیار نییه، ته‌مه‌نیان کورته و زوو ده‌مرن، ئه‌و
جۆره گۆرانیانه زۆر بوون له‌ساڵی 2009 دا، که‌مۆرکی کورده‌واریان
پێوه دیار نه‌بوو، ناخ و کلتووری کورده‌واری پێوه‌دیار نه‌بوو، ئه‌و
به‌رهه‌مانه‌وه‌کو گوڵێک به‌ته‌مه‌ن نین، ڕه‌سه‌ن
نین.
له‌رووی تێکسته‌وه من گله‌یی ناکه‌م، تێکست ده‌بێت خاوه‌نی خۆی هه‌بێت،
چونکه له‌ناو کلتووری کوردی‌دا شاعیری گۆرانیمان زۆر که‌مه، هه‌موو
جۆره‌شاعیرێک ده‌کرێت به گۆرانی، به‌ڵام هه‌موو مه‌رجه‌کانی گۆرانی
تێدا نییه.
مه‌رجه‌کانی شیعری گۆرانی ئه‌مانه‌ن:
یه‌که‌م: له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئه‌مڕۆ بگونجێت.
دوو: ڕیتم و هارمۆنی له‌تێکسی گۆرانی زۆر
گرنگه.
سێیه‌م: زمانی شیعری گۆرانی، زمانێکه تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه،
زمانێکی ئاسانه ده‌بێت هه‌موو خه‌ڵک تێی بگات، به‌ڵام له‌رووی
ته‌کنیکه‌وه ده‌بێت شێوه‌و ته‌کنیکی دروست بێت.چواره‌م:مه‌رج نییه
تێکستی گۆرانی شیعر بێت. راسته شیعری تێدا بێت خراپ نییه، به‌ڵام
ئه‌گه‌ر تێکستی گۆرانی ته‌نیا شیعر بێت زۆر
زندی نییه. پێنجه‌م: تێکستی گۆرانی ده‌بێت بابه‌تی بێت، سه‌ره‌تاو
کۆتایی له‌سه‌ر یه‌ک بابه‌ت بدوێت، شێوه‌یه‌کی درامایی هه‌بێت.
پێویسته‌هونه‌رمه‌ند خۆی رۆشنبیر بکات، هه‌ندێک گۆرانیبێژ هه‌یه
تا ئێستا نازانێت جیاوازی له‌نێوان مه‌قام و گۆرانی چییه،
ئه‌وه‌ی تێکست بۆ هونه‌رمه‌ند ده‌نووسێت، به‌رده‌وام مافی خوراوه.
به‌گشتی ساڵی 2009 کاری جوانیش کراوه، شتی شاکار هه‌بووه، شتی خراپیش
زۆر هه‌بووه، وه‌کو هه‌ندێک گۆرانیبێژمان هه‌یه ته‌قلیدی
هونه‌رمه‌ندی بیانیان زۆر کردووه. هیوادارم له‌ساڵی 2010 هونه‌رمه‌ند
و گۆرانیبێژان زیاتر خۆیان ماندوو بکه‌ن، به‌رهه‌مه‌کانیان با ته‌نها
بۆ بازرگانی نه‌بێت.
ئاماده‌کردن په یامنێر شۆخان به رزنجی
Shoxan@Lezan.Net |
|
|
|
|
|
|
|
| | |