|
غوربه‌ت
ئه‌مشه‌و زامێک ئازارم
ده‌دات
خه‌مێک رۆحم ده‌کێشێت
زۆر ده‌ترسم
ئه‌وانه‌ی ونم کردون نه‌یان
دۆزمه‌وه
مه‌رگ له ولاتی بێ دله‌کان
بم نێژێت
ئه‌مشه‌و غوربه‌ت پێکی تالێم
پێ ده‌نۆشێت
پێکه‌کانی ئه‌م شه‌وم
خه‌ست تر بوو
له دوێنێ شه‌و
ئه‌مشه‌و ئه‌سه‌فێک له ناوم
ده‌بات
خه‌مێک دام ده‌پۆشێت
گرێک له ناخمدا داگیرساوه‌و
چاوم ناچێته خه‌و
لێره گول بۆنی نیه‌و
په‌ره‌کان به زوی
هه‌لده‌وه‌رێت
ئه‌گه‌ر چی به چاو
پر له جوانین
ئه‌فسوس لێره عاشق هه‌ناسه
ساردن و
خه‌نده به زوی
له لێو ده‌تۆرێن
له غوربه‌ته
دله کان زینده به چال
ده‌کرێن
شمشێری بێوه‌فایان
خۆشه‌ویستی ده‌کوژێ
لێره چراکان
کز کز
داده‌گێرسێت
ره‌شه با له خۆ بایه‌کان
لێ ناگه‌رێ
له یادم بکه
تۆ بالنده‌یه‌کی به‌رزه فرو
منێکی بالشکاو
ئه‌سته‌مه به‌یه‌ک بگه‌ین
تۆیه‌کی له خۆبایی و
منێکی سه‌رکزو دل سوتاو
له‌وه ناچی به‌یه‌ک هه‌ل بکه‌ین
تۆ کچه شێخێک و منێکی له ولات دابراو
کام ژوانه ئێمه له خۆ ده‌گرێ
تۆیه‌کی سه‌رمایه دار‌و منێکی هه‌ژارو داماو
کوا بوه باران به بێ هه‌ور ببارێ
له یادم بکه چاوه‌روانیش مه به
سوجده بۆ عه‌شقت ببه‌م
له قه‌فه‌زی سینه‌تدا زیندانیم مه‌که
تۆیه‌کی له خۆ رازی که‌ی ره‌وایه دلدارت بم
جه‌ژنت پیرۆز
جه‌ژنت پیرۆز هۆ کچی ولاتی
دلی من
ئه‌مرۆ جه‌ژنه‌و هه‌موو
عاشقان پر
له ماچن
به‌ته‌نها لێوه تینوه‌کانی
من نه بێت
له بیابانێک ده‌چن
ئه‌مرۆ جه‌ژنه‌و که چی
هه‌رنه‌هاتی
ئاشتم بکه‌یته‌وه
پێم بلێ تا چه‌ند جه‌ژنی تر
خۆت له من دورده‌که‌یته‌وه
ئه‌م جه‌ژنه ون بوی دلنیام
بۆ جه‌ژنی
قوربانیش ناتدۆزمه‌وه
هه‌ر له گه‌ل بانگی جه‌ژنا
چاوه‌رێ بوم
له درگای مالم بده‌ی
یه‌که‌م که‌س تۆ بێیت پیرۆز
بای ئه‌م
جه‌ژنه‌م لێ بکه‌ی
که چی هه‌ر نه‌هاتی دل
ره‌قی تۆ
نازانم تا که‌ی
په‌شیمان مه‌به
داوای لێ بوردنیشم لێ مه‌که
ئه‌و ساتانه‌ی پێکه‌وه بوین
ته‌نها خه‌ونێک بوو
له یادیان بکه
مه‌راق مه خۆ
بۆ باوه‌شه‌پر ماچه‌کانی
رابردومان
خۆت په‌سه‌ندت کرد
جیابونه‌وه‌و
له‌یه‌ک ترازان
ئیدی بۆ خۆت یه‌ک دل بژی و
دلی من له گۆر بنێ
شه‌وانه چیتر به یادی من
چاو لیک مه‌نێ
چیتر یه‌که‌م وشه‌ی ناوم
به‌ملوانکه‌که‌ت
هه‌لمه‌واسه
جاران که گلێنه‌ی چاوت بوم
ئێستا ده‌رم بێنه‌و
مه‌م ناسه
خەونەکانت بە تال کرد
ته‌نها چرکه‌یه‌کی ئه‌ویست
بۆ یه‌ک بونمان
ئه‌فسوس کاتژمێری ئه‌وینت
وه‌ستاند
له داگیرساندن دا بوو
مۆمی ئاهه‌نگی بۆیه‌ک بونمان
که چی تارای سپی بوکێنیت
به‌ده‌ستی خۆت سوتاند
ماچێکی پراو پری خۆشه‌ویستیت
رشت
بێچوه‌کانی عیشقت بێ لانه‌و
دایک کرد
هه‌ر به منالی حه‌زه‌کانت
زینده به چال کرد‌و
ناشتت
چۆن سلت نه کرد
له و سوێندانه‌ی که خواردت
ماچه‌کانم
چۆن له لێوت ده‌سریته‌وه
ئه و شه‌وانه‌ی پێکه‌وه
بوین
چۆن ده‌رده‌کرێ له یادت
بۆشای هه‌له‌کانت
به چی پر ده‌که‌یته‌وه.
هۆنراوه‌کانی په‌یوه‌ند خیام
peywand-xyam@hotmail.com |