|
ئه‌شقی غوربه‌ت
گڕی ئه‌شقت که هێرش دێنێ ده‌م به‌ده‌م
ده‌سووتێنێ هه‌موو
جه‌سته‌م سه‌ر تا قه‌ده‌م
وه‌ره ئه‌ی گوڵ ئه‌ی خاتوو زینه‌که‌ی سه‌رده‌م
هه‌تا وه‌ك مه‌م ڕه‌شماڵی دڵم لات هه‌ڵده‌م
منیش لێره وه‌ك تۆ حاڵم په‌شۆکاوه
ژیان پڕله تاسه‌و مه‌رگی له ناکاوه
تاریکی شه‌و بۆته هاورێی ته‌نیاییمان
ئه‌شك بۆته چیرۆکی بێ کۆتاییمان
خۆهه‌رده‌سووتێ به‌رده‌وام مۆمی ته‌مه‌ن
باکم چی یه به ده‌ورانی چه‌رخی زه‌مه‌ن
چاوی تۆیه جوانی به‌من ناساندووه
ناوی تۆیه ئه‌شقی له دڵما چاندووه
ده‌سا بۆچی نه‌سووتێم بۆ چاوانی تۆ
نه‌بمه زه‌مه‌ن له دیار چه‌رخی ده‌ورانی تۆ
جێی شه‌وانی ته‌نیایم بۆ بگریته‌وه
که گریام فرمێسکه‌کانم بسریته‌وه
هۆگر ڕه‌واندزی-سوید
2009
hogr@live.se
|