|

کۆت و زنجیر
دڵم بۆ تۆ کۆت و زنجیره گوڵێ
ساڵانێکه بۆت ده‌گری و به‌دواتا
ده‌سوتێ
ساڵانێکه چاوه‌کانم
شێتانه بۆت فڕیون
هه‌ر دێن و ده‌ڕۆن و به‌دواتا ده‌گه‌ڕێن
په‌نجه‌کانم قه‌ڵه‌م ناگرێ
ده‌ڵێ من ماندووم له بۆ نوسینێ
''که باسی ئه‌و
له شعرێکدا نه‌بێ''
چیدی ئۆقره‌م نه‌ما له‌م دووریه‌وه
دڵ نه‌وای خۆم چۆن به‌مه‌وه؟
که تۆ دوری
لێمه‌وه؟
خۆزگه وه‌ک جاران ده‌م چریکان
بۆم ئه‌هۆنیته‌وه هه‌زاران وشه‌ی جوان جوان
خۆزگه ئێستا له ئامێزی تۆدا ده‌ژیام
تا چیدی له چاوه‌ڕوانی تۆدا نه ده‌گریام
بگه‌رێوه مه‌هێڵه به هه‌نسکه‌وه سه‌ر بنێمه‌وه
تا
له شه‌وانی ته‌نهایما به ئارامی چاوه‌کانت
بخوێنمه‌وه
باسێک له ڕاستی ژیانی ئه‌مڕۆ....
هێمن کارێزه‌یی
به‌ره‌به‌یانی
07.05.2009
نه‌رویژ
|