|
2009
ڤالانتاین
ملوانکه‌یه‌ک
له‌گوڵی سور ده‌هۆنمه‌وه‌و
ئه‌مشه‌و ده‌یکه‌مه‌گه‌ردنت
هێلانه‌یه‌ک
به‌گه‌ڵا و گوڵی ئه‌رخه‌وان درووستده‌که‌م
ده‌یکه‌مه‌کۆشکێکی بچوک
بۆ هاتنت
شیعرێ له‌ئه‌وین و هه‌ست و له‌ڕاموسان
ده‌چنم و
ده‌یکه‌م به‌ئاوازی ئه‌وین بۆ خه‌وتنت
ئه‌ستێره‌کان
بۆ ئه‌م ماڵه‌پڕ له‌ئه‌فسانه‌و له‌حه‌زه
بانگده‌که‌م و
له‌ژوورسه‌رت ده‌یانکه‌مه‌مۆم و چرا بۆ ئه‌مشه‌وت
مانگ
ده‌که‌مه‌تابلۆیه‌کی گه‌ڕۆکی سه‌یروسه‌فا
ده‌بێ هه‌تا ئاوا ده‌بێت
له‌نجه‌بکات و هه‌ڵپه‌ڕێ
تا ئاسوده‌یی له‌دڵتا ده‌ستی ده‌گاته‌ئه‌وپه‌ڕت
که‌خۆرهه‌ڵهات
من له‌به‌ر ده‌متا وه‌ستاوم
تۆ له‌نێو گوڵ و گه‌ڵادا هێنده‌نه‌ماوه‌بزربی
تۆ نوستوویت و چاوه‌کانت داخستوه
باڵات بووه‌به‌سێبه‌ری دڵی من و
هه‌ناسه‌ت سۆزی عه‌شقێکه‌و
ده‌نگی دڵت زه‌نگی ڕۆژێکی پیرۆزه
ئه‌و کۆشکه‌ی بۆم دروستکردی
له‌خاکی دڵی خۆمدایه
مانگ ڕۆحمه‌و
ئه‌ستێره‌کان هه‌سته‌کانم
شیعره‌که‌شم هه‌ر ماچێکه
خۆر هه‌ڵدێت و تۆش چاوانت هه‌ڵده‌هێنیت
من ئه‌ژنۆم له‌زه‌وی ناوه‌و
له‌به‌رده‌متدا وه‌ستاوم
دڵم له‌ناو ده‌ستمدایه‌و
له‌ناو دڵما کۆشکێکی قه‌شه‌نگی تیایه‌و
ئه‌و کۆشه‌که‌ی شه‌و درووستمکرد
خۆتی تێدایه
هاتووین خۆم و دڵم و خۆت
به‌تۆ بڵیین
به‌یانی ڤالانتینت باش
تۆ ماچێکم پێده‌به‌خشی
منیش ملوانکه‌یه‌ک له‌گوڵی سور
به‌گه‌ردنتا هه‌ڵده‌واسم
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ڤالانتاین
2008
www.hemnrauf.kurdblogger.com
عه‌شقم
بۆ تۆ
وه‌کو هه‌ورێکی بێزاری به‌هارانه
ئه‌و ده‌یه‌وێ
به‌سه‌ر په‌ڕه‌ی گوڵه‌کاندا
بۆ هه‌ڵاڵه‌ی گوڵێکی جوان
ببێ به‌که‌ژکه‌ژه‌و تارا
که‌چی پێش گه‌شتن به‌زه‌مین
ده‌بێ به‌ئاو و به‌باران
منیش له‌م وه‌رزی عه‌شقه‌دا
له‌م شه‌وی ڤالانتینه‌دا
له‌م ساتی سه‌مای ئه‌وین و
چرکه‌پڕ پێکه‌نینه‌دا
ده‌مه‌وێ ببم به‌که‌پرێ
له‌سایه‌ما وچانی ئاسوده‌یی به‌یت
به‌ڵام نه‌ده‌ستم ده‌بزوێ
ده‌ستی ناسکت بگرم و
نه‌چاو ده‌تروکێ
نیگا
له‌وێنه‌که‌ی تۆ بگرم و
نه‌پێم هه‌یه‌بێم بۆ لات و
نه‌باڵم هه‌یه‌بفڕم
تا هیچ نه‌بێ
به‌گوڵێکی سوری ساوا
ئه‌م ئێواره
بزه‌یه‌کت پێببه‌خشم
یان هه‌ر نه‌بێ
به‌ماچێکی ته‌ڕ و پاراو
له‌زه‌خره‌فه‌ی ئه‌م عه‌شقه‌ماندا
بنه‌خشم
ئه‌م شه‌و شه‌وی ڤالانتینه‌و
نه‌تۆ لێره‌و نه‌من له‌وێ
ئیترمن زه‌ویه‌کی
وشک
وه‌رزم سه‌ره‌تای پایزه‌و
بارانی خوڕه‌مم ده‌وێ
تۆش تروسکه‌ی چرایه‌کی
نامۆ و به‌ته‌نهایه‌کی
به‌چاوه‌ڕوانی له‌وێوه
په‌پوله‌ی ئه‌م دڵه‌ته‌نگه‌ی منت ده‌وێ
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ڤالانتاین
2007
hemnrauf.kurdblogger.com
ئێواران که‌ده‌هاته‌لام
چاوی بۆ خه‌مێک ده‌گێڕا
بیکاته‌خۆراکی شه‌وم
به‌ڵام ئه‌م ئێواره‌هاتو
خۆی بوویه‌شه‌کری موحیبه‌ت
بۆ ئه‌م شه‌وم
ئێواران که‌ده‌هاته‌لام
وه‌ک ڕه‌شه‌با هه‌موو
جه‌سته‌می ئه‌شێواند
به‌ڵام ئه‌م ئێواره‌هاتو
هێدی هێدی وه‌کو جاران
نه‌رم و نیانی خۆی نواند
ئێواران که‌ده‌هاته‌لام
وه‌کو دره‌ختی پایزان
گه‌ڵا و گوڵم هه‌ڵده‌وه‌راند
به‌ڵام ئه‌م ئێواره‌هاتو
وه‌کو به‌هار
چرۆی هیوای له‌جه‌سته‌ی ماندووما ڕوواند
ئێواران که‌ده‌هاته‌لام
پریاسکه‌یه‌ک دڵڕه‌نجاندن
دیاری ژووانی تاڵم بوو
به‌ڵام ئه‌م ئێواره‌هاتو
گوڵێکی سور بۆ دیاری من
له‌ده‌ستیا بوو
کاتێ ڕوانیم
ڕۆژمێری نێو ژووره‌که‌م
له‌ڕۆژی خۆشه‌ویستیدا
میوانێکی ڕۆح شیرینه
زانیم سبه‌ی
ڕۆژی له‌دایکبوونه‌وه‌ی ڤالانتینه
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------- |