|
پڕۆژه‌ی به‌خته‌وه‌ری له هه‌ڤپه‌یڤین له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مامۆستا حاجی کاروان |
دیمانه:
مه‌ولوود به‌هرامیان
له یه‌ک دوو ساڵی رابردوودا له هه‌وڵێری پایته‌خت، شایه‌دی دهیانو
سه‌تان کۆڕی ئامۆژگاری و وانه‌کانی بانگخوازی ئیسلام به‌ڕێز مامۆستا
حاجی کاروان بووین؛ زایه‌ڵه‌ی ئه‌و ده‌نگه زوڵاڵه له ڕێگه‌ی تۆڕی
ئینتێرنێت‌و سێدیهکانو ئێستاش شاشه‌ی که‌ناڵی ئاسمانی سپێده‌وه
کوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتیشی گرته‌وه، به‌ڕێز کاروانی ئه‌م داعیه‌ی که
بانگه‌شه‌ی بهئهخلاقیبوونی کۆمه‌ڵگا له پێش هه‌موو شتێکدا ده‌کات،
ئه‌و پێیوایه که یه‌کێک له سه‌رکیترین هۆکاره‌کانی دواکه‌وتنی
موسوڵمانان له ڕه‌وتی زه‌مان، پراکتیزه‌نه‌کردنی به‌ها ئهخلاقێکانی
ئیسلامه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پیرۆزه ده‌ستی داوه‌ته پرۆژه‌یه‌کی
گه‌وره به ناوی «پرۆژه‌ی به‌خته‌وه‌ری» و له ڕێگای ماڵپه‌ڕێکیش هه‌ر
به‌م ناوه www.bextewery.com وتارهکانو چالاکیه‌کانی خۆی ئاراسته‌ی
کۆمه‌ڵگای کورده‌واریمان ده‌کا، جا بۆ زیاتر ئاشنابوونی خوێنه‌رانی
به‌ڕێز؛ له ڕێگه‌ی دوره‌وه چه‌ند پرسیارمان ئاراسته‌ی به‌ڕێزیان
کرد‌و ئه‌ویش به‌گۆره‌ی نه‌بوونی کاتی زۆر‌و خێراچوونی زه‌مان به‌شێوه‌ی
«برووسکه وڵام» وڵامی پرسیاره‌کانی ئێمه‌ی داوه‌ته‌وه. فه‌رموون
ئێوه و ده‌قی دیمانه‌که:
به‌هرامیان: تکایه خۆتان به خوێنه‌رانی به‌ڕێز بناسێنن؟
من حاجی كاروان له دایکبووی 1970م خه‌ڵكی كه‌ركوك ده‌رچووی
ئاماده‌یی بازرگانی ..پێشه ڕۆژنامه‌نووس و بانگخوازی ئیسلامیم و
ماوه‌ی چوار ساڵ له ئا‌ڵمانیا ژیاوم و ئێستا به یه‌کجاری هاتوومه‌وه
کوردستان و خێزاندارم و سێ منداڵیشم هه‌یه.
به‌هرامیان: ئه‌گه‌ر ده‌کرێ «رێگای به‌خته‌وه‌ری»مان بۆ پێناسه بکه‌ن؟
رێگای به‌خته‌وه‌ری چۆن رێگه‌یه‌که؟
به‌كورتی: خوای گه‌وره مرۆڤی بۆ ئه‌وه هێناوه‌ته سه‌ر زه‌وی بۆ
ئه‌وه‌ی به‌خته‌وه‌ری بكات، هه‌موو دروستكراوه‌كانی خۆی له ئه‌رز
و ئاسمان بۆ خۆش گوزه‌رانی مرۆڤ دابین كردووه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه
ئه‌گه‌یه‌نێ هه‌ركاتێ مرۆڤ دروستكاری خۆی دۆزیه‌وه و به‌ندایه‌تی
بۆ نواند ئه‌وه بێگومان ئه‌و ڕێگایه‌ی گرتۆته به‌ر كه ژیان
به‌خته‌وه‌ر ده‌كات وه به‌خته‌وه‌ریش ته‌نها له به‌ده‌ست هێنانی
شته مادیهكانا نیه به‌ڵكو ئاسوده‌ی دڵ و ده‌روون وه ده‌ست هێنانی
ژیانێكی پڕشنگدارۆ له دواڕۆژ ( ڕۆژی زیندووبوونه‌وه ).
به‌هرامیان: رێگای به‌خته‌وه‌ری به نیسبه‌ت هه‌ر یه‌ک له تاک،خێزان و
کۆمه‌ڵ چۆن ده‌بینن؟
تاك و خێزان وكۆمه‌ڵ هه‌رسێكیان په‌یوه‌ستن به‌یه‌كه‌وه بۆ
به‌خته‌وه‌ری كردنی یه‌كتری...
ئه‌گه‌ر تاكی مرۆڤ جواب له ژیان تێبگات و ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی
له‌م بوونه‌وه بزانێت بێگومان كه‌سێكی به‌خته‌وه‌ره وه هه‌ر ئه‌م
كه‌سه‌ش به‌ئه‌ركی سه‌رشانی شانی خۆی بزانێت كه‌وا خه‌ڵكی تر
به‌خته‌وه‌ر بكات ئه‌وا له خێزانه‌وه ده‌ست پێده‌كات، خێزانیش واته
تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ.
به‌هرامیان: ئایا ته‌کنۆلۆژیا،فه‌لسه‌فه، سایکۆلۆژیا ده‌توانن جێگای
"ئایین" بگرنه‌وه؟
ئاین جیاواز نیه نه له فه‌لسه‌فه و ته‌كنه‌لۆژیا و سایكۆلۆژی
به‌ڵكو ئه‌مانه به‌شێكن له ئایین، وه ئاینی ئیسلامیش چونكه
ئاینێكی گشتیه ئه‌مانه‌ش له‌خۆ ئه‌گرێ بهلاَم ڕۆڵی ئایین بۆ
به‌جوان به‌كارهێنانی ئه‌م چه‌مكانه ڕۆڵی خۆی ده‌بینێت بۆ خزمه‌تن
كردنی مرۆڤایه‌تی ..
به‌هرامیان: سه‌روه‌ت و سامان چ ڕۆڵێکیان له ژیانی مرۆڤ دا هه‌یه؟
ئایا ده‌توانن مرۆڤ به‌خته‌وه‌ر بکه‌ن؟
بێگومان سه‌روه‌ت و سامان پشكێكی گه‌ووره‌یان هه‌یه له به‌خته‌وه‌ر
كردنی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگا گه به شێوه‌یه‌كی دروست به ده‌ستی بێنی و
وه به‌شێوه‌یه‌كی دروست به‌كاری بێنی ..
به‌هرامیان: ره‌وتی ئیسلامخوازی و موسوڵمانه‌تی له ناو گه‌نجان و
لاوانی کوردستاندا چۆن ده‌بینن؟
سوپاس بۆ خوا له‌گه‌شه سه‌ندن و په‌ره‌سه‌ندندایه و له‌گه‌ڵ ئه‌و
هه‌موو تهنگو چه‌ڵه‌مانه‌ی كه له‌ڕێگای گه‌نجا دروست كراوه و
دروست ئه‌كرێ گه‌نجی كورد به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به‌دوای ڕاستیا
ئهگهرێێن له‌سه‌ر دینداری و ئیسلام دۆستی خۆیان به‌رده‌وامن و پشت
به خوا ساڵ به ساڵ مژده‌ی خۆشتر ده‌بیستین ..
به‌هرامیان: ملامح و نیشانه‌کانی به‌خته‌وه‌ری له ده‌قه‌کانی قورئان و
سوننه چین؟
یه‌ك ده‌ق له قورئانا وه‌كو پێناسه‌یه‌ك بۆ به‌خته‌وه‌ری ئه‌كات
خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمێ: من عمل صالحا من ذكر أو أنثی وهو مؤمن
فالنحینه حیاة طیبة وه‌هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ریش ( د.خ) ده‌فه‌رمێت:
اللهم أحینا سعداء و أمتنا شهداء وه چه‌نده‌ها فه‌رمووده‌ی تریش.
به‌هرامیان: بۆچوونێک هه‌یه ده‌ڵێ "ئیسلام له وڵاتانی رۆژئاوا له
په‌ره‌سه‌ندن دایه" هۆکاره‌کانی ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه به تایبه‌ت له
ناو ژنانی رۆژئاوا دا له چیدا ده‌بینن؟
له دوای كۆچ كردنی ملیۆنه‌ها موسوڵمان له ولاَتانی ئیسلامی
ئیسلام بۆ ته واقعێك خۆی سه‌لماندووه له زۆربه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوا
و ئه‌مه‌ریكا ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا كاریگه‌ری هه‌بووه له پێناسه
كردنی ئیسلام، جگه له‌وه‌ش ڕۆڵی ڕێكخراوه ئیسلامیه‌كان بۆ پێناسه
كردنی دینی خۆیان ڕۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه به تایبه‌ت له ناو
چینی هه‌ژار و ئافره‌ت وه‌بگره ده‌یان كه‌سی ناودار و ناسرا و
ئه‌وانیش موسوڵمانیه‌تی خۆیان ڕاگه‌یاندووه به‌ڵام چینی ئافره‌ت زۆر
موسوڵمان ده‌بن زۆربه‌ی له خه‌رابی باری كۆمهلاَیهتی و
ده‌روونیه كه بۆشاییه‌كی زۆر بۆ دروستكردووهن له ناخ و ژیانیاندا
جگه له‌وه‌ی ئافره‌ت له كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وروپی به چاوی دایك و
خوشك و خێزان سه‌یر ناكرێ ..
به‌هرامیان: پرۆژه‌تان بۆ چاکسازی و ئیسلاحی لاوانی کوردستان چیه؟
ئامۆژگاریتان بۆ لاوانی کوردستان چیه؟
وڵاتێكی بێ‌ناز وه‌كو كوردستان میلله‌تێكی بێنازی وه‌كو كورد گه‌ر
لاوانی ئه‌مڕۆ هه‌ستی بهرپرسیاریهتێان نه‌بێ به‌رامبه‌ر به خاك و
نه‌ته‌وه‌یان و ئه‌ی چاویان له‌كێ بێ بۆیه ڕوو له هه‌موو لاوێكی
كوردی به‌ئه‌مه‌ك ئه‌كه‌م كه قۆڵی مه‌ردایه‌تی و دینداری
لێههڵكهن وه ڕوو له زانست و زانیاری بكه‌ن و پڕۆژه‌ی ڕزگار
كردنی ولاَت له جه‌هل و نه‌زانی و داگیركردن بكه‌نه پڕۆژه‌ی
ژیانیان هه‌وڵ بده‌ن به جوانترین شێوه له دینی خۆیان تێبگه‌ن و به
جوانترین شێوه‌ش موماره‌سه‌ی بكه‌ن ..
به‌هرامیان: زۆر سوپاس بۆ به‌شداریتان
دووباره سوپاستان ده‌كه‌ین هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ئه‌خوازین |
| |
|
|
|
|
|
| | |