|
هونه‌رمه‌ند گۆران ئەمجەت به‌ر له‌وه‌ی بچینه ناو دنیای هونه‌ری،
ده‌كرێت كه‌مێك باس له منداڵیت بكه‌یت تا پێش ئه‌و قۆناغه‌ی بێیته
ناو دنیای هونه‌ر؟
من ناوم
گۆران ئەمجەت لە وڵاتى (ئێران – مەریوان ) لەدایکبووم ساڵى 1991
بەخێزانەوە گەڕاوینەتەوە بۆ عێراق و لەشارى سلێمانى نیشتەجێ بووین هەر
لەوشارەدا خرامە بەرخوێندن و تاکو پۆلى چوارەمى سەرەتایم لە قوتابخانەى
مەولەوى خوێند، پاشان لە ساڵى 2000 ەوە نیشتەجێى وڵاتى سویدم لەشارى
ئۆپسالا.
گۆران چۆن بوو
دنیای هونه‌رت هه‌ڵبژارد، توانیوته ئه‌و حه‌زانه‌ت له رێگه‌ی ئه‌و
هونه‌ره بێنیته دی وه‌كو گه‌نجێك؟
من هەرلەمنداڵیەوە خولیاى هونەر بووم بەتایبەتى هونەرى میوزیک و گۆرانى
ووتن بۆیە لەگەڵ گەورەبوونمدا ئەو حەزەم زیاتر گەورەبوو و توانیم
لەدنیا فراوانەکەى هونەردا خۆم بدۆزمەوە
له كه‌یه‌وه هه‌ستت كرد كه تۆ ده‌بیته گۆرانیبژ و ده‌توانین شتێك
به گوێگری كوردی پێشكه‌ش بكه‌یت؟
لەساڵى
2003 بۆ 2007 وانەى پیانۆ و کیبۆردم لاى مامۆستاى بەڕێز و خۆشەویست
مامۆستا (غەمگین فەرەج) خوێندووە و ئێستەش هەربەردەوامم لەسەر خوێندن
لەبوارى میوزیکدا بۆ فێربونى ئالەتى (کەمان) پاشان ڕوومکردە دنیا پڕ
ئەفسوناویەکەى گۆرانى ووتن و سەرەتا بە هۆنراوەیەکى بەڕێز کاک (هەردى
نورى) دەستم پێ‌کرد پاش ئەوەى تێکستە شیعریەکەى ئەو شاعیرە کارى تێ‌کردم
و سەرنجى ڕاکێشام بۆیە بڕیارمدا یەکەم گۆرانیم تۆمار بەکەم بەناوى
(نەمزانى) کە ئاوازى هونەرمەند (دەرباز ) ڕەواندوزیە و دابەشکردنى
میوویکى لەلایەن هونەرمەندى خۆشەویست هێمن حسین بۆ کراوە و کارى
تۆمارکردنى لەلایەن ئاکۆ عمر لە ستودیو (میلۆدى ) لەشارى هەولێر
بۆکراوە.
زۆرجار
پرسیار ده‌كرێت، هونه‌رمه‌ند گۆران ساڵانه به‌رهه‌می نوێی نییه وه‌كو
ئه‌لبووم، تۆ چۆن وه‌ڵامی ئه‌م پرسیار ده‌ده‌یته‌وه؟
من
ئێستە سەرقاڵى بەرهەمهێنانى ئەلبومێکم کە پێک هاتووە لەهەشت تراک و
هونەرمەندى خۆشەویست کاک (ئەژدەر وەهبى) کارى دانانى 4 گۆرانى گرتۆتە
ئەستۆ و هۆنراوەکانیشى لەلایەن شاعیر بەڕێز کاک (هەردى نورى) نوسراوە و
کارى میوزیکى لەتورکیا ئەنجام دەدەم وە 3 تراکەکەى تر‌ى لەلایەن چەند
هونەرمەندێکى ترەوە دەبێت.

به كێ ده‌ڵێی نامزانی چیت كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌ژنۆت بكه‌ویت
و بڵێیت نەمزانى هه‌روه‌ك له سۆزی ده‌نگت و ئازاری دڵت هه‌ستی پێ
ده‌كرێت؟
خۆشەویستى
ئەو دنیا گەورەیەیە کە هەرمرۆڤێک ڕادەکێشێ بۆلاى خۆى و دەیباتە ئەو
دنیا خەیاڵاویەوە گۆرانیش بەدەرنیە لەمرۆڤ ،( گۆرانى نەمزانى)
هەڵقوڵاوى ناخى خۆمەو سەرچاوەشى لە پەیوەندیەکى خۆشەویستى قوڵەوەیە کە
بەهۆى چەند هۆکارێکەوە ناتوانم باسى بکەم چونکە نەگەیشتینە ئەنجام و
مۆمى ئەو خۆشەویستیەمان زوو کوژایەوە.
وه‌كو ده‌سپێك
هونه‌رمه‌ندانی هاو ته‌مه‌نت تا چه‌ند هاوكارت بوونه؟
وەکو باسم
کرد لەبوارى میوزیک ژەندندا هونەرمەند و مامۆستاى خۆشەویست کاک (غەمگین
فەرەج) هاوکارم بووە و بەڕێز کاک (هەردى نورى) شاعیریش بەتێکستە
جوانەکانى هاوکارم بووە و هونەرمەندى خۆشەویست کاک (ئەژدەر وەهبی) ش ،
بەهەمان شێوە و لەگۆرانى (نەمزانى) دا، هونەرمەند (هێمن حسین و کاروان
و ئاکۆ عومەر) و هونەرمەند (دەرباز ڕەواندوزى) و هونەرمەند (هێمن
حامید) کە ئامۆزاى خۆمە زۆر هاوکاریان کردووم و لێرەوە سوپاس و
پێزانینى خۆمیان بۆ دەردەبڕم
دواوته‌ت بۆ لێزان
نێت و
خوێنه‌ران چییه؟
لەکۆتایدا
دەمەوێت سوپاسى ماڵپەڕى (لێزان نێت) بکەم کە ئەم دیمانەیەیان لەگەڵ
ئەنجامدام و دەمەوێت دەستخۆشیان لێ بکەم کە هەردەم بە خەمى هەواڵى
سەرجەم هونەرمەندانى کوردەوەن و بەتایبەتیش دەمەوێت زۆر سوپاسى خاتوو
(شۆخان بەرزنجى) بکەم کە بەبەردەوام ئاگادارى کار‌و پڕۆژە نوێ یەکانمە و
کارئاسانیم بۆ دەکات بەمەبەستى بڵاوکردنەوە و دەورى بەرچاوى هەبووە,دووبارە
سوپاسى ئێوە و خاتوو شۆخان ئەکەم
به‌ناوی ماڵپه‌ڕی لێزان نێت هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ
ده‌خوازین!
ئاماده‌کردن:
په یامنێری
لێزان نێت - شۆخان به رزنجی
Shoxan@Lezan.Net |