دیمانه‌ لینک هۆنراوه‌ڤیدێۆ کلیپگۆرانی کوردیسه‌ره‌تا

گەلاوێژ حەمە قادر

A » B » C »D » E »F » G » H » I» J » K » L » M » N »O »P» Q » R »S» T» U»V »W» X» Y» Z


 

په‌شیمانم که تۆم خۆشویست

 

په‌شیمانم که تۆم خۆشویست

په‌شیمانم که تۆمکرده

قیبله‌ی عیشق و

ته‌کییه‌ی ته‌هلیله‌ی شه‌وانم..

تاوانم کرد که گشت شه‌وێ

هه‌زاران وشه‌ی پڕ سۆز و

خۆشه‌ویستیم

بۆ ئه‌کردی به ملوانکێ شیعری جوان و

ئه‌مکرده گه‌ردن و ملی

 تۆی به شێک له ڕۆح و گیانم..

په‌شیمانم له‌و شه‌وانه‌ی

وه‌ک په‌روانه ‌هه‌زاران جار

به گڕی عیشقت ئه‌سووتام..

په‌شیمانم له‌و شه‌وانه‌ی

وه‌ک عاشقێکی دڵشکاو

له‌م ته‌نیایی و غه‌ریبیه‌دا

تا به‌یانی بۆت ئه‌گریام..

په‌شیمانم له‌و ڕۆژانه‌ی

ڕاز و نهێنی دڵی خۆم

لای تۆ درکان..

په‌شیمانم له‌و ساڵانه‌ی

عومری گه‌نجیم

له پیناوی تۆیا دۆڕان..

په‌شیمانم دڵ و ڕۆح و

هه‌ردوو چاوم به تۆ به‌خشی..

په‌شیمانم که ئازار و

خه‌می دنیام بۆ تۆ نۆشی..

په‌شیمانم..

من ئێستا زۆر په‌شیمانم

که تۆم کرده قیبله‌ی عیشق و

ناونیشانی شیعره‌کانم..

 

گه‌لاوێژ حه‌مه قادر

 ده‌ربه‌ندیخان

 
-1-
چاوەڕوانــى تۆم بــۆ نایــەى گوڵم
ســاتێ گــوێ بگــرى لــە ڕازى دڵم
ئاى چەن بە تاسەم بێت و بە ماچێ
شادى کــەى دڵــەى پڕ کەف و گوڵم

-2-
چەن غەریبیت ئەکەم گوڵم
بــێ تۆ پــەرێشــانــە دڵم
ئەو ساتانەى کــەلێم وونى
ڕوونــاکــى تیــانیــە دڵم

-3-
بۆ هەر کوێ ئەچــم تۆ واى لـــە گەڵما
تــۆ واى لــە نـــاخ و قــووڵایــى دڵما
هێندەم خوشئەوێى مەگەر تەنیا مەرگ
عیشـــق و ئــەوینت دەرکــا لـــە دڵما

-4-
خۆشەویستیت سیروانێکە
هاژەى دێ لە عیشق و جوانى
ئاسمانیکە زریوەى دێ
لە گوڵە ئەستێرەى شادمانى...

-5-
شەوان بە چاوى ئەستێرەوە
لێت ئەڕوانم
لە بەرزایى ئاسمانەوە
لەو دوورەوە
هێندە جوان و میهرەبانى
کت و مت ئەلێى مانگیت و
لەسەر زەویا خوڵقاوى...

-6-
لــەو ڕۆژەوە تۆم ناسیووە
ژیـــانــم لا جــوانتر بووە
درەختە بێ هیواکــەى دڵم
بــەهارێ گوڵــى گــرتووە

گەلاوێژ حەمە قادر
25-12-2007
دەربەندیخان

www.Lezan.Net<2007-2008 © ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌یه‌ پارێز را‌ وه بۆ