 |
گوڵاڵه‌ی یاد
فه‌رید مه‌خموری- ئوسترالیا
makhmuri@hotmail.com
ئێستاش وام به‌یادی جاران
ئه‌و جارانه‌ی
ته‌ژی بوو له
ماچی به‌تامی ئێواران
پێش بینینت
زه‌نگێکم بۆلێده‌دای و
به هاتنت، ژووان پڕ ده‌بوو له بۆنی
گوڵاڵه‌ی گه‌شی به‌هاران خۆتۆ هه‌ر خۆت گوڵاڵه بووی
خونچه‌ی سووری ئه‌م یاڵه بووی
له‌بیرت چوو، ئه‌و ساتانه‌ی
لێوت ده‌خسته سه‌ر لێوم
پێت ده‌گوتم
په‌لکه‌زێڕینه‌ی ماچه‌کان
به پێوانه‌ی چ هه‌ڵفڕینێک بپێوم؟
ئێستاش گوڵم سه‌فه‌رت خۆش
ئه‌ی ئازاری دڵی به جۆش
من گله‌ییم له‌تۆ نیه
زه‌مه‌ن هه‌ر خۆی بێ وه‌فایه
بۆیه کچێ دڵم نایه
له‌نێو لیستی مۆبایله‌که‌م
ژماره‌که‌ت ڕه‌ش که‌مه‌وه
ده‌پێم بڵێ
گه‌ر عاشقان
هه‌واڵی تۆیان لێ پرسیم
چی وه‌ڵامیان بده‌مه‌وه؟..
سیدنی-2007
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------- |
|
|
|