|
دڵنیا قەرەداغی و دیمانەیەکی تایبهت بۆ لێزان نێت.
دڵنیا قەرەداغی: هەموو کارێک ئەگەر عەشقێکی لەگەڵدا نەبێت ناتوانی
داهێنانی
تێدا بکەی.
خاتوو دڵنیا قەرەداغی یهکێکهلهو خانمە هونەرمەندانەی که
لهبواری گۆرانی هونهردا خاوهنی چهندین بهرههمی جوانی
خۆیهتی.
خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ (دڵنیا قەرەداغی) دەربارەی کاری هونەری
تازەی خۆی بۆ چەند ساتێک لەگەڵ ماڵپەری لێزان دا هاتە ئاخاوتن و ،
:تیایدا وەڵامی چەند پرسیارێکی دایەوە
شۆخان: ماوەیەکە گۆرانکاریەک لە گۆرانیەکانت بەدی دەکرێت، ئەو
گۆرانکارییە پێویستە بەتایبەتی کە گۆرانیەکانت بۆ کوڕانەو ئەو
رەنگدانەوەی بۆ رەگەزی بەرامبەر پێوە دیارە.؟
دڵنیا : من هەر لەسەرەتای کارکردنمەوە حەزم کردووە، کارێک بکەم
تازەگەری پێوە دیار بێت، دیارە بەم دوایەش بیرم لەوە کردەوە کە
دەبێت گۆرانی بڵێم بۆ رەگەزی بەرامبەرم کە ئەویش کوڕانن، چونکە
ئێمەی ئافرەتی گۆرانیبێژ لەم بوارەدا هەست دەکەم کەمترخەمین
تارادەیەک.
شۆخان: لەداهاتووشدا بەردەوامیت دەبێ..؟
دڵنیا : بەردەوامیم دەبێت، تائێستا دوو گۆرانییم بۆ کوڕ گوتووە
ئەوانیش "ناز و بۆ کورێک" ئێستاش بەنیازی تۆمارکردنی گۆرانیەکی
دیکەم بەناوی "بۆ یارم" کە ئەوەشیان مەبەستم کوڕە.
شۆخان: بەڵام تۆ کاتێک خەریکی بەرهەم هێنانی ئەو گۆرانیانەی
تێکستەکانیش پیاو بۆت دەنووسن، بۆچی بە شاعیرێکی ئافرەت ناڵێی ئەو
تێکستانەت بۆ بنوسێت کە رەنگە ئافرەت بتوانێ زیاتر بچێتە ناو
بابەتەکان و زیاتر هەستەکە قوڵتر بێتەوە..؟
دڵنیا : راستە وایە هەردوو ئەو گۆرانیەی کە سەرەتا بەرهەمم هێنا
تێکستەکەی لەلایەن شاعیر (حمەسەعید ئیبراهیم) نووسراون، بەڵام ئەو
پێم وایە بەهەستێکی جوان بابەتەکانی ناو تێکستەکەی نووسیووە و منیش
هەستم بەو ئیحساسە ئافرەتانە کردووە لەگۆرانیەکانمدا.
شۆخان: واتە ئەگەر بپرسم بڵێم کاریگەری کوڕێک هەبووە لەسەر دڵنیا
قەرەداغی، یاخوود روونتر عەشقی کورێک هەبووە ئازاری داوی ئێستا
گۆرانی بۆ دەڵێی...؟
دڵنیا: بە پێکەنینەوە، بەدڵنیایەوە دەبێ هەبوبێ، شتێک هەیە حەز
دەکەم شتێک هەیە بڵێم هەموو کارێک ئەگەر عەشقێکی لەگەڵدا نەبێت
ناتوانی ئیبداعی تێدا بکەی چونکە پەیامێکە لەدڵەوە بۆدڵ
شۆخان: خاتوو دڵنیا قەرەداغی چۆن دیاردهی سوود وهرگرتن له
هونهری بییانی دهبینێ؟.
دڵنیا: مۆزیك زمانێکی جیهانییه،گهر بکرێت سود له
تاقیکردنهوهکانی گهلانی تر وهرگرین خراپ نییه، بهڵام له
گهڵ ئهوهشدا دهبێت هونهری کوردی خۆمان پشتگوێ نهخهین.
شۆخان: ئەی ئەو کاتانەی دادەنیشێ دەتەوێ گوێ بۆ گۆرانیبێژێک بگری
گوێ لە کێ دەگری ..؟
دڵنیا : لە هونەرمەندەکانی ئێستا گوێ بۆ هونەرمەندان (عەدنان کەریم
و زیاد ئەسعەد) دەگرم، وە زۆر گوێ بۆ گۆرانی بادینش دەگرم
لەوانە(عەبدولقەهار زاخۆی، هەڤال ئیبراهیم، بڵند ئیبراهیم.
شۆخان: کاری تازەی هونەریت چی دەبێ لە داهاتوودا.؟
دڵنیا : ئەلبومیکی گۆرانییم تەواو بووە کارەکانی بەناوی (بۆ
کوڕێک)، جگە لەوەش ئارەزوومە گۆرانیەک بۆ یانەی هەولێر تۆمار بکەم،
چونکە یانەیەک توانیویەتی سەری کوردستان و هەولێر بەرز بکاتەوە،
بەتایبەتی کە دوو ساڵە دەبێتە پاڵەوانی خولی عێراق.
شۆخان: دواوتهت بۆ لێزان نێت و بینەرانی چییه؟.
دڵنیا: سوپاسی خوێنهرو بینەرانی ئەم ماڵپهڕهسەرکەوتوە و ستافی
لێزان نێت دهکهم، بۆ گرنگیدانتان به هونهری رەسەنی کوردی ههر
بژیین.
شۆخان: ئێمهش بهناوی ماڵپهڕی لێزان نێتهوهزۆر سوپاسی
بهڕیزتان دهکهین خاتوو دڵنیا قەرەداغی بۆ ئهم دیمانەیە،
وههیوای تهمهن درێژی و .سهرکهوتنت
بۆ دهخوازین
|