
رێباز
عه‌بدوڵڵا
له
دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا
:
لێزان نێت بازنه‌ی موگناتیسی هونه‌رمه‌ندانه
زۆرن
ئه‌و گه‌نجه
كوردانه‌ی به‌ره‌و هه‌نده‌ران چوون و ئێستا له‌وێ ژیان به‌سه‌ر
ده‌به‌ن، به‌ڵام كه‌من ئه‌وانه‌ی كه‌توانیان هاوشانی گه‌نجانی ئه‌و
وڵاتانه‌ی كه
لێی
ده‌ژین هه‌وڵ بۆ ئاینده‌یه‌كی جوان بده‌ن، له‌پێنا
و ژیانێكی
باشتر، رێباز عه‌بدوڵڵا یه‌كێك له‌و گه‌نجه كوردانه‌یه كه
رووی
له‌وڵاتی هه‌نده‌ران كردووه‌و ئێستا له‌وڵاتی به‌ریتنانیا نیشته‌جێیه،
خوێندنی به‌كالۆریۆسی له‌بواری ماتماتیك له‌و وڵاته ته‌واو كرد و
ئێستا خه‌ریكی خوێندنی ماسته‌ره، ئه‌و جگه
له‌وه‌ی
خه‌ریكی خوێندن له‌و بواره‌دا، له‌هه‌مان كاتدا له‌دنیای هونه‌ری
موزیكدا ده‌فرِێت و خه‌ون به‌وه‌ده‌بینێت له‌و بواره‌شدا بكاته
پله‌یه‌كی به‌رز، ماڵپه‌ری لێزان. نێت به‌پێویستی زانی ئه‌مجاره
ئه‌و
گه‌نجه
به‌سه‌ر بكاته‌وه، هه‌روه‌ك چۆن پێشتر گه‌نجی
هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر كردۆته‌وه.
شۆخان:
چۆن بوو دنیای موزیكت هه‌ڵبژارد، توانیوته ئه‌و
حه‌زانه‌ت له‌رێگه‌ی ئه‌و هونه‌ره‌بێنیته دی وه‌كو گه‌نجێك؟
رێباز:
موزیك چێژێكی رۆحییه‌وه هه‌ڵقوڵاوی هه‌ست و نه‌سته،
پێم وایه ئه‌مه‌فاكته‌رێكی سروشتییه كه‌وا له‌كه‌سێك ده‌كات برِیار
بدات بچێته دنیای موزیكه‌وه. ره‌نگه‌تا ئێستا به‌شێكی زۆر كه‌م
له‌حه‌زه‌كانم له‌رێگه‌ی هونه‌ری موزیكه‌وه هاتبێته دی،
چونكه‌پێموایه هونه‌ری موزیك وه‌كو چیایه‌كی سه‌خت و دژوار وایه، تا
زیاتر پێیدا هه‌ڵگه‌رِێی زیاتر هه‌ست به‌مه‌زنی و به‌رزی ده‌كه‌یت،
له‌م چیاییه‌دا شتێك نییه به‌ناوی "لووتكه"!.
شۆخان:
چۆن ده‌رِوانیته ئه‌مرِۆی هونه‌ری كوردی له‌بواری
میوزیك ؟
رێباز:
من خۆم
له‌و ئاسته‌دا نابینمه‌وه كه‌هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ موزیكی كوردی بكه‌م،
به‌ڵام به‌راشكاوانه
ده‌ڵێم كه
ته‌نانه‌ت له‌ئاستێكی زۆر به‌رزی موزیكژانان هیچ وه‌ڵامێكی ره‌هایان
بۆ ئه‌و پرسیاره لا نییه، بۆ؟ چونكه
تا ئێستا
پێناسیه‌كی ته‌واو بۆ موزیكی كوردی نییه. به‌واتایه‌كی تر سه‌نگی
مه‌حه‌كمان نییه بۆ برِیاردان له‌سه‌ر موزیكی كوردی. هه‌ر له‌به‌ر
ئه‌وه‌شه‌هه‌ر كه‌سه‌و به‌ئاره‌زووی خۆی هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كات.
ئه‌مرِۆی مویزكی كوردی هه‌موو شێوازێكی تێدایه ، به‌باش و
به‌خراپه‌وه، پێموایه هه‌رچوێنك بێت ئه‌م ه
رنگاو
ر
ه‌نگی و
هه‌مه
جۆرییه
باشتره
له
تاك
ره‌نگی و تاك جۆری و هه
ڵی پێشكه‌وتنی زیاتره، به‌ڵام زمانێكی ستانداردی
كوردیمان نییه، به‌هه‌مان شێوه‌ش موزیكی یه‌كگرتوو و ستانداری
كوردیمان نییه.به‌داخه‌وه.
شۆخان:
خوێندن بۆ
كوردێك كه
وه‌كو
په‌ناهه‌نده
له
ئه‌وروپا
ده‌ژێت قورسه، چۆن توانیت وه‌كو لاوێك درێژه به
خوێندنت
بده‌یت، وه‌ك ئاگادارین ئێستا له
زانكۆ ده‌خوێنیت؟
رێباز:
به‌ڵێ
راسته، كێشه
و
ئاسته‌نگه‌كان له
ژیانێكی
ئاسایی و رۆتینی رۆژانه‌ش ژیانی تاراوگه‌دا گه‌لێك زۆرن، ئه‌مه
جگه
له‌وه‌ی
به
زمانێكی بێگانه بخوێنیت و له‌سیسته‌مێكی جیاوازدا،
به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر له‌منداڵییه‌وه لێره نه‌بووبیت، به‌ڵام لای من
خوێندن له لایه‌ك خولیا و حه‌زێك بووه‌و له‌لایه‌ك تریش پێویستییه‌كی
عه‌قڵانی و مه‌عریفی بووه، بۆیه سه‌رباری هه‌موو كۆسپ و ئاریشه‌كان،
خۆشبه‌ختانه ساڵی پار، به‌كه‌لۆریۆسم له‌ماتماتیك له‌زانكۆی "لیدس"
ته‌واو كرد، ئه‌م ساڵیش وا خه‌ریكم ماسته‌ر هه‌ر له‌زانستی ماتماتیك
له‌زانكۆی "مانچسته‌ر" ته‌واو ده‌كه‌م.
شۆخان:
دنیای ماتماتیك و دنیای موزیك، دوو دنیای جیاوازن، چۆن
له‌یه‌كیان نزیك ده‌كه‌یته‌وه؟
رێباز:
هه‌ڵبه‌ته ماتماتیك په‌یوه‌ندی به‌هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیانه‌وه
هه‌یه و وه‌كو ده‌ڵێن دایكی زانسته‌كانه، له‌رووی زانستییه‌وه،
چینه ده‌نگه‌كان، كۆرده‌كان، په‌یژه‌كانی موزیك، هارمۆنی، میلۆدی و
چه‌ندین بواری تری موزیك كه‌بنچینه‌یه‌كی پته‌وی ماتماتیكمان هه‌یه و
په‌یوه‌ندی سروشتی نێوان هه‌ردوو بواره‌كه‌ده‌سه‌لمێنێ. نزیكه‌ی (500)
ساڵ به‌ر له‌زایین، پایتاگۆءرس "فیساگۆرس" كه‌ته‌واو شاره‌زایشی
له‌پوه‌ندی زانستی نێوان شه‌پۆڵه ده‌نگییه‌كانی و گۆری مرۆڤنه‌بوو،
به‌ڵام دركی به‌و راستییه كرد كه‌بۆ زۆر له‌كێشه موزیكییه‌كان
وه‌لامێكی ماتماتیكیان هه‌یه. ئه‌وه‌بوو سیسته‌مێكی ماتماتیكی بۆ
میانه ده‌گییه‌كان داهێنا كه‌به"Pythagorean
Tuning"
ناسراوه، جگه‌له‌وه‌ش ئه‌ندازیاریی ده‌نگ كه‌به‌داخه‌وه‌له‌موزیكی
كوردیدا زۆر لاوازه‌و به‌پێی پێویست نییه، زۆر په‌یوه‌سته
به‌ماتماتیكه‌وه، جگه‌له‌لایه‌نی زانستییه‌كه‌ش، تێكهه‌ڵكێشێكی جوان
له‌نێوان ئێسشتاتیكای موزیك و ماتماتیكدا هه‌یه. هه‌ردوو بوار
په‌وه‌ندیان به‌لۆجیك (مه‌نتق)ـه‌وه‌هه‌یه و ده‌بێت شته‌كان ورد و رێك
بن.
شۆخان:
ئه‌گه‌ر
پێت بڵێین یان خوێندنت له
بواری
ماتماتیك یان موزیك هه‌ڵبژێره، په‌نجه
ده‌خه‌یته سه‌ر كامه‌یان؟
رێباز:
ره‌نگه‌ئه‌م پرسیاره بكه‌وێته دوای
وه‌ڵامه‌كه‌یه‌وه، چونكه‌تازه‌من له‌هه‌ریه‌ك له‌م دوو
بواره‌مه‌ودایه‌كم برِیووه و ناشتوانم له‌یه‌كتریان جیابكه‌مه‌وه،
له‌روانگه‌ی منه‌وه‌ماتماتیك ره‌گی گوڵێكه و موزیكیش
په‌رِه‌كانییه‌تی.
شۆخان:
خه‌نده‌عه‌بدوڵڵای گۆرانیبێژ و خوشكت، یه‌كێك له‌و
كچه‌كوردانه‌یه كه‌هاتۆته نێو دنیای هونه‌ر، تۆ تا چه‌ند هانده‌ری
بوویته و كاره‌كانی چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟
رێباز:
من وه‌كو
هاورِێیه‌كی هونه‌ری ده‌رِوانمه‌كاره‌كانی خه‌نده
ئینجا
وه‌كو برایه‌ك خه‌نده
خان توانی
به‌چه‌ند به‌رهه‌مێك سه‌رتایه‌كی زۆر جوان بۆ خۆی دروست بكات و
بیسه‌لمێنێ كه‌تواناو ئاماده‌یی تێدایه بۆ كاری گه‌وره‌تر و جوانتر،
كه‌چی ده‌بێت ته‌حه‌دا و شه‌رِێكی سه‌ختی كۆمه‌ڵگاو گۆرِه‌پانێكی
فه‌وزه‌وی بكات، به‌ڵام من پێموایه كه‌خه‌نده‌و خه‌نده‌كان هه‌ر به‌و
چه‌ند به‌رهه‌مه‌ی كه‌ره‌نجی ماندووبوون و هه‌وڵی خۆیانه جوانتر و
گه‌وره‌تر ده‌مێنێته‌وه له‌وه‌ی كه‌بچن له‌م ده‌رگاو له‌و ده‌رگا
بده‌ن، یان به‌رهه‌می كرچ و كاڵ پێشكه‌ش بكه‌ن یان كۆمه‌كی مه‌رج
دارانه‌بكرێت.
شۆخان:
به‌نیاز
نیت له‌كارێكی هاوبه‌شه‌دا له‌گه‌ڵ خه‌نده
كار بكه‌یت؟
رێباز:
زۆر حه‌ز ده‌كه‌م، تا ئێستا ده‌رفه‌ت نه‌بووه، به‌ڵام
هیوادارم له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا كارێكی جوانی هاوبه‌ش به‌یه‌كه‌وه
بكه‌ین.
شۆخان:
با بێینه سه‌ر دوایین كار‌و پرِژه‌ی هونه‌ری خۆت، ئێستا
خه‌ریكی چیت؟
رێباز:
له‌مه‌ودوا له‌دوای ته‌واوكردنی خوێندن زۆر پرِۆژه و
بیرۆكه‌ی هونه‌ریم هه‌یه كه‌هیوادارم بتوانم جێبه‌جێیان بكه‌م، هه‌وڵ
ده‌ده‌م زۆربه‌ی كاته‌كانم له‌خزمه‌تی موزیكدا به‌كار بێنم.
له‌م دواییه له‌گه‌ڵ چه‌ند براده‌رێكی
هونه‌ری، گروپێكمان پێك هێناوه به‌ناوی "ئاریا"، هیوادارین چه‌ند
نموونه‌یه‌كی موزیكی كوردی پێشكه‌ش به‌خه‌ڵكی به‌ریتانیا بكه‌ین.
شۆخان:
وه‌كو ده‌سپێك هونه‌رمه‌ندانی هاو ته‌مه‌نت تا چه‌ند
هاوكارت بوونه؟
رێباز:
هونه‌رمه‌ندانی هاورِێم زۆر هه‌بوونه‌به‌حوكمی هاتوچۆ
كردنمان به‌یه‌كه‌وه سوودمان له‌یه‌كتر وه‌رگرتووه، به‌ڵام وه‌كو
لایه‌نی ئه‌كادیمی و فێركاری كه‌س هاوكارم نه‌بووه.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌گۆرانیبێژانه‌ی
كه‌كارم له‌گه‌ڵ كردوون، هونه‌رمه‌ندان كه‌مال عه‌لی و به‌هزاد كۆیی و
چه‌ند گۆرانیبێژێكی دیكه لاو بوونه‌له‌وانه‌هیوا جاف، دڵزار شه‌نگه،
ئالان مه‌ردان، هێڤی شه‌مزینی و ژیان خه‌له‌ف.
زۆربه‌ی كاره‌موزیكییه‌كانیشم له‌گه‌ڵ
هاورێی خۆشه‌ویستم كاروان ته‌نیا بووه‌كه‌كیبوردژه‌نێكی به‌توانایه،
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ سه‌رمه‌د كه‌ئه‌ندازیارێكی پرِۆفیشناڵی ده‌نگییه.
شۆخان:
له‌باره‌ی لێزان نێته‌وه چی ده‌ڵێت؟
رێباز:
ده‌ست خۆشی له
كارمه‌ندانی لێزان نێت ده‌كه‌م، به‌تایبه‌تی له‌تۆ شۆخان خان بۆ ئه‌م
به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه، من له‌لای خۆمه‌وه ناوم له
لێزان نێت
ناوه
بازنه‌ی موگناتیسی هونه‌رمه‌نده.
شۆخان:
به‌ناوی ماڵپه‌ڕی لێزان نێت هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ
ده‌خوازین
په یامنێر شۆخان به رزنجی
Shoxan@Lezan.Net
|