
ئێمه وه‌ک ئاگادارین پرۆگرامی زۆم ئین یه‌کێکه له هه‌ره
پرۆگرامه سه‌رکه‌وتووه‌کانی که‌ناڵی ئاسمانی کوردستان تی ڤی وه بینه‌رێکی
یه‌کجار زۆری له‌خۆی کۆکردۆته‌وه له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا هه‌روه‌کو ئاگادارین ئه‌م
به‌رنامه‌یه له‌لایه‌ن ڕگار کۆچه‌ره‌وه پێشکه‌ش ده‌کرێت ، هه‌ربۆیه به‌باشمان
زانی وه‌کو ستافی لێزان.نێت دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیان سازبکه‌ین فه‌رموون
ئه‌مه‌ش ده‌قی دیمانه‌که‌یه
شتێکی شاراوه نییه ئه‌گه‌ر بڵێین به‌رنامه‌ی زووم
ئین که‌تۆ له که‌ناڵی کوردستان تی ڤی پێشکه‌ش و ئاماده‌ی ده‌که‌یت به‌رنامه‌یه‌کی
سه‌رکه‌وتووه ده‌کرێت باس له‌بیرۆکه‌ی سه‌ره‌تای ده‌ستکردن به‌و به‌رنامه‌یه
بکه‌یت؟
ئه‌و به‌رنامه‌یه نزیکه‌ى دوو سال پێش ئیستا له‌لایه‌ن من و چه‌ند هاورێیه‌ک
پێشنیار کرا و ئێستاش به‌رده‌وامه جا نازانم تا که‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت له‌گه‌ل
ئه‌وه‌ش هه‌ست ده‌که‌م ماندووم و زۆر بێزارم
زۆرێک له‌دیمه‌نه‌کانی نێو ئه‌و به‌رنامه‌یه ترسناکن
بۆ نموونه چ سوودێکی بۆ بینه‌ر هه‌یه
تۆ لاشه‌ی که‌سێکی کوژراوی پێ پیشان بده‌یت؟
شتێکى ئاسایه له زۆربه‌ى زۆرى وڵاتان له‌م شێوه به‌رنامه‌یه هه‌یه ئینجا ئێمه
لاشه‌ى کوژراو نیشان ناده‌ین فۆکسى ده‌که‌ین پاشان هه‌قى خۆیه‌تى ته‌له‌فزیۆنه
کوردیه‌کان خۆیان له‌هه‌موو بواره‌کانى به‌رنامه بده‌ن مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه لاى
ئێمه ته‌نها به‌رنامه هونه‌ریه‌کان بۆته مۆدیل خه‌ڵکى وا ده‌زانێ کورد له
گۆرانى گوتن و هه‌ڵه‌په‌رکێ زیاتر هیچى تر‌ى نیه له‌م قۆناغه هه‌قى خۆیه‌تى
که‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنه‌کان کار له‌سه‌ر ده‌رخستنى ئه‌و دیارده‌نا شیرنانه بکه‌ن که
کۆمه‌ڵگا ناشیرن ده‌کات تا دوبارە نەبیتەوە پیشم وایه‌زووم ئین ئه‌و ئه‌رکه‌ى
کردووه
ئایا کاری راگه‌یاندن ئه‌وه‌یه پاڵپشتی له‌لایه‌نێک بکات بۆ
نموونه‌تۆ له‌کاتی وێنه‌گرتن هێزه‌کانی پۆلیس و ئاسایشت له‌گه‌ڵه ئه‌ی کوا بێ
لایه‌نی له‌کاری راگه‌یاندندا؟

من هیج کات پاڵپشتى هیچ که‌سم نه‌کردووه و که‌سیشم نه‌کردۆته پاله‌وانى
به‌رنامه‌ى زووم ئین هه‌موو که‌سێکم نیشان داوه پۆلیس و به‌رپرس و خه‌ڵکى هه‌ژار و
گه‌نده‌ڵ و ساخته‌کار و سه‌رپێچى کار ئه‌وانه‌ى باڵپشتى که‌سانێک ده‌که‌ن و
ده‌یانکه‌ن به‌پاڵه‌وانى شاشه‌کان دیارن وخه‌ڵک ده‌یان ناسێت و نیشان دانى بۆلیس
که بیست و چوار کاتژمێر خزمه‌تى وڵات ده‌کات له‌به‌رنامه‌ى زووم ئین پێم وایه
باشترین خزمه‌ته چونکه‌لاى من ئه‌و بۆلیسه‌ى ئێشگرى بۆ خۆشگوزه‌رانى میله‌ت خه‌ڵک
ده‌کات زۆر له‌و که‌سه‌دڵسۆز تره‌که‌له‌شاشه‌ته‌له‌فزیۆنه‌کان قسه‌ى
گه‌وره‌گه‌وره‌ده‌کات که‌چى له‌ده‌ده‌قیقه‌ى قسه‌کردن ولێدوانه‌کانى چه‌ندین جار
ئه‌و خه‌ڵکه‌گوناهه‌دڵ ده‌شکێنێ
پێشتر به‌رنامه‌ی زووم ئین جه‌ماوه‌رێکی زۆری هه‌بوو
ده‌کرێت بڵێین پڕ جه‌ماوه‌ریترین به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی بوو له‌کوردستان به‌ڵام
به‌هۆی بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌ندێ دیمه‌ن بووه هۆی ناڕه‌زایه‌تی بینه‌رو ئێستا رێژه‌ی
بینه‌ری ئه‌و به‌رنامه‌یه وه‌کو جاران نییه؟
هیج کات بینه‌ر له‌به‌رنامه‌ى زووم ئین ناره‌زاى نه‌بووه و ئه‌وه‌شم نه‌بیستووه
بێجگه له‌وانه‌ى سه‌رپێچى ده‌که‌ن و یاسا لاى ئه‌وان لاستیکه به تائکید ئه‌وان
نارازین له‌بوونى به‌رنامه‌یکى وه‌ک زووم ئین و خه‌ڵکى هه‌له‌په‌رست و گه‌نده‌ل
نه‌وه‌ک به‌رنامه‌ى زووم ئینى خۆش ناوێت بڵکوو خواخوایه‌تى که‌سێکى وه‌ک من
ئه‌سله‌ن هه‌ر وجودى نه‌بێت ئێستاش به‌رنامه‌ى زووم ئین زۆرترین جه‌ماورى هه‌یه خۆ
ئه‌و ده‌زگایانه‌ى زۆرترین پاره‌یان دا تا به‌رنامه‌کانیان له‌راپرسیه‌کان
سه‌رکه‌وتوبیت نه‌یان توانى ئه‌و راستیه‌بشارنه‌وه‌که‌زووم ئین زۆرترین جه‌ماورى
هه‌یه‌سه‌ره‌راى که‌مى پێدوایستیه‌کان و خه‌رجیه‌کان بۆ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌حه‌زیش
ده‌که‌م ئه‌وه‌ت پێَ بلێم هه‌موو مه‌سروفاتى چوار به‌رنامه‌ى زووم ئین که‌له‌مانگێک
پێشکش ده‌کرێت بۆ ته‌واوى ستافه‌که‌ناکاته‌پاره‌ى کرینى پێڵاوێکى هه‌ندێ له‌و
بێزەرانەى که‌ئێستا له‌هه‌ندێ که‌ناڵ بۆنه‌ته‌به‌ته‌ڵ شاشه‌و دوو هه‌نگاوه‌یش
له‌کارى ته‌له‌فزیۆنى و رۆژنامه‌نوسى نازانن
له‌کاتی تۆمارکردنی روداوه‌کانی ئه‌م به‌رنامه‌یه
خه‌ڵک تا چه‌ند هاوکارتانه و ئه‌و کێشانه چین که ؟رووبه‌ڕووتان ده‌بنه‌وه
ئێمه تا ئێستاش به‌م خه‌ڵکه دڵسۆزه‌ماوین خۆشبه‌ختانه‌ئێمه‌بۆ ئه‌وان کار
ده‌که‌ین وبۆ ئه‌وانیش شه‌و نخونى ده‌که‌ین تا کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکرێن
سه‌باره‌ت به‌کێشه‌کانیش ئه‌وا خه‌َلکى هه‌ولێر به‌تایبه‌تى و خه‌ڵکى کوردستان باش
ده‌زانن که‌رۆژانه‌چه‌نێ کێشه‌رووبه‌روى ستافى زووم ئین ده‌بێته‌وه‌له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش
ئێمه‌به‌تایبه‌تى من زۆر زۆر دڵ شادم که‌ترسناک ترین کارى رۆژنامه‌نوسیم
هه‌ڵبژاردووه چونکه به‌داخه‌وه هه‌ندێ له‌ئه‌وانه‌ى له‌راکه‌یاندنه‌کان چ
بیستراو ج بینراو کار ده‌که‌ن له‌به‌ر بازرکانى کردن به‌بیشه‌که‌یان و خۆ
ده‌وڵه‌مه‌ند کردن وماستاو کردن نه‌وه‌ک تاقه‌تى ئه‌وه‌یان نیه‌روداوێک روماڵ بکه‌ن
به‌ڵکوو نا‌وێرن له‌و شوێنه‌ش کارى رۆزنامه‌نوسى بکه‌ن که‌من و ستافه‌که‌م زۆر جار
رووى تێده‌که‌ین
له‌کۆتاییدا رزگار کۆچه‌ر چۆن سه‌یری ماڵپه‌ڕی لێزان
نێت ده‌کات؟
ده‌ستان خۆش بێت رۆژانه من بابه‌ته‌کانى لێزان نێت ده‌خوێنمه‌وه هیواى بێشکه‌وتنى
زیاترم بۆ ئێوه شۆخان خان.
ئێمه‌ش به‌ناوی ماڵپه‌ڕی لێزان نێته‌وه
زۆر سپاسی به‌ڕیزتان
ده‌که‌ین بۆ ئه‌م
دیمانه‌یا.
په یامنێر شۆخان به رزنجی
Shoxan@Lezan.Net |