|
نه‌به‌ز موكریانی له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت به لێزان نێت :
ئه‌وه‌ی كه که‌ناڵه كوردیه‌كان
ناتوانن بیكه‌ن به خۆشحاڵیه‌وه لێزان نێت ده‌یكات |
|
|
|
 |
نه‌به‌ز موكریانی له دایه‌كبووی شاری هه‌ولێره، سه‌ره‌تای هونه‌ری
ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ ساڵانی 1988-89 كه له‌دارل فێل (ماڵی هونه‌ر) ده‌ستی
پێكردوه، له‌ساڵی 1991 یه‌كه‌م به‌رهه‌می خۆی به‌كاسێت تۆمار كردوه،
هونه‌رمه‌ند نه‌به‌ز موكریانی ماوه‌ی 11 ساڵه‌ژیان له‌هه‌نده‌ران
له‌وڵاتی نه‌رویژ به‌سه‌ر ده‌بات. له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت به لێزان
نێت له‌باره‌ی چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگ دوا و وەڵامی چەند پرسیارێکی
دایەوە.
*نه‌به‌ز موكریانی ، چۆن شه‌یدای دنیای هونه‌ر و موزیك بووی و كه‌ی
ده‌ست به‌و هونه‌ره‌كرد؟
-سه‌ره‌تا به‌خێرهاتنێكی گه‌رمی ستافی لێزان نێت ده‌كه‌م و هیوای
سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم شۆخان خان. سه‌باره‌ت به‌پرسیاره‌كه‌تان
سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ژیانی هونه‌ری من ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ پۆلی شه‌شی
سه‌ره‌تایی له قۆتابخانه كه ئه‌و كاته‌به‌یانیان پێش ئه‌وه‌ی
مامۆستا بیته پۆل ئێمه‌ده‌ستمان ده‌كرد به‌گۆرانی وتن و
براده‌ره‌كانم زۆر هانیان دام و من ئه‌و كاته‌هه‌ستم به شتێكی زۆر
گه‌ووره‌ده‌كرد له‌ناخی خۆمدا كه‌به‌رده‌وام گه‌رمی ده‌كردم و هانی
ده‌دام و هیوای پێ ده‌به‌خشیم ئه‌ویش ئه‌و هونه‌ره‌بوو كه‌ئێستا ئێوه
ده‌ی بینن و دوای ئه‌وه‌له‌ساڵی 1987 چووم بۆ دارل فه‌ن كه ئه‌و
كاته‌مامۆستا شێرزاد ئه‌نوه‌ر حوزێری له‌وێ به‌ڕووبه‌ر بوو دوای ئه‌وه
له سالی 1991 دوو گۆرانیم به هاوكاری گروپی مۆسیقای پاشای
گه‌وره‌تۆمار كرد و تا ئێستا به‌رده‌وامم.
*زۆرجار ده‌ڵێن ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی له‌هه‌نده‌ران بوون شۆڕشێكیان
له نێو هونه‌ری كوردی به‌رپا كرد، ئه‌مه تا چه‌ند راسته و هونه‌ری
كوردیان به‌ره‌و چ ئاراسته‌یه‌ك برد؟
-به‌راستی هونه‌ر شوێن یان كاتی نییه، هونه‌ر له‌هه‌موو شوێن و
كاتێكدا كاری خۆی ده‌كات، راسته‌تێكه‌لاوییه‌كی جوان له‌نێوان كاری
هونه‌ری هونه‌رمه‌ندانی ده‌ره‌وه‌دا هه‌یه، به‌ڵام هه‌رگیز نابێت بێ
ویژدان بین به‌رامبه‌ر كاری هونه‌ری ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی سه‌رده‌می
شۆره‌ش كه‌به‌هونه‌ره‌كه‌یان شۆره‌شێكی گه‌وره‌یان به‌ر پاكرد. من پێم
باشه‌هه‌موو كات نوێ خوازی له‌هونه‌ر دا بكرێت ئه‌وه‌ش له
هونه‌رمه‌ندانی هه‌نده‌ران ده‌بینرێت و له‌مڕۆدا هونه‌ری كوردی له
ئاستیكی باشدایه‌به‌به‌راورد له‌گه‌ل هونه‌ری دراوسێكان.
*ئه‌گه‌ر باس له ژیانی تایبه‌تیت بكه‌ین، به تایبه‌تیش منداڵیت و
هه‌رزكاری و لاویت چۆن بردۆته‌سه‌ر؟
-به‌داخه‌وه له‌سه‌رده‌می منداڵی ئێمه هیچ نه‌بوو. ته‌نانه‌ت له
نه‌و پۆلی قوتابخانه‌دا ئامێرێكی گه‌رم كردنه‌وه‌نه‌بوو، نه باخچه‌ی
ساوایان و نه یاریاكان، ئێستا پله‌یستێیشن 2 و 3 و چه‌نده‌ها جۆری
یاری نه‌و كۆمپوته‌ر. به‌ڕاستی منداڵانی ئێستا خۆشبه‌ختن، ده‌بێت
به‌وه‌بزانن. له كاتی لاویشدا له‌به‌ر هۆی پابه‌ندبون به‌دابونه‌ریتی
كۆن هیچ خێرمان نه‌دیت، كه‌به‌پێچه‌وانه‌وه‌ئێستا ته‌كه ڵاویێكی زۆر
له قوتابخانه‌و شوێنه‌گشتیه‌كاندا ده‌بیندرێت، هه‌رهه‌ها په‌یوه‌ندی
كردن له‌رێگای ماسه‌نگه‌ر و مایله‌وه‌و هه‌تا دوایی.
*زۆرێك له هونه‌رمه‌ندان گله‌یی له‌مڕۆی هونه‌ری كوردی ده‌كه‌ن،
به‌تایبه‌تیش هونه‌ری موزیك، تۆ وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك هونه‌ری كوردی
له‌چ ئاستێكدا ده‌بین؟
-نا، من پێم وایه‌دۆخه‌كه‌به‌ره‌و باشی ده‌چێت، چونكه‌به‌درێژای مێژوو
گوێگری كورد گوێ به گۆرانی فارسی و عه‌ره‌بی و توركی راهاتبوو،
چونكه‌ئه‌و كات هونه‌ری ئه‌وان له‌هونه‌ری ئێمه پێشكه‌وتوتر بوو
له‌رووی ته‌كنیك و موزكه‌وه، به‌ڵام ئێستا خۆشبه‌ختانه هونه‌ری كوردی
له‌ئاستێكی باش دایه، به‌ڵام باداخه‌وه لایانی به‌رپرسی هونه‌ری
له‌كوردستان له‌وه‌بێ ئاگان. تازه خه‌ریكن به‌سازدانی كۆنسێرت بۆ
گۆرانیبێژانی تورك و فارس و عه‌ره‌ب. ئه‌مه‌ش خیانه‌ت كردنه‌به‌هونه‌ری
كوردی. تا ئێستا كام له‌م وڵاتانه‌هونه‌رمه‌نده‌كی كوردیان بانگه‌ش
كردووه‌و كۆنسێرتیان بۆ كردوه.
جگه له كاری هونه‌ری، به‌چی سه‌رقاڵی و چۆن ژیانی رۆژانه‌ت
ده‌بیته سه‌ر؟
من جگه‌له‌كاری هونه‌ری كاری سه‌رپێیش ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها لێره له
نه‌رویج به‌رپرسی ناوه‌ندی كه‌لتوری كوردیم. به‌ڵام زۆربه‌ی كاته‌كان
هه‌ر به‌هونه‌ر خه‌ریكم، زۆرجاریش خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ده‌بم دوور
به‌دوریش سه‌یری بارودۆخی سیاسی كوردستان ده‌كه‌م.
*چ پڕۆژه‌یه‌كت له ژێر ده‌ستدایه كه ئێستا خه‌ریكییه‌تی یان به
نیازی له‌ئاینده‌دا ئه‌نجامی بده‌یت؟
-پرۆژه‌ی نوێم تۆماركردنی ئه‌لبومێك و چه‌ند ڤیدیۆ كلیپێكه‌كه‌له‌وڵاتی
توركیا خه‌ریكی تۆماركردنم به‌هاوكاری چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی كورد كه
به‌شه‌ك له‌كاره‌كان ته‌واو بووه، به‌م زوانه هه‌مووی ته‌واو دابێت.
*جگه له‌هونه‌ر‌له‌گه‌ڵ هونه‌ری خۆشه‌ویستیدا چۆنی (خۆشه‌ویستی
خودا، دایك و باوك، هاوڕێ و خۆشه‌ویست..)؟
-پرسیارێكی خۆشه، خۆشه‌ویستی ده‌بێت هه‌بێت چونكه ژیان به‌بێ
خۆشه‌ویستی وه‌ك لاشه‌یێكی بێ گیان وایه، مرۆڤ ده‌بێت خۆشه‌ویستی
له‌ناخیدا هه‌بێت، هه‌ر كه‌س گه‌ر خۆشه‌ویستی نه‌بێت هیچی نییه،
خۆشه‌ویستی راسته‌قینه‌پێویستی به‌هونه‌ر كردن نییه، شۆخان خان من هیچ
گومانیشم نییه‌له‌بونی خودا، خۆداشم خۆش ده‌وێت، هاوڕێ راستاقیناكانی
خۆشم به‌قه‌ده‌ر خۆم خۆش ده‌وێت، مرۆڤی هونه‌رمه‌ند ده‌بێت عه‌شق
له‌ناخی داهه‌بێت بۆ به‌رده‌وامی هونه‌ره‌كه‌ی
*چیت هه‌یه بۆ لێزان نێت بیڵێیت؟
- سه‌باره‌ت به لێزان نێت، من ده‌ست خۆشی له ستافی لێزان نێت ده‌كه‌م،
به‌راستی ئه‌وه‌ی كه تیڤییه كوردییاكان ناتوانن بیكه‌ن،
به‌خۆشحاڵییه‌وه لێزان نێت ده‌یكات بۆ خزمه‌ت به‌هونه‌ری كوردی، ستافی
لێزان نێت شایه‌نی زۆر له‌وه زیاترن كه ته‌نها سایته‌كی كوردی
به‌ڕێوه‌ببه‌ن، ده‌ستخۆشی تایبه‌تی له تۆ ده‌كه‌م شۆخان كه له
بواره‌كه‌ی خۆتدا كه‌سه‌كی زۆر ئه‌كتیڤ و سه‌ركه‌وتوویی به‌بێ جیاوازی
كار ده‌كه‌یت
*ئێمه‌ش به‌ناوی ماڵپه‌ڕی لێزان نێت هیوای سه‌ركه‌وتنت بۆ ده‌خوازین.
ئاماده‌کردنی په یامنێر شۆخان به رزنجی
Shoxan@Lezan.Net |
|
|
|
|
|
|
|
|
|
| | |