|
ماڵپه‌ری
لێزان نێت
دیمانه‌یه‌كی كورتی له‌گه‌ڵ
هونه‌رمه‌ندی به
ئه‌زموون محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی
ئه‌نجامدا،
لێزان.نێت
توانی له‌و دیمانه‌یه‌دا چه‌ند باسێكیشاراوه
له‌باره‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده
ئاشكرا بكه‌ین كه
پێشتر له
هیچ
شوێنێك ئاماژه‌ی بۆ نه‌كردووه.
محه‌مه‌د ئه‌ربلی
یه‌كێكه
له
هونه‌رمه‌نده
ناسراوه‌كانی شاری هه‌ولێر كه
توانیویه‌تی خزمه‌تێكی زۆر به
هونه‌ری موزیك و گۆرانی توركمان و كوردی
بكات، ته‌نانه‌ت یه‌كێكه
له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه
ئاوازی به
هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی ناساراو ئیبراهیم تاتلیساس
داوه.
محه‌مه‌د ئه‌ربلی
له‌باره‌ی ئه‌و جۆره
مه‌قامه‌ی كه
كاری له‌سه‌ر ده‌كات گووتی "مه‌قامی بله‌یۆڵداش
یه‌كێكه
له‌و مه‌قامانه‌ی له
جۆری قۆریاتـه
و قۆریاتـه‌كه‌یش له‌جۆری مه‌قامی
به‌یاتـه
و
ه‌وه‌رگیراه، ئه‌وه
من
بۆ خۆم دامهێناوه
و
له‌سه‌ر من حیسابكراوه
هه‌روه‌ها كتێبێكیشی له‌سه‌ر چاپكراوه
به
ناوی
بله‌یۆڵداش".
ئه‌ربلی
له‌باره‌ی ئه‌و گۆرانیانه‌ی ئه‌و كه
له‌لایه‌ن گۆرانیبێژه
لاوه‌كانه‌وه
دووباره
كروانه‌ته‌وه، گووتی "من ته‌نیا له
ئه‌دای میكائیل ڕازی نیم له
گۆرانی كیژه‌كه‌ی كا فرۆش جگه
له‌وه‌یش ئه‌و زۆر مافی منی خواردووه
جگه
له‌وه‌ی هۆنراوه‌ی گۆرانییه‌كه‌ی گۆڕیوه له‌سه‌ر
به‌رگی ئه‌لبوومه‌كه‌یشی ناوی منی بیرچووه
و
نه‌ینووسیوه
ئاواز و هۆنراوه‌ی محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلیه-
من ده‌پرسم ئه‌گه‌ر ئه‌وه
رازی
ده‌بیت به‌و جۆره كارانه".
ئه‌ربیلی
گووتیشی
"هه‌موو دنیا ده‌زانێت من له‌ساڵی 1959
گۆرانیی كیژه‌كه‌ی كافرۆشـم چڕیوه، تۆ ئه‌گه‌ر
بته‌وێت گۆرانی هه‌ر گۆرانیبێژێك بڵێیته‌وه
ده‌بێت مافی ئه‌و پارێزراو بێت به‌وه‌ی ناوی بنووسرێت
له‌سه‌ر ئه‌لبوومه‌كه
له‌لایه‌كی دیكه‌وه
گۆرانی یه‌ڵا شوفێرـیشم هه‌ر له‌و ساڵه‌دا تۆمارم كرد
كه‌چی هێندێك كه‌سی كه
نه
حه‌یا ده‌كه‌ن، نه
شه‌رمیش
ده‌كه‌ن ئه‌و گۆرانییه
ده‌كه‌نه
گۆرانی حه‌سه‌ن زیره‌ك من رێزی تایبه‌تم بۆ
حه‌سه‌ن زیره‌ك هه‌یه، گۆرانیبێژێكی به‌توانا و باش
بوو، به‌ڵام ماده‌ی منی گوتووه
خۆ
عه‌یب نییه
ئیدی بۆچی ئه‌و گۆرانییه
ده‌كه‌ن به
موڵكی ئه‌و، من ئه‌و شتانه‌م پێ
ناخۆشه
و
نیگه‌رانم ده‌كات".
ئه‌ربلی
ئاماژه‌ی به‌وشكرد " ده‌مه‌وێت هه‌مو خه‌ڵك بزانێت من
له‌ساڵی 1944 ه‌وه
گۆرانیی ده‌ڵێم و ئه‌و كاته‌ی من سروودم بۆ كورد
و كوردستان ده‌چڕی، هیچ گۆرانیبێژێك سروودی بۆ
كورد و كوردستان نه‌چڕیوه
و
شانازیشی پێوه
ده‌كه‌م، به‌ڵام هێندێك كه‌س به
پێی
په‌تی به
ناو
كه‌وتوون و ده‌یانه‌وێت مێژووی
هونه‌ری
كوردی
بشێوێنن، ئه‌وه‌ی من ده‌یڵێم راستییه
و
هیچ چه‌وتییه‌كی تێدا نییه".به‌ناوی
ماڵپه‌ڕی لێزان نێت هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ هونه‌رمه‌ندی
به‌ئه‌زموون محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی ده‌خوازین
ئاماده‌کردنی په یامنێر شۆخان به رزنجی
Shoxan@Lezan.Net
|