|
مه‌روێ
مانای چی؟.

. کاتێک دایکم و باوکم و براکه‌م له سلێمانی بوون،
شه‌ر بوو له نێوان کورد و حوکمه‌تی سه‌ددام. له‌وکاته‌دا خێزانه‌که‌م
ده‌یانویست بێنه ده‌ره‌وه‌ی وڵآت بۆیه چوون بۆ لادێیه‌ک به ناوی
دێرێ له کوردستانی باشور و ماوه‌یه‌ک له‌وێ مانه‌وه، له دواییدا
چوونه لادێیه‌کی تر به ناوی مه‌روێ له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات. کاتێک
که هاتن بۆ وڵآتی سوید و ئه‌و مێژووه‌یان له پشته‌وه بوو، بۆیه که
منداڵی یه‌که‌میان بوو ناویان نا دێرێ که خوشکه گه‌وره‌که‌مه و منیش
به دوای دێرێ و ناوم نرا مه‌روێ.
-
بۆچی گۆرانی شیرینێت هه‌ڵبژارد که ئه‌تزانی گۆرانیه‌که له‌لایه‌ن
پیاوه‌وه بۆ کچێک وتراوه؟

. بۆیه ئه‌م گۆرانیه‌م هه‌ڵبژارد، چونکه
گۆرانییه‌که له دڵی هه‌مووماندایه و من له منداڵییه‌وه حه‌زم له‌م
گۆرانییه بووه و گوێم لێگرتووه. دوای ئه‌وه‌ی پرسم به کاک که‌مال
کرد که به نیازم کاریکی له‌و شێه‌وه‌یه بکه‌م، ده‌ست خۆشی لێکردم و
پشتگیری کردم که کارێکی جوان ده‌ر ئه‌چێت.
-
چی به‌و که‌سانه ئه‌ڵێیت که پێیان وایه ئه‌م گۆرانیه بۆ کچ نابێت
یان تێکدراوه؟
. ئه‌و که‌سانه ئازادن و ئه‌وه ڕای خۆیانه. من
کچێکم بیست و یه‌ک ساڵه له سوێد ئه‌ژیم و گه‌وره بووم و له ساڵی
دووهه‌زار و ده ئه‌ژیم. به لای من ئاساییه که ئه‌م گۆرانییه بڵیم
بۆ کوڕێک. من گۆرانییه‌که‌م گوتووه‌ته‌وه نه‌ک گۆرانی خۆم بێت.
ئه‌گه‌ر هه‌ندێک وشه‌ی ناو گۆرانییه‌که‌م بگۆڕیبایه ئه‌وه ده‌ستکاری
گۆرانییه‌که‌م ئه‌کرد وه من حه‌زم کرد گۆرانییه‌که بڵێمه‌وه نه‌ک
ده‌ستکاری بکه‌م.
-
مه‌روێ ئه‌یه‌وێت ببێت به چی؟
. ئه‌مه‌وێت خۆم بم. کچێک که خه‌ونی زۆره بێ
ئه‌وه‌ی ڕاستی بیربچێته‌وه. حه‌ز ئه‌که‌م هه‌میشه گۆرانی بڵێم و
یارمه‌تی لاوانی تر بده‌م بێنه ناو ئه‌م بواره‌وه.

-
مه‌روێ ئه‌یه‌وێت له کێ بچێت؟
کاتێک باسی گۆرانیبێژ و گۆرانیوتن ئه‌که‌ین مایکڵ
جا‌کسۆن یه‌که‌م فاڤوریتی منه، به‌ڵام حه‌ز ناکه‌م له هیج
گۆرانیبێژێکی تر بچم. به‌ڵکو ئه‌مه‌وێت له‌وه بچم که له کاره‌کانمدا
پێی ده‌ر ئه‌که‌وم.
-
کێ یارمه‌تیده‌ری مه‌روێ بووه تا گه‌یشته ئه‌م ڕۆژه که ڤیدیۆ
موزیکی خۆت هه‌بێت؟
دایکم یارمه‌تیده‌ری سه‌ره‌کیم بووه و پشتگیری
ته‌واوی کردووم. خوشکه‌که‌م هه‌روه‌ها زۆر یارمه‌تیده‌رم بووه . خاڵم
له سلێمانی هه‌میشه چاوه‌ڕێی ئه‌م ڕۆژه‌ی کردووه کاری من ببینێت. من
هه‌موویانم خۆش ئه‌و‌ێت وه‌ک یه‌ک.
-
که‌سی تر له خێزانه‌که‌ت حه‌ز به گۆرانیوتن ئه‌کات؟
. خوشکه‌که‌شم هه‌ندیک جار گۆرانی ئه‌ڵێت. ئیمه
به یه‌که‌وه هه‌میشه گۆرانیمان ده‌گووت که منداڵ بووین.
-
که‌ی بوو جاری کۆتایی له کوردستان بوویت؟
. له ساڵی دوو هه‌زار و یه‌که‌وه نه‌چومه‌ته‌وه
بۆ سلێمانی، به‌ڵام زۆر تامه‌زرۆی ئه‌وه‌م بگه‌ڕێمه‌وه .
-
تاتوویه‌ک له سه‌ر پشتت ئه‌بینرێت، ئه‌توانین بزانین چی نوسراوه؟
. به‌ڵێ .. نووسراوه ( دایکی شیرینم، چه‌ند
خۆشه‌ویستیت، بۆ ژیانی من چه‌نده پێویستیت )
-
لای کێ ئه‌م گۆرانییه دروست کراوه؟
. موزیک له‌لایه‌ن ئۆکه زئێدێن و هه‌ر له ستۆدیۆی
ئه‌ویش تۆمارم کردووه. میکسی کۆتایی له لایه‌ن گێنس ڤێلا کراوه.
-
پڕۆژه‌ی داهاتووت چیه؟
. تا ئێستا نازانم پرۆژه‌ی داهاتووم چی ئه‌بێت. با
هه‌موومان چاوه‌ڕوان بین ..
. ئاماده‌ییت تێدایه که له داهاتوودا له‌گه‌ڵ
به‌رهه‌مهێنه‌ری کورد کار بکه‌یت؟
. به خۆشحاڵییه‌وه .. به‌ڵام ئه‌بێت بزانم له
داهاتوو چی ئه‌بێت. جارێ ئه‌مه‌وێت خۆم بدۆزمه‌وه.
. سوپاست ئه‌که‌م که ڕێت پیدام ئه‌م دیمانه‌یه
ساز بکه‌ین .
. سوپاس بۆ تۆش کاک ڕێبین .. زه‌همه‌تت کێشا
له‌گه‌ڵم و سوپاس بۆ ماڵپه‌ڕی لیزان،نێت

ئاماده‌کردنی دیمانه/ ڕێبین ڕزگار .. نه‌رویژ
Rebin-kurd@hotmail.com
|