ماز سورچی: هیوادارم
له داهاتوو لێزان.نێت ببێته ماگازینێکی ههره پێشکهوتوی کوردی |
ماز سورچی لاوێکی کورده و خهڵکی شارۆچکهی "بجیل"ی سهر بهشاری
ئاکرێیه لهههرێمی
کوردستان، حاشا ههڵنهگره <گهر بڵێین "بجیل"
یهکێکهلهشاردێیهههره جوان و خۆشهکانی سهر بهشارۆچکهی ئاکرێ و
تهنانهت کوردستانیش، کهچهندین هاوینهههواری خۆشی لهخۆگرتووه،
بهڵام ئهو شارهکهی خۆی بهجێ دێڵێت و روو لهههندهران دهکات و
لهوڵاتی نهرویژ نیشتهجێ دهبێت. ئهو جگهلهوهی درێژهی
بهخوێندنی خۆی داوهو ئێستا لهقۆناغی دووهمی زانکۆیه، لهههمان
کاتدا لهدنیای کۆمپیوتهر و تهکنهلۆژیادا خۆی بهدوور نهگرتووه،
لێزان نێت بهردهوام ههوڵ دهدات ئهو لاوهبهتواناو
لێهاتووانهبناسێنێت و هانی لاوهکانی دیکهی کورد بدات لهههندهران،
کهوهکو ئهوان بتوانن سهری .میللهتهکهیان لهدهرهوهبهرز
بکهن
شۆخان :
چی وای لێکردی کوردستان بهجێبێڵیت و روو لهههندهران بکهیت و
لهوڵاتی نهرویژ نیشتهجێ
بیت؟
ماز:
بهجێهێشتنی من لهکوردستان بهدهستی من نهبوو، من ههر مناڵ بوم
لهگهڵ ماڵهوهمان هاتنهههندهرانهوهو منیش وهکو منداڵێک
کهبهخهیاڵی باسی ههندهرانیان دهکردو زۆر شتی سهیریان باس دهکرد
کهوهکو ئاواتێکی لێهاتبو کهپێم خۆش بو بێم بۆ ههندهران. ئهوهی
ڕاستی بڵێم، ههندهران خۆشه، بهڵام من ههر کوردستانم پێ خۆشه، و
چاوهڕێی تهواوکردنی .خوێندنم دهکهم، ههر تهواو بم بهتهمام
بهیهکجاری بگهڕێمهوهبۆ کوردستان
شۆخان:
کهمن ئهو لاوهکوردانهی که روو دهکهنه ههندهران و دهتوانن
درێژه به خوێندنیان بدهن، تۆ وهک لاوێکی کورد چۆن توانیت
بهردهوامی بهخوێندنت بدهیت؟
ماز:
من حهزێکی گهورهم ههیهبۆ خوێندن و خویندنهوه، و بهپشتگیری
ماڵهوهمان بهتایبهتی دایک و باوکم کهزۆر هانم دهدهن و پشتگیریم
دهکهن کهمن بخوێنم و ههرچی پێویستم بوبێت بهئاسانی بۆمیان دابین
کردوه. سیستهمی خوێندن لیرهزۆر لهگهڵ کوردستان جیاوازی ههیهو
بهڕاستی تا فێربونی زمان بهباشی خویندن تهواوکردن ئاسان نیه. من
ئاواتم فیربونی .زمانهکانی تری جیهانه، زۆر حهزم لهزمانی ئیسپانیه
شۆخان:
ئێستا لهبواری زانستی سیاسی لهوڵاتی نهرویژ دهخوێنیت، دوای
تهواوکردنی خوێندن بهنیازی درێژهی پێ بدهیت و دواتر
بگهریتهوهکوردستان بۆ خزمهتکردنی میللهتهکهت؟
ماز:
ههروهکو لهوڵامهکهم لهپرسیارێکی سهرهوهئاماژهم بهوهکرد
کهمن بهنیازم بگهڕێمهوهبۆ کوردستان بهشێوهیهکی یهکجاری.
دهمهویت خزمهت بهگهلهکهم بکهم، ههر چهندهخزمهتهکهم
کهمیش بێت، بهڵام ههر دهتوانم کاریگهری خۆم ههبێت.
چونکهکوردستان پیویستی بهههرگهنجێکی کورد ههیه، کهخوێندنی باڵای
تهواوکردبێت یان نا. کوردستان بهئێمهوهدهبێتهوڵات. و کهئێستا
دهبینین کوردستان ئاوهدانهو زیاتریش ههر بهرهو ئاوهدانتر دهچێت،
بۆیهئێمهههتاکهی .لهههندهران دهبین؟ لهکۆتاییهکهی ههر
دهگهڕێینهوهبۆ وڵاتهکهمان و لهوی ژیان بهسهر ببهین
شۆخان:
جگه له خوێندن لهبوار زانستی سیاسی، ئاگادارین کهدهستێکی باڵات
ههیهلهبواری کۆمیپوتهر و دانانی بهرنامهو ویندۆز؟
ماز:
من یهکێک لهحهزه ههره گهورهکانم گونجان و فێربونهلهگهڵ
زانستی ئێستا، زانستی کۆمپیوتهر، و زۆر حهز دهکهم کهههر
نویکاریهک ههبێت من لهگهڵی بچم. ڕاستی لهیهکهم ڕۆژ
کهئێمههاتینهوڵاتی نهڕویژ باوکم کۆمپیوتهرێکی ههبوو، من هیچم لێی
نهدهزانی، ئهوهی دهمزانی یاری بۆ کهدهمکرد. بهڵام دوای
گهیشتنم بهجیهانی بێ سنووری ئینتهرنێتهوه، و ئهو .پرسیارانهی
کهههردهم دهمکردن، ئهوهچۆن دروستکراوه، ئهوهچۆن دهکرێت، چ
پرۆگرامێک بهکارهێندراوهو هتد
لیره له شارهزابون و زانینی کۆمپیوتهر زمانی ئینگلیزی زۆر
کاریگهری ههیه، چونکهکهزمانی ئینگلیزی بزانی و زۆر لهئامێری
گهڕان لهئینتهرنێتدا ههن بۆ نمونهگوگڵ و بین و ئامێری گهڕانی
یاهوو. لهڕیگهی گهڕانهوهههموو شتێکت دهستدهکهوێت و زانیاری
زیاتر کۆدهکهیهوه، چۆنکهفێربون ئهوهایهبهشداریکردن و
بڵاوکردنهوهی ئهوهی دهزانی لهگهڵ .برادهر و خهڵکانی تر
لهیانهو مهکۆیهکانی ئینتهرنیت کهمهکۆی زانستی و مهکۆی بیر و
پێسهوهبردن
من ئێستا خهریکم کهپرۆگرامهههرهگرنگهکان دهکهمهکوردی،
لهوانهدهستمکرد بهکوردی کردنی پرۆگرامێکی گواستنهوهی فایلهکان
لهکۆمپیوتهرهوهبۆ ناو ڕاژهی ماڵپهڕ. ئهو پرۆگرامهبهناوی
SmartFTP یهو یارمهتی ههر کوردێک دهدات بۆ زیاتر دروستکردنی
ماڵپهڕ، چونکهزۆر پرۆگرام ههیهکهداوای بهکوردی کردنی لێ دهکهی،
ئهوهدهڵێن کورد بهکارهێنهری .وای ئینتهرنیتی نیه ههتا
پرۆگرامهکهبهکوردی بکریت، و داوا دهکهن لهکاتێکی تر ئهو
کارهبهڕێوهبچێت
لهکارهههرهنوێیهکانم ئهوهیه، بهکوردی کردنی ویندۆوس 7
کههێشتا نهکهوتۆتهناو بازارهوهبۆ فرۆشتن. چونکهبهلای
.منهوهویندۆوس لهههر پرۆگرامێکی تر گرنگترهو زیاتر بایهخ و
پێشکهوتن بهزمانی کوردی دهبهستێتهوه
ههروهها لێرهوهگلهیی زۆرم لهحکومهتی ههرێمی کوردستان
ههیهکهههوڵی نهداوهویندۆوس بهکوردی بکرێت و کهپهیوهندیمان
پێوهکردن زۆر لهخۆبایی بوون لهوهڵامدانهوه، و گلهیی تریشم
ههیهکهدهستوری نوێی ههرێمی کوردستان مۆدهرن نیهتا ئهو
ڕادهیهکهتاجرهکانی هێنانی مۆبایل، کۆمپیوتهر و ئامیرهکانی تر
مهجبور بکات کهئهو ئامێرانهی دێنهناو ههرێمی کوردستانهوهزمانی
کوردیان تێدا بێت، ئهگهر نا ئهوهکهس نهتوانێت کۆمپیوتهر بهێنیت
و یان مۆبایل بهێنیت ئهگهر زمانی کوردی تێدا نهبێت،
ئهوهلێرهوهشهریکهکان خۆیان بایهخ بهزمانی کوردی دهدهن و
دهبێتههۆ بۆ بهجیهان ناساندنی زمانی کوردی. من
بهههزرهتمهکهپرۆگرامیک دابگرم و کاری تێدا بکهم، پرۆگرامێکی
مایکرۆسۆفت کهزمانی کوردی تێدا بێت.
لهبهر ئهوهی دهڵێم، کهئێستا ویندۆوس و مۆبایل و پرۆگرام بهکوردی
ناهێنهناو ههرێمی کوردستانهوهئهوهیهکهدهستوری ههرێم دهبێت
یاسایهکی تایبهتی ههبێت بهتیجارهتی ئێلیکترۆنیات لهوانهمۆبایل و
ویندۆوس، ههر بهرههمێک بۆ تیجارهت لهکوردستان پێویستهزمانی کوردی
تیدا بێت یان پشتگیری زمانی کوردی بکات.
شۆخان:
کارکردنت لهم دوو بواره، بهحهزی تۆ بووه، یان بهرێکهوت بووه؟
ماز:
کارکردنم لهبواری کۆمپیوتهر و دروستکردنی ماڵپهڕهوهبهحهزی من
بووه، دهمهوێت خزمهت بهگهلهکهم بکهم و خۆشم زیاتر فیر ببم.
شۆخان:
ئهگهر لهکوردستان بووایه، دهتوانی بهم شێوهیهخۆت پێ بگهیێنیت؟
ماژ:
ئهگهر من لهکوردستان بوام، ئهوهحاڵم حاڵی گهنجهکانی تری
کوردستان دهبو، من پێم خۆشهکهسی گونجاو لهشوێنی گونجاو بیت
لهکوردستان. من زۆرم پی خۆش دهبوو کهمن لهکوردستان بوام و دهستم
لهئینتهرنیت و فێربون ئهوها ههبوایه. لهکوردستان ههندێک کێشهی
ڕێگر ههیهلهوانهئینتهرنێتی زۆر لاواز کهڕێگهنادات بهفێربوونی
خێرا لهئینتهرنێت، و ئهوهی تر ههر وهکو باسم کرد نهبونی
یاسایهکهکهههر کۆمپانیا یان تاجر ناچار بکات یان بهرههمهکانیان
نههێنن بۆ کوردستان یان زمانی کوردی تێدا بێت، ئهوهش تهنیا
بهپهڕلهمان دهکرێت. و بهنیازم ئهم تێبینیهبنیرم بۆ پهڕلهمانی
کوردستان لیستی کوردستان و لیستی گۆڕان بۆ ئهوهی یاسایهکی تایبهت و
گونجاو دابنرێت، من زۆر دڵنیام کهداهاتووی زمانی کوردی .ڕوناک دهکات،
و ئهگهر پهڕلهمان ئهو یاسایهی نهکرد، ئهوا دیارهخزمهتی زمانی
کوردی ناکهن
:شۆخان
دهڵێن شاری ئاکرێ و دهوروبهری هاوینههاواری خۆشی تێدایه،
بهپهرۆش نیت بۆ ئهم شوێنانه، لهوانهش (سیپه، گهلی زنته و
گربیش و..)؟
ماز:
ئاکرێ نهک بۆ ئهوهی شارهکهمهمن مهحتی بکهم، بهڵام بهڕاستی
شارێکی زۆر خۆشه، هاوینهههواری زۆری تێدایه، دهشتی
لێیهلهدهوروبهری، چیای لێه، ئاوی زۆره، و شارێکی زۆر کۆنه. من
بهڕاستی خۆزگهمهههر ئێستا لهئاکرێ بوامهو دڵنیام کهپهشیمان
نهدهبوم کهلهوێ بوام. بهتایبهتی کهلهسیپهی بجیل و ئاکرێ بوام.
ئینشا اللهلههاوین دهچمهکوردستان. و وێنهی ئهو ههموو
شوێنانهتان پێشکێش دهکهم کهمیوانهکانتان ببین کهوهکو
بهههشته، ئهوهبهڵێنێکهلهمنهوهبۆ ئێوه.
شۆخان:
چی دهڵێت له بارهی لێزان نێتهوه؟
ماز:
من دهستخۆشی له تۆ دهکهم، شۆخان خان و سوپاسی لێزان.نێت دهکهم بۆ
ئهم فرهسهته و هیوادارم ههر پێشکهوتو بێت . .هیوادارم له
داهاتوو لێزان.نێت ببێته ماگازینێکی ههره پێشکهوتوی کوردی. و بۆ
یارمهتی من ئامادهم بهههر شێوهیهکهوه
شۆخان:
بهناوی ماڵپهڕی لێزان نێت هیوای سهرکهوتنت بۆ دهخوازین
په یامنێر شۆخان به رزنجی
Shoxan@Lezan.Net