|
(هێمن
حامید)
وەک هونەرمەندێکی خاوەن ئەزموون
و وەک کەسێکی دیارتوانیویەتی بە شێوازێکی جوان کار بۆ
دنیای هونه‌ری
کوردی بکات لە میانەی دیمانەیەکدا بۆ ماڵپەری (لێزان نێت) بەم
شێوەیە هاتە ئاخاوتن و وەڵامی چەند پرسیارێکی دایەوە.
*هونه‌رمه‌ند
هێمن به‌ر له‌وه‌ی بچینه‌ناو دنیای هونه‌ری، ده‌كرێت كه‌مێك باس
له‌منداڵیت بكه‌یت تا پێش ئه‌وه‌ی بێیته ناو دنیای هونه‌ر؟
من
لە ساڵى 1973 لە هەڵەبجە لە دایک بووم خوێندنى سەرەتایم لەوێ تەواو
کردووە پاشان بەهۆى شۆڕش و سیاسەتەوە دەستم لەخوێندن هەڵگرت، ڕومانکردە
شاخە ئازادکراوەکان و بومە پێشمەرگە، لەڕاپەڕینەکەى ساڵى 1991دا کەم
ئەندام بووم و هەردوو چاوم لەدەستدا، پاشان سەفەرم کرد بۆ ئەوروپا
بەمەبەستى چارەسەرکردنم، هەرلەئەوروپا مامەوە دەستم بەخوێندن کرد
توانیم ئامادەی تەواو بکەم، بۆ ئەوەى هەمیشە لەخزمەتى میللەتەکەمدا بم
توانیم داهێنەرى پیتى زبربم بۆ نابینایانى کوردستان ئێستاش لەوڵاتى
سوید دەژیم لەشارى ئۆپسالەیە.
*چۆن
بوو دنیای موزیكت هه‌ڵبژارد، توانیوته‌ئه‌و حه‌زانه‌ت له‌رێگه‌ی ئه‌و
هونه‌ره‌بێنیته‌دی وه‌كو گه‌نجێك؟
هونەر
جگەلەوەى کە خولیایەکى مناڵیم بوو پێش کەم ئەندامیم پێشمەرگە بووم
خزمەتى میللەتەکەمم ئەکرد ئێستاش هونەر بەبەشێک لەخزمەتى ئەزانمن لە
هەمانکاتدا موعاناتەکانى خۆمیشى پێ دەردەبڕم.
*ده‌كرێت
رای تۆ سه‌باره‌ت به‌ستایلی بیانی وه‌ربگرین، ئایا ده‌كرێت یا
پێویسته‌هه‌ر میلله‌تێك ستایلی موزیكی میلله‌تانی دیكه‌بێننه‌نێو
هونه‌ری میلله‌تی خۆیانه‌وه‌ده‌كرێت كورد به‌نموونه‌بێنینه‌وه‌كه‌ئێستا
به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ئه‌مه‌له‌لایه‌ن
هونه‌رمه‌نده‌كورده‌كانه‌وه‌ده‌بینرێت؟
بەڵێ
تاڕادەیەک
من پێم
باشە سوود وەربگیرێ لەکەلتورو میوزیکى هەموو نەتەوەکان بۆ دەوڵەمەند
کردنى کلتور و میوزیکى کوردى، بەڵام لەگەڵ ئەوەدا نیم بەشێوەیەکى کۆپى
بیخەینە ناو کلتور و میوزیکى کوردیەوە
وەمن پێم
وایە ستایلى ئەمڕۆى کوردیمان تاڕادەیەک چەواشەکارى پێوەدیارە، هۆکارى
ئەوە یە کەبێهەست نەکردن بە بەرپرسیارێتى.
*چه‌ند
به‌رهه‌می كلیپكراوت هه‌یه‌و به‌نیاز نیت ئه‌لبوومێك بڵاو بكه‌یته‌وه؟
من
لەساڵى 2001 دا یەکەمین ئەلبومم بڵاوکردەوە بەناوى ئەوینى شارەزوور کە
پێک هاتبوو لە6 تراک هەرلەو ئەلبومەدا سێ کلیپم کردووە وە دواى چەند
ساڵێک دوو گۆرانى ترم تۆمارکردووە بەناوى (ئاخ ئامان) کە گۆرانى
فۆلکلۆرى شارەزوورە من بەشێوازێکى تازەوە کارم بۆکرد، گۆرانى دووەم
بەناوى (هەنگوینە کچ) کە دواین گۆرانیمە وەتائێستا چوار 4 کلیپم
کردووە.
*ئایه‌سودت
له‌گۆرانی فۆلکلۆری کوردی وه‌رگرتووه؟
بێگومان
من لەگۆرانى و میوزیکى فۆللکۆرى کوردی‌دا سوودم وەرگرتوە وە
لەئەلبومەکەمدا دیارە کەچەندین کارى فۆلکلۆرم زیندوکردوەتەوە بە
ستایلێکى نوێ.
*با
بێینه‌سه‌ر دوایین كار‌و پرِژه‌ی هونه‌ری خۆت، ئێستا خه‌ریكی چیت؟
من ئێستا
گۆرانیەکم بەناوى هەنگوینە کچ تۆمارکردووە کە کارى تۆمارکردنم لەسوید
بۆ کردووە لەستۆدیۆ میران میرانى کە ئاوازى خۆمە دابەشکردنى میوزیک لە
بەڕێز هونەرمەند میران میرانى بۆکراوە بەهاوکارى هونەرمەندان کارزان و
شێرزاد ئێستاش لەهەوڵى ئەوەدام کەکلیپێکى جوانى بۆ بکەم.
*هونه‌ر
چی به‌هونه‌رمه‌ند هێمن به‌خشیوه‌و چی لێ سه‌ندووه‌ته‌وه؟
هونەر
خۆشەویستى بەمن بەخشیوە تاڕادەیەکیش ناساندومى ئەوەى کەلێى
سەندوومەتەوە ئازادییە وەک پێویست ناتوانم لەشوێنە گشتیەکاندا کات
بەسەربەرم.
*جگه‌له‌كاری
هونه‌ری، به‌چی سه‌رقاڵی و چۆن ژیانی رۆژانه‌ت ده‌بیته‌سه‌ر؟
زیاتر
لەکارى هونەریمدا خەریکم کاتەکانى تریشم بۆ بەسەرکردنەوەى هاوڕێ و
خزمانم.
*وه‌كو
لاوێك كه‌له‌هه‌رنده‌ران ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌یت، ئامۆژگاریت بۆ ئه‌و
گه‌نجه‌كوردانه‌چییه‌كه‌له‌هه‌نده‌ران ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن؟
ئامۆژگارى من بۆ گەنجانى هەندەران ئەوەیە بخوێنن بڕوانامەى گەورە
بەدەست بهێنن بۆ خزمەتکردنى میللەتەکەمان.
*له‌باره‌ی
لێزان نێته‌وه‌چی ده‌ڵێت؟
لەکۆتاییدا دەست خۆشى لەماڵپەرى لێزان نێت دەکەم بۆ ئەم دیمانەیە کە
لەگەڵم سازیدا وە دەستخۆشى لەخاتوو شۆخان بەزرنجى دەکەم بۆ ئەو ئەرکەى
کە پێى هەستاوە، هیوادارم هەرسەرکەوتووبن و کارى جوانتر پێشکەش بکەن.
ئێمه‌ش به‌ناوی ماڵپه‌ڕی لێزان نێته‌وه زۆر سپاسی به‌ڕیزتان ده‌که‌ین
بۆ ئه‌م لێدوانانه‌تان
ئاماده‌کردن
په یامنێر شۆخان به
رزنجی
Shoxan@Lezan.Net |