|

ده‌شنێ موراد رونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌داته ئاژانسی
په‌یامنێر
ده‌شنێ
موراد له لێدوانێكی تایبه‌تدا راگه‌یاند "من قه‌رزاری
هیچ كه‌سێك نیم و كێشه‌م له‌گه‌ڵ كه‌سدا نه‌بووه،
ئه‌مرِۆش ده‌گه‌رِێمه‌وه ده‌ره‌وه‌ی وڵات".
له‌م باره‌یه‌وه كچه بێژه‌ری به‌رنامه‌ی "بێ كۆنترۆل"
له كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی له لێدوانێكی
تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گوتی "دوای ئه‌وه‌ی
دوێنێ له رێگه‌ی میدیاكانه‌وه هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی
من به شێوه‌یه‌كی چاوارِوان نه‌كراو بڵاوكرایه‌وه،
بۆیه من به‌پێویستی ده‌زانم له‌م سۆنگه‌یه‌وه ئه‌و
كێشه‌یه‌ی بۆمن هاته پێش روونی بكه‌مه‌وه، من بۆ
به‌رنامه‌ی بێ كۆنترۆل چه‌ند ده‌سته جلێكم داوا كرد
له كوردستان تیڤی، ئه‌وانیش منیان نارد بۆ لای
به‌رگدرووێك بۆ ئه‌وه‌ی جله‌كانم له‌وێدا بدرووم،
به‌ڵام له‌دوایی دا به‌هۆی به‌هه‌ڵه لێك تێگه‌یشتن
له‌نێوان ستافكارانی كوردستان تیڤی كه‌سه
به‌رگدرووه‌كه له نێو فرۆكه‌خانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی
هه‌ولێر ئه‌و كێشه‌یه‌م تووش بوو".
هه‌روه‌ها ناوبراو گوتیشی "دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن
پۆلیسه‌وه بانگ كرام و منیان برد بۆ بنكه‌یه‌كی پۆلیس
له شاری هه‌ولێر، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی زۆر نه‌شیاو و
توند له‌لایه‌ن پۆلیس و به‌رپرسی بنكه‌كه
هه‌ڵسوكه‌وتم له‌گه‌ڵدا كرا كه نه‌ده‌بوو وابوایه،
چونكه به‌ر له‌وه‌ی بزانن من چیم كردووه و
لێكۆلینه‌وه‌م له‌گه‌ڵدا بكه‌ن چۆن ده‌بێ ئاوا
مامه‌ڵه بكه‌ن له گه‌ڵ خه‌ڵك، وای لێهات ناچار بووم
ده‌ست بكه‌م به‌گریان، له‌دوایی دا ئه‌وانیش هاتنه
سه‌رخۆیان تارادیه‌ك، ئینجا گوتیان ئێمه رێزمان بۆت
هه‌یه، به‌ڵام كار به‌یاسا ده‌كه‌ین".
ده‌شنێ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد ئه‌و كێشه‌یه به
كاتێكی خێرا چاره‌سه‌ری بۆ كرا‌و رایگه‌یاند "ئه‌و
كێشه‌یه ته‌نها به لێك نه‌گه‌یشتنێك دروست بوو،
به‌هه‌ڵه ئه‌و شته رووی دا، به‌هه‌رحاڵ من نه‌قه‌رزم
كردووه و نه‌قه‌رزاری كه‌سیشم نه‌پێویستم پێیه‌تی
چونكه من موچه‌ی خۆم هه‌یه و به زیاده‌وه به‌شم
ده‌كات".
ده‌شنێ موردای كچه بێژه‌ری به‌رنامه‌ی بێ كۆنترۆڵ
له‌كۆتایی دا گوتی "ئه‌مرِۆ هه‌ینی له‌رێگه‌ی
فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌گه‌رِێمه‌وه
وڵاتی هۆڵه‌ندا، له‌رێگه‌ی ئاژانسی په‌یامنێره‌وه
رایده‌گه‌ینم له ئاینده‌دا كاری باشتر جوانتر
پێشكه‌شی بینه‌رانی كورد ده‌كه‌م، له هاتنه‌وه‌ی ئه‌م
جاره‌مدا بۆ كوردستان به شتێكی چاوه‌رِوان نه‌كراو
دێمه‌وه به‌رچاوی بینه‌ری كوردستان له ناوه و
ده‌ره‌وه‌ی وڵات". |