دیمانه‌ لینک هۆنراوه‌ڤیدێۆ کلیپگۆرانی کوردیسه‌ره‌تا
 

A : B : C :D : E :F : G : H : I : J : K : L : M : N :O : P: Q : R : S : T : U :V : W : X : Y : Z

تاما ڵ پێویستی بێت به مزگه وت حه رامه نامه یه کی کراوه بۆ چۆپی فه تاح

کاتێک بیستم چۆپی خانی گۆرانی بێژ کۆنسێرتی کرد بۆ مناڵه ئاواره عه ره به کان ، سه رم سورما به چاوه کانم باوه رم نه ئه کرد ئه وه ی ئه یخوێنمه وه ڕاست بێت ،هه رچۆنێک بێت ئه مویست خۆم له م ڕاستییه دوور بخه مه وه به ڵام هه ندێ جار ڕاستییه کان به پێچه وانه ی خواستی مرۆڤه کانه وه ن و ئازار به خش زیاتر له وه ی چێژ بده ن.

پیم خۆش نی یه من له باره ی هونه رمه دێکه وه بنوسم به ڵام ناتوانم له ئاستی شتێک بێده نگبم ،حه ز ئه که م له چۆپی خان بپرسم ئه و کاتێک نان ئه خوات پێش ئه وه ی پارو قوت بدات ئه ی جوێت ؟ یان ئه پرسم کاتێک پێشنیارێکی بۆ دێت بۆ گێرانی کۆنسێرت یان ئاهه نگ پرس به که سانی شاره زای نزیکی خۆی ئه کات ؟ یان به کاک (احسان)ی باوکی به رێزیان ئه ڵێت چونکه ئه و ساڵانێکه ئاواره و راکردووی ده ستی سیاسه تی به عسیه عه ره به کانه ئه و باش ئه زانێت به عسییه کان چی جۆره کۆنسێترێکیان بۆ کورد ساز ئه کرد .

دووباره ئه پرسم و ئه ڵێم چۆپی که بریارت دا کۆنسێرت بۆ مناڵه عه ره به کان بکه ی پێشتر بیست بووت که (کازم ساهر ،نازم خه زالی، هه یسه م یوسف،ڕه زا عه بدوڵا) هه ر یه که و چه ند کۆنسێرتیان بۆ مناڵانی هه ڵه بجه و ئه نفال کردووه؟

ئه مه وێت ئه بڵێم که من که سێکی نه ژاد په رست نیم و باوه رم با کرانه وه ی جیهان و فره نه ته وه ی هه یه به ڵام کورد جوانی ووتوه که ئه ڵێت (تا ماڵ پێویستی بێت به مزگه وت حه رامه

چۆپی له جیاتی ئه وه ی زیاتر له خزمه تی فه رهه نگ و کلتوری نه ته وه که ی دابێت ئێستا له هه وڵی کۆکردنه وه ی پاره دایه به وه ی ئه بێته سه فیری ئاسیا سێڵ وکۆنسێرت بۆ به چکه عه ره به کان ئه کات بۆ ئه وا نه ی که تا ئێستاش به سه ر زمانیاندا نایه بڵین کوردستان ئه ڵێن( شمال عزیز

له کۆتایدا ئه ڵیم ئێمه ی کورد ‌هێشتا ووڵاتیکی سه ربه خۆمان نی یه و پێویسته ئاگامان له ئازاره کانی مناڵانی قوربانی ده ستی سیاسه ته یه ک له دوای یه که کانی ده سه ڵاتی عێراق بێت و بیر له یارمه تی دانی مناڵانی هه ڵه بجه و گه رمیان بکه ینه وه باشتره له وه ی له پێناو بریک پاره و ناوبانگ

.....

ئاشنا که رکوکی

 

ئاشنا که رکوکی-ashnakarkuk@hotmail.com

 
 


www.Lezan.Net
<2007-2008 © ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌یه‌ پارێز را‌ وه بۆ