|
جیهانی عشق
جیهانی عشقی ئێمه ئه‌وه‌نده
گه‌ش بوو
که دار و دره‌خت حه‌سوودیان پێ
ده‌بردین
عشقی ئێمه، ئه‌وه‌نده گه‌وره
بوو، ببو به چیرۆکی سه‌ر زمان
له هه‌موو وه‌رزه‌کان ئێمه دوو
گوڵی سووری
بۆن خۆشی گه‌ش بووین
که له بازاڕ و گوڵ فرۆشان
نموونه‌ی ئه‌م دوو گوڵه نه‌بوو!
ورزی پاییز نه‌ی ده‌توانی به
تووڕه‌ی ڕه‌شا با
یه‌ک په‌ڕ له برژانگمان بوه‌رێنێ
زستانی بێ روع! به فر و بارانی
دایمی نه‌ی‌ده‌توانی
ئێمه ڕه‌ق هه‌ڵێنێ!
که وه‌رزی به‌هاریش ده‌هات
گۆڵ له شه‌رمی ئێه‌مه، نه‌یان
توانی سه‌ر ده‌رهێنن
هاوینانیش! تیشکه گه‌رم و
زه‌رده‌کانی خۆری ئاسمان
له‌ژێر هه‌ور خۆیان حه‌شار ده‌دا
جیهانی عشقی ئێمه ئه‌وه‌نده جوان
بوو
که هه‌مووعاشقان سوژده‌یان بۆ
دێنا
به‌ڵام!
له کۆتای دا
من و تۆ
به ته‌نیا خۆمان
بێ وه‌فایمان نیشاندا!
نه تۆ!
,
نه من
قه‌ت، هه‌رگیز بیرمان له جوانی
ئه‌م جیهانه نه‌کرده‌وه
من و تۆ ئه‌وه‌نده خۆ په‌ر‌ست
بووین
که خۆمان شه‌رمه‌زاری ڕه‌شه بای
پاییز کرد
من و تۆ
خۆمان شه‌رمه‌زاری به‌فر و بارانی
وه‌رزی زستان کرد
تازه ئیتر چۆن به‌هارن من بچم بۆ
گه‌شتی ناو پارک
چۆن بتوانم ڕوو هه‌ڵێنم له‌و
هه‌موو گوڵه جوانانه‌ی به‌هار
تازه ئیتر من ناواتنم بڕۆم له
ژێر تیشکی گه‌رمی خۆر ڕاکشێم
و
خه‌یاڵ له‌گاڵ تۆ بکه‌م
تازه قه‌ت هه‌وره‌کانی هاوین،
خۆیان ناکه‌ن به سێبه‌ری جوانی من و تۆ
من و تۆ
شه‌رمه زارین
شه‌رمه‌زاری گشت جیهانین
من و تۆ
شه‌رمه‌زارین
شه‌رمه‌زاری
جیهانی عاشقانین
من و تۆ شه‌رمه‌زارین
شه‌رمه‌زار
باریکان
دانیمارک 2008
-----------------------------------------------------------------
ئیتر درۆ له‌گاڵ دڵم ناکه‌م
هۆنراوه‌ی باریکان
تۆ پێم بڵێ، تاکه‌ی چاره نووسم
ئاوا ئه‌بێ؟
یادگاریه‌کان له ناو دڵم برینی بێ
ساڕ‌ێژ ئه‌بن
ده پێم بڵێ، تاکه‌ی باسی عه‌شقم
بۆ ده‌که‌ی؟
تاکه‌ی تۆ لای خه‌ڵکی باسم
ده‌که‌ی؟
گوایه تۆ منت به‌رداوام خۆش
ئه‌وێ..
تازه هه‌رگیز هه‌ڵه ناکه‌م
تازه ئیتر درۆ ڵه‌گه‌ڵ دڵم ناکه‌م
ئیتر دڵم فریو ناخوا که بت بوورێ
تازه ئیتر درۆ ڵه‌گه‌ڵ دڵم
ناکه‌م...
تۆ نه‌ت زانی مانای من و خۆشه‌ویتی
پێت باراندم بارانی ئه‌شکی پڕ خوێن
به‌و ئه‌شکانه چاوی سه‌وزت کاڵ
کردم
ئه‌و هه‌موو خۆشه‌ویستیه‌ت لێ به
گومان کردم
ئه‌و فرمێسکانه بوون ناوی تۆیان
له ناو دڵم ، له سه‌ر لێوم
تۆراند..
بۆ چی ئیستا باسم ئه‌که‌ی؟ باسی
عسقم بۆ ئه‌که‌ی؟
دوای شکاندنی دڵێک له جه‌سته‌ێیکی
بچوک؟
دوای خه‌نده و پێکه‌نینی سه‌ر
لێوانت به درۆ؟
هاتووی لێم ئه‌پاڕێیه‌وه
ده‌رگای دڵمت لێ بکه‌مه‌وه
ده‌رگای دڵم مه‌یخانه نیه
بۆ هه‌موو کات و سات کراوه بێ
تازه هه‌رگیز هه‌ڵه له گه‌ڵ عسق
ناکه‌م
ئیتر هه‌رگیز درۆ له‌گاڵ دڵم
ناکه....
------- - -- --- -- - -- - ---- - - - - - - - - - -- - - -
- - -- - - - - -- -- - - - - - - - - - - - - - - - - - -- - - -
- - - -
muahTo
my darling
By:
Barikan
To
my darling
To
you, my heart is to you
Because you are so nice
You
are all I want
You are the morning sun
Shining through my life
Today is the day of love
I have to tell you
Over and over again
I love!
So darling
I ask you through these words
To be my Valentine |