|
نەوەیەک
هەرگیز ناگەڕێتەوە ... |

دوو گەنج هاتنە لاى عومەرى کورى خەتاب و پیاوێکی دەشتەکیان هێنابوو ،
ووتیان : ئەى رابەرى موسڵمانان ئەم پیاوە باوکمانى کوشتوە .. عومەر
ڕووى کردە پیاوەکەو فەرموى ڕاستە: ووتى بەڵى ،
نیگار حمد علی
جونکە هاتبوە ناو زەوى من و منیش پاڵم
نا و نەڕۆیشت لەدواییدا بەردێکم تێ گرت و مرد ..عومەر : فەرمووى : سزاى
کوشتن هەر کوشتنە هیچ مناقەشەو نوسینى ناوێت ..ئامادە بە ، نەى پرسى
ئەم دوو کورە کێن یان ئەم پیاوە چ کارەیە و چ هۆزە .. ئەمانە لاى عومەر
بایەخیان نیە و لەسەر شەریعەت و یاساى خوا دەم بەدەمە نیە . هەتا ئەگەر
کورى خوى پیاوکوژ بێت دەبى تەمبێ بکرێ ..دەشتەکییەکە ووتى : ئەگەر
ماوەم بدەن تەنها شەوێک بچمەوە ماڵەوەو ماڵئاواییان لێ بکەم و تێیان
گەیەنم ، چونکە جگە لەمن کەسى تریان نیە ،،عومەر :: سەرى سورماو
نەیزانى چى بکا ،هەر بۆیە ڕوى کردە ئامادەبوان و وتى : کێ دەبێتە
کەفیلى ؟ هیچ کەس وەڵا مى نەدا چونکە کەس ئەم پیاوە ناناسێ و سزاکەش
سەر برینە ، ابو زەرى غفارى بە پیری و راستگۆیى و پاکى خۆى ووتى من
ئەبم ، چونکە سیماى بروادارى تیا ئەبینم و درۆ ناکا انشاللە هەر
دەگەڕێتەوە .. عومەر ووتى : ابوزەر وا ئەزانى کە نەهاتەوە من وازت
لێدێنم .. ابو زەر ووتى : خوا گەورەیە .. سێ ڕۆژ ماوەیان دا و رۆیشت ..
دواى سێ ڕۆژەکە خەڵکى کۆبونەوە و دووگەنجەکە هاتن وکاتى خۆى هات و
دەمەو عەسر بوو ..عومەر ووتى: کوا پیاوەکە ؟ ابو زەر ووتى : نازانم و
سەیرى خۆرى کرد و ئەم ناوە تەواو بێ دەنگ بوو...ڕاستە ابو زەرلە ناو
دڵى عومەرە و زور خۆشى ئەویت بەڵام ئەوە شەریعەت و یاسا و بەرنامەو
فەرمانى خواییە و هیچ گورانکارى و جیاوازى تیا نیە .. ..کاتى خۆر ئاوا
بوون بەچەن چرکەیەک بەپەلە و هیلاکى دەشتەکى هاتەوەو ووتى فەرمون وا
لەبەر دەستانم ،،، عومەر ووتى : خۆ ئەتتوانى نەیەیتەوە و کەس پێتى
نەئەزانى .. دەشتەکى ووتى : لەدەست کێ خۆم بشارمەوە و هەر ئەمبینێ
واللە وتم با نەڵێن وەفا و پەیمان نەماوە هەر بۆیە هاتمەوە ..ابو زەر
یش ووتى : واللە بۆیە منیش بومە کەفیل ترسام بڵێن چاکە وخێر نەماوە .عومەر
تک تک فرمێسکى لە چاوان ئەهاتنە خوارو ڕووى کردە دووگەنجەکە و ووتى چى
ئەلێن : وتیان گەردنى ئازا بێ و لێى خۆش بوین لەبەر خوا، نەوەک بڵێین
لێخۆش بونى بەرامبەر نەماوە ،، عومەر دەستى کرد بە اللە اکبر و
فرمێسکەکانى بەسە ر ریشى دا ئەهاتنە خوارو ووتى خواى گەورە پاداشتتان
بداتەوە ئەى دووگەنجە بڕوادارەکە بەهۆى لێخۆش بونتان وە تۆش ابو زەر
بەهۆى یارمەتیدانت وە تۆش ئەى دەشتەکى بەهۆىڕاست گۆیى و بەڵێنت.. ڕاست
ووتراوە کە بەختەوەرى باوەرو و ئیسلام لەگەڵ عومەر کفن ودفن کرا ..
|
|
bextewery.com |
|
|
|
|
|
| | |